10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌شی (23)
(1) : ده‌ست : له‌خه‌ودا هێزو توانای پیاوه ، پان بون وڕێك وپێکی ده‌ست مانای فره‌وان بوون و کامه‌رانی دونیایه و تێك چون وته‌سك بوونه‌وه‌ی ده‌ست مانای زه‌ره‌رو زیانی دونیایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناو له‌پی ده‌ستی موی لێ ده‌رچێت ، توشی غه‌م وخه‌فه‌ت و قه‌رزاری ئه‌بێت ، یان پاره‌ی زۆری له‌ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه‌گه‌ر پشتی ده‌ستی موی لێ ده‌رچێت ،حاڵی باش ئه‌بێت وبه‌ڵام پاره‌ی که‌می لێ ئه‌ڕوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینیێ ده‌ستی هه‌ڵبڕیوه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به حاکم یان کاربه‌ده‌سته‌وه هه‌بێت خێر‌و خۆشی و ڕزق و پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر ڕاوچیش بێت ڕاوی زیاتری ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر کاسپکار یان بازرگان‌یش بێت قازانجی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ده‌ستی بچوك بۆته‌وه ئه‌و که‌سه که‌سێکی ترسنۆك و لاواز‌و
بێ توانا‌و ڕه‌زیل و پیسکه‌یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه جوانی له‌پی ده‌ست مانای قه‌بووڵ بوونی دوعایه‌ونزیك بوونه‌وه‌یه له خۆشی
و هه‌سانه‌وه ، له‌پی ده‌ست له‌خه‌ودا شه‌ش لایه‌ن ئه‌گرێته‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئه‌مانه‌ن : ژیان و پاره‌و ئازایه‌تی و سه‌ره‌کایه‌تی و
کوڕ‌و دوور که‌وتنه‌وه له حه‌رام .
(2) : ده‌ست بڕینه‌وه : له‌خه‌ودا به‌مانای ته‌رك کردنی نوێژ دێت ، یان تۆبه کردنه له کرده‌وه‌ی ناڕه‌وا ، یان ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه
بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بکرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له کوێ ده‌ست که‌وتوه ، بڕینی ده‌ست و قاچ له خه‌ودا په‌یوه‌ندی به خراپه کاری
ئایینه‌وه هه‌یه ، بڕینی زمان پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و بیانوه ، ئه‌وکه‌سه‌ی پارچه‌یه‌ك له ده‌ست و پێ ی یان به‌شه‌کانی تری
ببڕدرێت سه‌فه‌ر ئه‌کات و له که‌س وکاری دوور ئه‌که‌وێته‌وه .
(3) : ڕیش : له‌خه‌ودا بۆ پیاو سه‌ربه‌رزو شکۆ مه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، درێژبوونی ڕیش پاره‌و کامه‌رانی یه ، ریشی درێژ بگاته زه‌وی مانای مردنه ، ئه‌گه‌ر یه‌کیك له‌م دیوو ئه‌و دیوی ده‌م و چاوی ڕیشی ده‌رچێت و ناوه‌ڕاسته‌که‌شی ڕیشی ده‌رنه‌چێت
ئه‌و که‌سه پاره‌ی بۆ دێت و کۆی ئه‌کاته‌وه و ئه ی داته یه‌کێکی تر ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی ڕیشی پڕ‌و درێژ بێت پاره‌ی
زیاد ئه‌کات و ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ڕیش بگاته سه‌ر ناوك ئه‌و که‌سه له‌خواپه‌رستن دووره ، ڕیشی ڕه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونه‌و ئه‌گه‌ر مه‌یله‌و سه‌وزیش بێت ماڵ و موڵکی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، له‌وانه‌شه زاڵم و سته‌م کار بێت چونکه ڕیشی فیرعه‌ون
ڕه‌ش و مه‌یله‌و سه‌وز بوو ، ڕیشی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه و ڕیشی قاوه‌یش ترسه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ
ڕیشی پیاوێکی گرتوه‌و به‌ره‌و خۆی ڕای ئه‌کێشێ پاره‌ی لێ وه‌ر ئه‌گرێت و بۆخۆی خه‌رجی ئه‌کات ، ئه‌و منداڵه‌ی هێشتا ڕیشی
ده‌رنه‌چوه له‌خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت یان ڕیش هه‌بێت ئه‌مرێ و ئامانجی به دی ناێت ، ڕیشی که‌م و خه‌فیف مانای نه‌مانی غه‌م و
خه‌فه‌ت و قه‌رز دانه‌وه‌یه ، نه‌مانی نیوه‌ی ڕیش مانای نه‌مانی نیوه‌ی پاره‌و ماڵ و موڵکه ، ڕیش چه‌ندی لێ ببڕدرێت ئه‌و که‌سه
ئه‌وه‌نده پاره‌ی لێ ئه‌ڕوات ، ئافره‌تی سك پڕ له‌خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی سك پڕ نی یه و حه‌ز ئه‌کات
له داهاتوودا کوڕی ببێت له خه‌ودا ڕیشی ده‌رچێت کوڕی نابێت یان له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه بێته‌وه ، ئافره‌تی بێوه ژن له‌خه‌ودا
ڕیشی هه‌بێت پیاوێك بۆ خۆی ئه‌دۆزێته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و له‌خه‌ودا سه‌رو ڕیشی بتاشێت چاك ئه‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر
قه‌رزاریش بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ڕیشی زۆر درێژ بووه‌و بی بڕێت و بی کاته جل و به‌رگ و
بیفرۆشێت ئه‌و که‌سه شایه‌تی درۆ ئه‌دات ، سپی بوونی ڕیش نه‌خۆشی ولاوازی یه ، ڕیش له ئاسای دا سپی بێت و له‌خه‌ودا
ببیندرێ ڕه‌ش و جوان و ڕێك و پێکه مانای هێزو توانا‌و سوربوونه له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌رك به‌چاکی ، مندالی ساوا له خه‌ودا
ڕیشی درێژ بێت ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، کافر له‌خه‌ودا ڕیشی هه‌بێت تۆبه ئه‌کات .
(4) : قالۆنچه : له‌خه‌ودا دوژمنه . یان خاوه‌ن پاره‌ی حه‌رامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه قالۆنچه که‌سێکی کین له دڵ و دڵ ڕه‌قه و
پاره له‌ووڵاتێکه‌وه ئه‌گوازێته‌وه ووڵاتێکی تر ، نێرینه‌که‌ی خزمه‌ت کاری شه‌ڕخوازانه ، قالۆنچه ئافره‌تێکی ناڕه‌حه‌ته و خێری
بۆ که‌س نی یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا له قالۆنچه‌یه‌ك بدات له ڕاستی دا له ئافره‌تێك ئه‌دات ، قالۆنچه له خه‌ودا ببێته دووپشك
ئه‌و کاته ئه‌بێته دوژمن .
(5) : له‌خۆدان : ئاگادار کردنه‌وه‌یه له بێ ئاگایی وسوود وه‌رگرتنه ، ئافره‌ت له ده‌م وجاوی خۆی بدات مانای ئه‌وه‌یه پاش
ماوه‌یه‌کی زۆر له‌منداڵ نه‌بوونیان کوڕیان ئه‌بێت ، وه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ :{{ وبشروه بغلام علیم
فآقبلت آمرآته فی صرة فصکت وجهها ، وقالت : عجوز عقیم }} سوره‌تی الذاریات ئایه‌تی ژماره 29 .
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له ده‌م و چاوی خۆی ئه‌دات زوڵم له‌یه‌کێك ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ش هیچ خه‌راپه‌ی له گه‌ڵ دا نه‌کردوه ،
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ئه‌و جێ یه‌ی لێدانه‌که‌ی پێ ئه‌که‌وێت توشی نه‌خۆشی ببێت .
(6) : جووتبوون یان سه‌کس کردن : ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌گه‌ڵ خۆی جووت بووه یان سه‌کس ئه‌کات ، پاره‌ی زۆر
خه‌رج ئاکات و له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا کاری نا ڕه‌واش ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له گه‌ڵ منداڵ سه‌کس بکات
کاره‌ساتی به‌سه‌ر دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له گه‌ڵ ئافره‌تێکی ناسیارو جوان وده‌وڵه‌مه‌ند و ڕێك و پێك سه‌کس بکات پاره‌و خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌گه‌ڵ برای یان هاوڕێ ی سه‌کس ئه‌کات دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ هاوڕێ که‌ی دا ئه‌کات ، زیانی لێ ئه‌که‌وێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا له گه‌ڵ دایکی سه‌کس بکات دوژمنایه‌تی باوکی ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو سه‌کس بکات ئه‌مرێ .
(7) : لیمۆ : له خه‌ودا گله‌ی یه یان یارمه‌تی خواردنه ، ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت نه‌خۆشی یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی لیمۆی هه‌بێت و نه‌ی خوات ئه‌وه پاره‌یه ، لیمۆی سه‌وز له لیمۆی زه‌رد باشتره ، دار لیمۆش له خه‌ودا پیاوێکی چاك و سوود به‌خشه‌و یان ئافره‌تێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندی خێرخوازه .
(8) : سه‌ریین یان بالییف : له‌خه‌ودا خزمه‌ت کاره ، یه‌کێك له خه‌ودا سه‌ریینی بدزرێت یان هاوسه‌ره‌که‌ی یان خزمه‌ت کاره‌که‌ی یه‌کێکیان ئه‌مرن ، هه‌ر چ پیسی و کۆنی و دڕاوی له سه‌رینگا ببیندرێت ئه‌وه هه‌مووی له خزمه‌ت کاره‌که‌ی دا به‌دی ئه‌کرێت ،
هه‌روه‌ها ووتراوه سه‌ریین یان بالییف بۆ پادشا‌و حاکم و کاربه‌ده‌ست ، ده‌سته‌ی نوسه‌رو کارگێڕو جێگر‌و خه‌زنه‌داروعه‌مباره ،
هه‌روه‌ها بالییف به مانای منداڵ و ڕاستگۆیی وزیره‌کی زاناکان دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا سه‌ریینێکی پێ بێت و هه‌ڵیگرێت
خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، سه‌ریین یان بالییف له خه‌ودا به مانای هاوسه‌ر وکوڕو دایك وهاوڕی وهه‌سانه‌وه له نه‌خۆشی دێت .
(9) : زۆران بازی : له خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه ، ئه‌گه‌ر زۆران بازی له نێوان پیاوێك وشێرێك دابێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌ی باته‌وه حاڵی
له‌وی تریان باشتره ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆران بازی له نێوان دوو پیاودا بێت ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌ی باته‌وه له ڕاستی دا ئه‌دۆڕێ .
(10) : ته‌وقه کردن : له خه‌ودا سوود و به‌ڵێن دان و بایه‌خ دانه به کرده‌وه‌ی چاك .
(11) : بلوێر یان شمشاڵ : له‌خه‌ودا یاری و خۆشی و فیتنه‌و دوو ڕووی یه ، له‌وانه‌شه خۆشی و شادی بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی حه‌زی له خوێندنه‌وه‌یه له‌خه‌ودا ببینێ بلوێریان شمشال یان هه‌ر چ ئامێرێکی تری ئه‌م جۆره‌ی پێ یه به‌ختی ئه‌کرێته‌وه و باشتر
ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ پاشا یان حاکم یان کاربه‌ده‌ست بلوێریان شمشاڵی ئه‌داتێ ئه‌و که‌سه خێر‌و خۆشی بۆ دێت ،
ئه‌وکه‌سه‌ی حه‌زی لێبێت کوڕیان ببێت له خه‌ودا شمشاڵ لێ بدات کوڕیان ئه‌بێت ، نه‌خۆش شمشاڵ لێدات ئه‌مرێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|