12-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خێزان ( 1 )
شتێكم له ژیانی سه‌رگوزه‌شته‌ی پڕ له خه‌می تارا ده‌زانی، ده‌مزانی چیرۆكی ئه‌و دڵ ده‌گوشێ‌و گێڕانه‌وه‌ی من ناتوانێ كه‌مترین ئازاری تارا هه‌ڵبگرێ، وشه‌كانی من ناتوانن حیكایه‌تی ئه‌و باس بكه‌ن، بۆیه هه‌ر بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕام‌و تارا ببینم‌و هه‌رچۆنێك بووه داوای لێبكه‌م له‌سه‌ر زاری خۆیه‌وه ژیانی بنووسمه‌وه.
تا ئه‌وه‌بوو له رێگه‌ی ناسیارێكمه‌وه ئه‌و ده‌موچاوه ئازاراوییه‌م بینی‌و دوای كێشمه‌كێشێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆمدا توانیم داوای لێبكه‌م ژیانی خۆیم بۆ باس بكات، تاراش پاش دوودڵی‌و گومانێكی زۆر، وه‌ستان‌و بیركردنه‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد:
من (تارا)م، له یه‌كێك له گونده‌كانی كوردستانی باشوور، سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك له دایك بووم‌و له خێزانێكی مامناوه‌ند گه‌وره بووم. وه‌ك هه‌موو كچانی تری كوردستان، ژیانێكی زۆر ساده و ساكارم هه‌بووه، له‌گه‌ڵ (ئاواز)ی خوشكم ژیانێكی زۆر خۆشمان به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌رگیز به‌بێ یه‌كتر ئاراممان نه‌ده‌گرت، چونكه ته‌نها ئه‌و دووخوشكه بووین، پێنج براشم هه‌ن، له راستیدا ئه‌وانیش زۆرباش بوون و هه‌موومان له ژێر چه‌تری دایكماندا په‌روه‌رده بووین، چونكه باوكمان كۆچی دوایی كردبوو. (دانا) براگه‌وره‌كه‌مان بوو، له جێگای باوكمان بوو، بۆیه زۆر به‌گویێمان ده‌كرد.
سه‌ره‌تا ماڵێك هاتنه خوازبێنیی من و به هه‌موو داواكارییه‌كانی ئێمه رازی بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی بوو، ده‌بوایه خوازبێنیه‌كه ژنبه‌ژن بێ، بێئه‌وه‌ی بیر له پاشه‌ڕۆژ بكرێته‌وه. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه رێككه‌وتن كه من بده‌ن به (كاوه) و (شنۆ) بۆ (دانا)ی برام، هه‌موو شتێك به باشی ده‌ڕۆی، پاش ماره‌كردن، من بوومه هاوسه‌ری (كاوه) و (دانا)ی برام (شنۆ)ی گواسته‌وه.
كاوه كه‌سێكی زۆر هێمن بوو، پڕ به دڵ یه‌كترمان خۆش ده‌ویست، بۆیه هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌كرد كه من له‌و ژیانه خۆشه‌دام و وه‌كو خه‌ون ده‌هاته پێش چاوم، بۆ من (كاوه) جوانترین و به‌نرخترین كه‌س بوو، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه.
به‌ڵام به داخه‌وه كێشه‌كان زۆر زوو ده‌ستیان پێكرد، یه‌كێك له خزمه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی من هاتنه خوازبێنیی (شیلان)ی خوشكی (كاوه)، ئه‌وانیش به نیاز بوون ژنبه‌ژن رێك بكه‌ون. خزمه‌كه‌ی من رازی بوو به (شیلان)، به‌ڵام براكه‌ی (شیلان)یان به دڵنه‌بوو. بۆیه (شیلان) له‌و ساته به دواوه زۆر رقی له من ده‌بووه‌وه و ئه‌و وای ده‌زانی من هۆكاری رازینه‌بوونی خزمه‌كه‌ی خۆمم به براكه‌ی ئه‌و، زۆر به ئاشكرا بیانووی پێده‌گرتم. ته‌نانه‌ت رۆژێك پێی وتم: شه‌رت بێ ژیانت تێك بده‌م.
