نمایش پست تنها
  #132  
قدیمی 04-19-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض محه‌مه‌د ساڵح دیلان


محه‌مه‌د ساڵح دیلان



محه‌مه‌د ساڵح كوڕی‌ مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ مه‌لا ساڵحی‌ كوڕی‌ مه‌لا قادره‌. ساڵی‌ 1927 له‌ گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌. سه‌ره‌تا له‌ مزگه‌وتی‌ بابه‌عه‌لی‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و دواتر له ‌قوتابخانه‌ی‌ "خالدییه‌" قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌ ته‌واوكردووه‌ و درێژه‌ی‌ به‌خوێندن داوه‌و تا پۆلی‌ سێی‌ ناوه‌ندی‌ خوێندووه‌.
ساڵی‌ 1947 له‌دائیره‌ی‌ تووتن دامه‌زراوه‌. ته‌ته‌مه‌نی‌ بیست و یه‌ك ساڵیدا شیعری‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌شیعری‌ كوردیدا له‌دوای‌ گۆران به‌سه‌رتۆپی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌پێنووس ده‌درێت.
ئه‌م شاعیره‌ به‌هره‌داره‌ خۆی‌ و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ كێشه‌ی‌ ڕه‌وای‌ گه‌له‌كه‌ی و دژایه‌تیكردنی ‌كۆنه‌په‌رستان و به‌كرێگیراوان ته‌رخانكرد.
له‌ساڵی‌ 1948 تا ساڵی‌ 1966 نۆ جار زیندانی‌ كراوه‌ و گه‌لێ‌ جاریش دوورخراوه‌ته‌وه‌و تووشی‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دان و نان بڕین بووه‌.
شیعره‌ نیشتمانییه‌كانی‌ دیلان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان بینیووه و حه‌مه‌ ساڵح دیلانیان كردبوویه‌ مه‌شخه‌ڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌ر رێبازی‌ كوردایه‌تی‌، كه‌م ڕووداوی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ هه‌یه، که‌ دیلان به‌شداری‌ تیا نه‌كردبێ‌ت و نه‌یكردبێته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ جۆشدانی‌ خه‌بات.
ئه‌م ڕۆشنبیره‌ گه‌وره‌یه‌ ساڵی‌ 1954 به‌بێ‌ په‌رمانی‌ ده‌وڵه‌ت به‌شداری‌ له‌كۆنگره‌ی‌ ئاشتی‌ و هاوكاری‌ گه‌لاندا کرد، كه‌ له‌شاری‌ "ڤیه‌ننا"ی‌ پایته‌ختی‌ نه‌مسا ساز كرابوو. له‌سه‌ر ئه‌م به‌شداریكردنه‌ش زیندانیکرا، کاتێك بۆ کوردستان گه‌ڕایه‌وه.
حه‌مه‌ ساڵح دیلان جگه‌ له‌وه‌ی‌ شاعیرێكی‌ گه‌وره‌ و تێكۆشه‌رێكی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو، ده‌نگ خۆشێكی‌ كه‌م وێنه ‌و ئاواز دانه‌رێكی‌ بلیمه‌تیش بوو. گۆرانییه‌ به‌سۆزه‌كانی‌ دیلان، كه‌ شیعری‌ زۆربه‌یان به‌رهه‌می‌ خۆیه‌تی‌ تائێستاش هه‌ر زیندوون.
دیلان بوو ئه‌و ئاوازه‌ نه‌مره‌ی‌ بۆ هۆنراوه‌ی‌ "ئه‌مڕۆژی‌ ساڵی‌ تازه‌یه‌"ی‌ پیره‌مێرد دانا و كردی‌ به‌ مارسیلێزی‌ كورد.
دیلانی‌ به‌هره‌مه‌ند خاوه‌نی‌ "مامه‌ كوڕنوو" و "ئه‌ی‌ نازه‌نین" و "شێخ مه‌حمودی‌ زیندوو".
دیلان خه‌باتگێڕێكی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و ناسكی هۆنراوه‌ی نوێی كوردی بوو، شاعیرێكی نوێكاری ڕێبازی ڕیالیزمی نوێ بوو له وێژه‌یی كوردیدا، زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی په‌رده‌یه‌كی ته‌نكی ڕۆمانسیه‌تی به‌سه‌ردا هه‌ڵكێشرا بوو، ئه‌مه‌ش جۆره جوانی و ناسكیه‌كی پێ به‌خشی بوون.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رجه‌م دیوانی هۆنراوه ناسكه‌كانی بخوێنیه‌وه، كه له ساڵی 1987دا به‌ هه‌وڵ و كۆشش و لێكۆڵینه‌وه و پێشه‌كی مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئاگرین چاپكراوه، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌باسی ناسكانه‌ی سروشتی نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌جوانی و ناسكی و ڕازاوه‌یی ده‌ربڕیوه، مه‌گه‌ر هه‌ر مه‌وله‌وی مامۆستای و "گۆران"ی شاعیر سروشت و جوانی ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ردا شكابێ.
له چوو ناو جیهانی داستان و ئه‌فسانه‌ی كوردی و جیهانی و به‌كارهێنانی نیشانه‌كانیان به‌كارامه‌یی و سه‌ركه‌وتوویی، شاعیرێكی یه‌كجار به‌توانا بووه و زۆر له‌ سه‌ر‌خۆ چووه‌ته نێو ئه‌و جیهانه‌ ئه‌فساوناوییه‌ و به‌رهه‌می جوان و پته‌وی له هۆنراوه‌ی ناسك و ناوه‌ڕۆك قووڵی پێشكه‌ش كردووین و سه‌رنجی هۆنراوه‌ دۆست و ڕه‌خنه‌گرانی ڕاكێشاوه له‌بواری هۆنراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشدا خانی و حاجی قادرێكی سه‌رده‌مه، به ته‌كنیكێكی نوێ ده‌ربڕینی ناسكی واتا قووڵی خوڵقاندووه و دڵسۆزیی خۆی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "‌ڕه‌ز" ئه‌مه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی:

