*مێشکی که‌ری خواردووه،یانی زۆر دواکه‌وتووه
.
*که‌چه‌ڵ کڵاوه‌که‌ی سه‌ری با بردی ،ده‌یکوت بۆ سه‌رم گه‌وره بوو
.
*هه‌ر کاتێک ماستت خوارد،هێواش کاسه‌که‌ی بخه ژێر سه‌رته‌وه
.
*ماسی هه‌ر کاتێک له ئاو بیگری تازه‌یه
.
*مریشک هه‌رچی قه‌ڵه‌وتر بێ چاوی چکۆله‌تره،یانی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌قیله
.
*تۆپینی که‌ر ،زه‌ماوه‌ندی سه‌گه
.
*سه‌ودا له گه‌ڵ خۆیی غه‌می به دواوه‌یه
.
*که‌سێ که مار پێوه‌ی بدا له په‌تی ره‌ش و سپی ده‌ترسێ
.
*که‌سێ به هه‌تاوی به‌یانی گه‌رمی نه‌بێته‌وه،قه‌ت به هه‌تاوی ئێوارێ گه‌رمی نابێته‌وه
.
*که‌سێک له گورگ بترسێ مه‌ڕ راناگرێ
.
*کڵاوه‌که‌ی په‌شمی نییه،یانی کارێکی له ده‌ست نایه
.
*جه‌ڕه‌ی تازه ئاوه‌که‌ی سارده.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-01-2010 در ساعت 10:45 PM
|