ئه‌سیری
عه‌بدولخالق حوسێنی نه‌قشبه‌ندی ناسراو به "ئه‌سیری"،شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ساڵی 1890دا له شاری كه‌ركوكله دایک بووه. له باوه‌شی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی زانست په‌روه‌رده‌دا ژیاوه له گه‌شتی خوێندنی مه‌لایه‌تی دا گه‌لێك شاری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوه له كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی له كه‌ركووك له مه‌لا عه‌لی حیكمه‌ت سیامه‌نسووری وه‌رگرتووه.
له‌ساڵی 1920دا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ و له‌و گه‌شته‌یدا چاوی به نه‌جمه‌دین ئه‌فه‌ندی برا بچووكی و شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی كه‌وتووه كه‌خه‌ریكی خه‌باتی كوردایه‌تی بوون و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان وانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی فێربوو، بۆیه كه له 1921دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و ده‌ستی به خه‌باتی كوردایه‌تی كردووه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه، تاكو بووته شاعیرێكی ناسراوی كورد و له‌گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ك ئه‌حمه‌دموختار جافوفایه‌ق بێكه‌سو مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه جێی حاجی قادری كۆییانله هۆنینه‌وه‌ی شیعری نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌سیری له شیعری وه‌سپدا گه‌لێك سه‌رنج تیژبووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه، ئه‌و هۆنراوه سه‌ركه‌وتووه‌یه‌تی كه له‌سه‌ر وه‌سپی كوردستانی داناوه‌و له گه‌شته‌كه‌ی خوێندنی بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه
ئه‌م شاعیره نه‌ته‌وه‌ییه به جه‌رگه‌ی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له ڕۆژی 1962.06.18دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی شێخ میحه‌دین له كه‌ركوك به‌خاكی نیشتمانه‌كه‌ی سپێردرا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-18-2010 در ساعت 02:47 PM
|