ژیان نامه‌ی ڕه‌شاد موفتی نووسه‌ر و شاعیر
شاعیر‌و زانای ئایینی كورد و كه‌سایه‌تی ناودار و كوردستان قازی ڕه‌شاد موفتی،كوڕی محه‌مه‌د موفتی كوڕی مه‌لا عوسمان، كوڕی مه‌لا ئه‌بوبكر ئه‌فه‌ندی،ناسراو به "كچوك مه‌لا" یه و، له‌ساڵی 1915دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئایینی له قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه.
له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاندا خراوه‌ته به‌رخوێندن و له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ولێرتا پۆلی شه‌شه‌می خوێندووه ، دوایی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵات لای باوكی وانه‌ی " نه‌حوو و سه‌رف مه‌نتیق و به‌یان و ڕه‌وان بێژی و فێقه وئووسووڵ و ته‌فسیری خوێندنه‌ووه ، ڕه‌شاد موفتی، له‌ساڵی 1934 چووه‌ته میسر‌و دووساڵ له ئه‌زهه‌ر خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی ئه‌هلیه‌تی وه‌رگرتووه ،له‌ساڵی 1936 گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر و خوێندنی ئاینی له‌لای محهمهدئهفهندی موفتی باوكی ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی زانستی لێوه‌ر گرتووه.
ڕهشادئهفهندی له زنجیره‌كانی وانه وتنه‌وه ی "مه‌لا ئه‌فه‌ندی"ی ئامۆزای باوكی‌دا ئاماده بووه و سوودێكی زۆری لێ وه‌رگرتووه ، له ساڵی 1944 كاری وانه گوتنه‌وه‌ی پێش نوێژی و وتاری نوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قهڵایپێ سپێردراوه ، له‌پاش ئه‌م ئه‌ركه ئاینیانه‌ش له‌ساڵی 1956 كراوه به قازی دادگای كه‌ركووك و له ساڵی 1957 بۆ شاری سلێمانی گوێزراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مان ساڵیش‌دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ دادگای شه‌رعی هه‌ولێر و دوای بیست و یه‌ك ساڵ خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت، له‌ساڵی 1978 خانه‌نشین كرا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 09-01-2011 در ساعت 07:08 PM
|