پشیله‌یه ره‌ش له شووشه
سه‌ردار عه‌زیز
دڵم ته‌نگه! به‌ته‌نیا له کۆتایی مه‌تبه‌خه‌که‌دا، له سه‌ر ئه‌و کورسییه‌ی که تۆ هه‌رده‌م له‌سه‌ری دائه‌نیشتی و له ده‌ره‌وه‌ت ئه‌نواری، من ئێستا به ته‌نیا دانیشتووم، بێ تۆ ماڵه‌که پڕه له بێده‌نگی، من ئه‌مه‌وێ گۆرانی بڵێم. گۆرانی وتن هه‌ستکردنه به‌ته‌نهایی، گۆرانی بڵێم ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره چه‌ند چۆڵه به‌بێ تۆ. که بیر له‌تۆ ئه‌که‌مه‌وه گرانه هیچ شتێ تر بکه‌م. گرانه وشه له‌ده‌مم بترازێ. وه‌ک زه‌ریا له به‌یانییه سارده‌که‌ی مانگی پێشوو، که پێکه‌وه له په‌نجه‌ره‌ی ئۆتێله‌که‌وه تێمان ئه‌روانی، ماتم. چه‌ند دڵته‌نگم بۆ ئه‌و رۆژانه. ئه‌و رۆژانه‌ی که له نوێنه گه‌رمه‌که‌دا تۆ داوات لێئه‌کردم فێری زمانی کوردیت که‌م، به‌نازه‌وه ئه‌تووت؛ پشیله‌یه ره‌ش، پشیله‌یه ره‌ش له شووشه.
ئێستا تۆ لێره نیت، له گوندێ بچکۆله له پاده‌شتی چیا پڕ له به‌فره‌که‌ی ئه‌لپ، وه‌ک پێم ئه‌ڵێیت به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵئه‌ستیت و له‌گه‌ڵ باوکتا ئه‌رۆی هه‌تا ئالک بخه‌نه به‌ر ئه‌سپه‌کان، مانگاکان دادۆشن. رۆژه‌کان نارۆن. من وه‌ک به‌ندی رۆژه‌کان ئه‌ژمێرم. که دێیته‌وه حیکایه‌تی زۆرم بۆ ئه‌گێریته‌وه. باسی کتێبه‌که‌ی فێرناندۆ پێسه‌وام بۆ ئه‌که‌ی، نادڵنیایی. له‌م ماڵه‌دا زۆرمان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی و ئیتالی و ئوتریش قسه‌کرد. هه‌موو جارێ پێم ئه‌ڵێی رۆژێ ئه‌رۆین بۆ ڤیه‌نا، له کافێ گه‌وره‌کانا پێکه‌وه قاوه ئه‌خۆینه‌وه و ده‌رباره‌ی غه‌ریبی قسه ئه‌که‌ین، من له گه‌ڵتا دێم بۆ دۆزه‌خ.
من ئه‌م رۆژانه سه‌رگه‌رمی بیکێتم. له نهۆمی سه‌ره‌وه له‌و ژووره‌ی که له‌مناڵییه‌وه هی تۆیه، هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانت هه‌یه. دوور له تۆ وه‌ک ئیستراگۆن نازانم بۆچی لێره‌م، هه‌رئه‌وه‌نده ئه‌زانم چاوه‌رێی تۆم. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه تۆ دێیته‌وه، تۆ نابیته گۆدۆ. من و تۆ چه‌ند له فلادیمێر و ئیستراگۆن ئه‌چین. که دڵم ئه‌شکانی پێت ئه‌وتم؛ ده‌ستم لێ مه‌ده، پرسیارم لێ مه‌که، قسه‌م له‌گه‌ڵا مه‌که، بێده‌نگ به‌و جێم مه‌هێڵه. ئه‌زانی له رۆژی دووه‌م که دێنه‌وه سه‌ر شانۆ ئیستراگۆن هه‌مان هه‌ستی هه‌یه.
بکێت ئه‌م رۆژانه ته‌مه‌نی ئه‌بێته سه‌د ساڵ. ئه‌گه‌ر بمایه ئێستا روومه‌تی چۆن بوو؟ ده‌بوو چی تری بنووسیایه؟ که دێیته‌وه، ئێواره‌یه پڕ له بارانه. من چاوه‌کانیشم ته‌ره‌وه به گوڵێکه‌وه چاوه‌رێتم. که باوه‌شت بۆ ئه‌که‌مه‌وه به چرپه‌وه پێت ئه‌ڵێم؛ جارێ تر جێم مه‌هێڵه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-24-2010 در ساعت 07:51 PM
|