راستییه‌كه‌ی كه‌مێك له قسه‌كانی ده‌ترسام، به‌ڵام زۆر كه‌م، چونكه من زۆر دڵنیابووم له خۆشه‌ویستیی (كاوه)و ئومێدی ته‌واوم پێی هه‌بوو.
رۆژێك (شنۆ) له ماڵی براكه‌م هاته‌وه بۆ ماڵی ئێمه، واتا به سه‌ردان گه‌ڕایه‌وه ماڵی باوكی، هه‌ندێ قسه‌ی ده‌كرد بۆنی گله‌یی لێده‌هات، به ئاشكرا ده‌یوت: من بێبه‌ختم‌و تۆ ژیانت له من خۆشتره، (دانا) وه‌كو (كاوه) نییه، من و (دانا) دڵخۆش نین، منیش هه‌ندێ قسه‌م بۆ كرد، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری گله‌ییه‌كانی ئه‌وی نه‌ده‌كرد، پاش یه‌ك دوو رۆژ گه‌ڕایه‌وه ماڵی (دانا).
ئه‌وه‌بوو رۆژێكیان كاوه گه‌ڕایه‌وه ماڵ‌و وتی (تارا) جادوومان لێكراوه، به‌ڵام دڵنیابه من هه‌رگیز ئاماده‌نیم تۆ له ده‌ست بده‌م، هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا بوو چوومه‌وه ماڵی دایكم، (ئاواز)ی خوشكم پێی راگه‌یاندم كه (شنۆ) وتوویه‌تی (كاوه) و (تارا) جادوویان لێكراوه، من زۆر سه‌یرم به‌م قسانه‌وه هات، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، جادوو به نهێنیی ده‌كرێ، باشه ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێ، چۆن ئه‌م هه‌موو كه‌سه ده‌زانن؟!!!
من له راستی قسه‌كه دڵنیا نه‌بووم، به‌ڵام قسه‌ش له خۆیه‌وه ناكرێت.
دواتر هه‌ندێ قسه‌ی سه‌یرم له كاوه ده‌بیست ده‌یوت: (تارا) ئه‌وساته‌ی له ماڵم، له‌گه‌ڵ تۆ زۆر باشم، به‌ڵام له ده‌ره‌وه زۆر هانم ده‌ده‌ن، من نه‌مزانی كه‌سانێك هانی ده‌ده‌ن.
رۆژێك (كاوه) هاته‌وه زۆر توڕه بوو، پێی وتم ئیتر نابێ بچیته‌وه ماڵی دایكت، چونكه ماڵی دایكت تۆ تێك ده‌ده‌ن، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كردم كه "مێشكت ده‌ته‌قێنم".
نازانم بۆ وای كرد، به‌ڵام دڵنیام وایان پێ گووتووه كه ماڵی دایكم جادوویان كردووه.
هه‌ستم ده‌كرد كه‌سانێك كاوه هان ده‌ده‌ن، چونكه كاتێك (شنۆ) منداڵی له (دانا)ی برام بوو، ئیتر هه‌موو شته‌كان زۆر به روونی ده‌ركه‌وتن و كه‌سه شاراوه‌كانی پشت توڕه‌بوونی (كاوه) زۆر به ئاشكرا ده‌ركه‌وتن، كه مه‌به‌ستیان تێكدانی نێوانی ئێمه بووه.
ئه‌وانه‌ی ژیانی منیان شێواند، یه‌كه‌میان (شیلان) بوو، چونكه ئه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی له یاد نه‌كردبوو به تێكدانی ژیانی من، بۆیه به دڵ و گیان كاری بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی ده‌كرد. كه‌سی دووه‌م (خه‌سووم) بوو، كه ده‌یگوت: تۆ مناڵت نابێت، پێی ده‌وتم گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ (كاوه) بمێنی، ده‌بێت منداڵت هه‌بێ، ئه‌گه‌رنا ئاگر ده‌كه‌مه نێوانتان. سێیه‌م كه‌س (شنۆ) بوو، هه‌ر چه‌نده (شنۆ) هیچ بیانوویه‌كی نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها چاوی به خۆشه‌ویستیی نێوان من و (كاوه) هه‌ڵ نه‌ده‌هات.
من كه‌سێكی ساده بووم، به‌و ژیانه رازی بووم، چونكه بێجگه له‌مه هیچی ترم پێ ناكرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه ته‌ڵاق بدرامایه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|