ئای كێ بێ بانگ و هاوارو په‌یام
بگه‌یه‌نێته گوێی گۆڕه‌كه‌ی (خه‌یام)
بڵێ هه‌ی سه‌رشێت كوشته‌ی گڕی ته‌ڕ
گه‌ر تێتا ماوه یه‌ك تۆز نرخ و فه‌ڕ
تۆ له‌سه‌ر باكه‌ی شووشه‌كه‌ی شكان
له‌گه‌ڵ‌ خودادا كردت به زۆران!!
هه‌ڵسه به‌ره‌و ئه‌م ناوه هه‌ڵتووتێ
نه‌ك شووشه شكا وا ڕه‌ز ئه‌سووتێ!!


شاعیر ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی كاتێك داناوه، كه ڕژێمی به‌عس ڕه‌زی مێو و هه‌موو جۆره دارێكی به‌ردار و بێ به‌ریان ده‌سووتاند و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئه‌نفال ده‌كرد.
دیلان له هۆنراوه‌ی باسیشدا، شاعیرێكی مه‌زنی سروشت و جوانییه‌و وه‌ك وێنه‌ كێشێكی هونه‌رمه‌ند ڕووده‌كاته دیمه‌نی جوانی گوڵزاری ڕازاوه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی تاكو تابلۆی نایابیان به هۆنراوه‌ی ناسك بكێشێ و هۆنراوه‌ی به هێز و پێزمان پێشكه‌ش بكات.
باسه‌رنجێك بده‌ینه ئه‌م چه‌ند دێره هۆنراو‌ه‌یه‌ی تاكو بزانین چۆن وێنه‌ی هۆنراوه‌ی جوانی بۆ كێشاوین و با له هۆنراوه‌یه‌كی به‌ ناوی "سروودی وڵات" ورد بینه‌وه كه ده‌ڵێ:

ساڵ پایزه، گه‌رمه‌ی گه‌ڵا ڕێزانه،
ڕێز بارانه، شێوه‌ی ساڵی جارانه!
گه‌ڵای ڕژاوی دار مازووی چیای به‌رز
ملوانكه‌كه‌ی ئه‌ئاڵانه ملی وه‌رز
ڕووباری شین، سوور هه‌ڵگه‌ڕاو به‌لافاو
جارێ بێ ده‌نگ، جارێ به‌هاژه‌و به‌تاو


سه‌یری كه‌ن دیلان چۆن باسی پایزه‌ و گه‌ڵاڕێزان ده‌كات و دیمه‌نی ئه‌و گه‌ڵا زه‌رده وه‌ریواه چه‌ند به‌جوانی ده‌کێشێ و ده‌یكات به دیمه‌نی زێڕباران، ئه‌مه‌ش خوڵقاندنی جوانی هۆنراوه له‌شتی كه‌م بایه‌خی وه‌ك گه‌ڵای وه‌ریوی كاتی گه‌ڵاڕێزان ئینجا شاعیر باسی ئه‌و گه‌ڵا ڕژاوان ده‌كات و ده‌یانكاته ملوانكه‌ و له دێڕی دوایشدا باسی ڕووباری شینی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو به‌لافاو ده‌كات، كه جارێ بێ ده‌نگه‌ و جارێكیش به‌تاو ده‌ڕوات و هاژه‌ی دێت.
دیلان له هۆنراوه‌ی ئه‌فسانه‌یی چ خۆماڵی بێ چ بیانی زۆر سه‌ركه‌وتووه و ئه‌فسانه‌ی بیانی به ئه‌فسانه‌ی بیانی به ئه‌فسانه‌ی كوردی به‌ستۆته‌وه و گوتوویه‌تی:

كه پزیشكی خوێنی زه‌ردی (نێرۆن) پژا
كه چه‌رمه‌كه‌ی قرچ هه‌ڵگه‌را له ده‌م كه‌ژا
به‌شیرینی هه‌چ گوڵێ ده‌م ده‌كاته‌وه
له‌م وڵاته ... (فه‌رهاد)مان بیر ده‌كاته‌وه


شاعیر ئه‌فسانه‌ی ڕووداوه‌كانی "نێرۆن"ی ئیمپڕاتۆری "ڕۆمان" تێكه‌ڵ به ئه‌فسانه‌كه‌ی "شیرین و فه‌رهاد"ی كوردی ده‌كات و به‌جوانی له كاره‌كه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت.
له 1990.10.28 و له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا به‌ ‌نه‌خۆشی‌ دڵ كۆچی‌ دواییكرد و له‌پاش خۆی‌ خه‌رمانێكی‌ پڕ به‌ره‌كه‌تی‌ له‌شیعر و ئاوازی‌ دڵڕفێن و گۆرانی‌ ڕه‌سه‌ن بۆ به‌جێهێشتین.

منبع:خوزگه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید