نمایش پست تنها
  #22  
قدیمی 02-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض کۆلسترۆڵی دۆست و کۆلسترۆڵی دوژمن ! ‌ ‌


کۆلسترۆڵی دۆست و کۆلسترۆڵی دوژمن ! ‌ ‌

وشەی کۆلسترۆڵ ناوبانگی لەئەکترەکانی سینەما زیاترە! ھەمیشە لەسەر زمانی ھەمووانەو لەسەر زۆربەی رێنماییەکانی خواردەمەنی نووسراوە. زۆر لەو خۆراکانەی ھاوردە دەکرێن شانازیی دەکەن کە ناوەرۆکەکانیان کۆلسترۆڵی کەمە، یان ھەر تیایدا نییە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە زانیاریی خەڵک ھەر ئەوەندەیە کە کۆلسترۆڵ مادەیەکی خراپەو دەبێت خۆتی لێدوور بخەیتەوە، بێئەوەی بزانن چییەو ئەرکی لە لەشدا چییە.
کۆلسترۆڵ چییە

کۆلسترۆڵ بریتیە لەمادەیەکی چەوریی کە لەش پێویستیەتی بۆ کاری گرنگی وەک دروستکردنی خانەی نوێ لەلەشدا، واتە: کۆلسترۆڵ مادەیەکی نامۆ نییە لەلەشداو ژەھریش نییە. کە مرۆڤ بڕی زۆر لەو خواردانەی خوارد کە کۆلسترۆڵ، یان وەک دەوترێت
(چەوریی پاراو)ی تێدابێت یان نەخۆشیەکی(بۆماوە)ی ھەبێت ئەوە دەبێتە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلسترۆڵ لە جەستەدا. ئەمەش مەترسیی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکات کە لەوانەیە ببێتە ھۆی تێکچوونی خوێنبەرەکانی دڵ یان سەکتەی مێشک. لەڕاستیدا جگەر ٨٠% ی کۆلسترۆڵی پێویست بۆ لەش دابیندەکات.
ئەم حاڵەتە بە پشکنینی خوێن دەستنیشاندەکرێت
.
کۆڵسترۆڵ

چەندبێت باشە؟

باشتروایە کە ئاستی کۆلسترۆڵ لە خوێندا لە ٢٠٠ میللیگرام کەمتر بێت و تاوەکو ٢٣٩ ش ھەر ئاساییە، بەڵام لە ٢٤٠ زیاتر، ئەوە بەبەرز دادەنرێت
.
کۆلسترۆڵ لەخوێندا بەھەندێک جۆر لە پرۆتینەوە دەلکێت (لیبۆبرۆتینی لێدەکەوێتەوە) کە سێ جۆرە: زۆر خەست و کەم خەست و زۆرکەم خەست
.
کەم خەستەکە کۆلیسترۆلی خراپە(دوژمن)، چونکە دەبێتە ھۆی گیرانی خوێنبەرەکان
.بەڵام زۆر خەستەکە کۆلیسترۆڵی باشە(دۆست) کە ناھێڵێت کۆلیسترۆڵ لەناو خوێنبەرەکاندا کۆببێتەوە، چونکە زیادەکەی دەبات بۆ جگەرو لەوێشەوە فڕێدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی کەلای خەڵک ناسراوە بەگلیسریدی سیانیی(ترایگلیسرید)جۆرێکی دیکەیە لەچەوریی کە لەمرۆڤی ئاساییدا لەخوێندا زۆر کەمە. ئاستی ئاسایی ئەم چەوریە سیانیە لەنێوان ١٥٠ و ١٩٩ دایە .لە ٢٠٠ زیاتر بێت بەبەرز دادەنرێت. ئەو جۆرەی کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت بریتیە لەشەکرەو چالاکیی گلاندی(دەرەقیە)و خۆراکی نادروست و قەڵەویی و وەرزش نەکردن. جۆرەکەی دیکە کە کۆنترۆڵ ناکرێت بریتیە لە بۆماوەیی.
بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کێشەیەکی بێدەنگە، چونکە نیشانەی تایبەتیی نییە. کێشەکەش لەوەدایە کە نیشانەکانی دەرناکەوێت تاوەکو سیرایەت نەکات بۆ سەکتەی مێشک یان رەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ
.
.چۆن ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکەیتەوە ؟
دوو رێگەی سەرەکی ھەیە: یەکەم گۆڕینی خوەکانی خواردن و خۆ لاوازکردن. دووەم بەکارھێنانی دەرمان
.
بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی دەرماندا دەبێت رێگەی یەکەمیش پەیڕەو بکرێت. وەرزشکردن ئاستی کۆلیسترۆڵی دۆست بەرز دەکاتەوەو کۆلیسترۆلی دوژمن کەمدەکاتەوە. خۆ لاوازکردن دەتپارێزێت لە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و سەکتەی مێشک
.

سەرچاوە : ئینتەرنێت

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید