لـه پـه‌نـده‌كـانـی پـیره‌مـێــرد
بــرینـی لـه شــت چــاری ده‌وایــه
بــرینـی دلـَت ســا ڕیـَـژی نــا یـــه
جـوێنی بێـگانـه كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی دوَســت دڵ بــریندارئه‌كـــا
كه‌لـه‌گه‌ڵ به‌دا هه‌ڵـسیی و دانـیشـی
وه‌ك شـه‌كـر لـه‌جێی ته‌ڕ هـه‌و ده‌كێشی
هـاونشینی بـه‌د,ئه‌خـلاق ئــه گوَڕێ
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـه‌خـاته گوَڕێ
زوَر پیـاوی پـاكی ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی بــه‌د لــه‌كـه‌ی‌خسته سه‌ر
ئـه‌وه‌ی كـه‌خوڵـقی دڵ صاف ئه‌گوَڕێ
خــوا لـه‌نـاوی بـات بیـخـا تـه گـوَڕێ
ئـاخ ئـه‌وكـه سـانه‌ی كه‌چاك ئه‌گوَڕنبــوَ
ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی گـوَڕن
كـه‌خوَت خودبین و بوَ خه‌ڵك به‌د بین بی
نــابــێ لـه‌دوایـی ڕوَژت ئه‌مین بـی
ئه‌و پیاوه گـه‌وره‌ی خوَی به‌كه‌م ئه‌گرێ
لـه‌ئه‌نـدازه‌ی خوَی زوَرتر سه‌ر ئه‌خرێ
لـه‌گه‌ڵ خوَهه‌ڵكێش خوَش باوه‌ڕ مه‌به
ئاڵتـون به‌محـه‌ك پیـاو بـه ته‌جـره‌بـه
قـه‌دری خـوَت زیـادكه به‌قه‌درزانیـی
خوَت نه‌بێ هیچ كه‌س به‌سوك نه‌ڕوانیی