په‌نجه‌ره
بێ په‌نجه‌ره‌ترین شه‌قام
چاوه ته‌ماوییه‌كانم ده‌كڕۆسێ و
تـۆ له ته‌ماویترین
ترووسكه‌ی هیواوه
تا هه‌ناسه‌ترین هه‌نگاو
چڕ له ژان وپڕ هـــه‌ژان ،
دیــم
له هه‌ینی ترین جومعه‌ی خۆم
دوێنێتا تــاقه‌تی نیوه‌شه‌و
له تارمایی تارانێكی بێ بزه‌دا
چاوه‌كانم ترووكاند و
په‌له‌قـاژه‌م
له گورگه‌زێـی جادده‌یه‌كی تر
بۆ ته‌ڕترین گریان و
وشك ترین پێكه‌نینیش
تامی باوه‌شت نادا ،
دیمنــا
كه جۆلانه‌ی شووڵه‌كـانی قژت ده‌كه‌م
تا تاقمی دره‌وشاوی مانگ
له ئــاسمـانی ئه‌ستێره‌ت و
ژانـــی مه‌له‌كووت نــاسڵه‌مێمو
تیشكی چاوت
لێـزمه‌ی حه‌یرانێكیسه‌رسه‌راییـم ئه‌كـاته‌وه ،
تا هه‌نگاوه‌كانت پڕه له شه‌و
هه‌تـاو چاوه‌ڕێی نه‌هاتنته
ده‌وه‌ره‌وه
تـا كه‌نینێكی تری زولفت
به ده‌م بـای په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌كـانمه‌وه
تینـووتر له هــه‌زار هه‌نگاو
برســـیترله بـاڵه‌كانی په‌نجه‌ره
بۆ پــــه‌رواز
تـــابێ په‌نجه‌ره‌ترین شه‌قـام
چاوه ته‌ماوییه‌كانم
له ئه‌و په‌ڕی سنــووره‌وه
دێــته‌وه نـاو
په‌نجـه‌ره‌تریـنته‌مـاشـات
تا سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه
ئاوڕێـكو ئـاورێكی ئاهوورایی چـاوه‌كانت
زستانی81
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )