په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
*گای نێو چاوان قه‌شان،یانی زۆر ناوداره
.
*هه‌نگوین نی که قامکت لێده‌ن
.
*ده‌رزی هه‌موو شتێک داده‌پۆشێ،به‌ڵام بۆ خۆی رووته،یانی زۆر ده‌ست و دڵبازه
.
*بووکی جه‌حێڵ و زاوای پیر به ته‌لیس منداڵیان ده‌بێ
.
*چه‌قۆ ده‌سکی خۆی نابڕێ
.
*سه‌گی قه‌ڵه‌و گۆشتی ناخورێ،یانی کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ له خێری بگوزه‌ری
.
*له ژێر مه‌نجه‌ڵدا ئاور هه‌یه و له ژێر مرۆڤدا مرۆڤ
.
*سه‌ر به لۆکه ده‌بڕێ،یانی به زمانی خۆش هه‌موو کارێک ده‌کا
.
*له سه‌ر قه‌برێک بگری که مردووی تێدا بێ،یانی ئامۆژگاری که‌سێک بکه که گوێ رادێر بێ
.
*دوژمنه‌کان له زینداندا ده‌بنه دۆست
.
*درگای گیرفانی جاڵجاڵۆکه ته‌نیوێتی
.
*راسته که‌س بێ ئه‌جه‌ل نامرێ،به‌ڵام تۆ خۆت مه‌خه گه‌رووی هه‌ژدیهاوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-01-2010 در ساعت 10:46 PM
|