نمایش پست تنها
  #17  
قدیمی 07-06-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

مه لا عه بدوڵڵا زێوه ر..

زانا و شاعێری به ناوبانگی کورد مه لا عه بدوڵڵا کوری "موحه ممه د ئه فه ندی"کوری مه لا ره سوڵ" ناسراو به (زێوه ر)له ساڵی"1291ی کۆچیدا (*1295ک)و 1875ی زایینی"له شاری سوله یمانی هاتووه ته دنیاوه. قوناخی سه رتایی له شاره ته واو کردووه و پاشان بووه به فه قێ و گه لێ شوێنی کوردستان وه ک (مه ریوان،بانه،سابڵاغ،ره واندز،هه ولێروکه رکووک و...)گه راوه،دوایی فیربوونی هه موو زانستیه کانی مه لایه تی پاش15ساڵ ئیجازهی مه لایه تی وه رگرتووه و،چوار پێنج ساڵیش مه لای مزگه وت و مامۆستاتی فه قێ یان بووه.
مامۆستا زێوه ر سێ چوار ساڵێکیش له ئه ستانبوول ماوه ته وه هه ر ئه مه بوه ته هۆی ئه وه ی ،سه ره رای زمانی کوردی یه که ی خۆی وفارسی وعه ره بی ،که تیایاندا زۆر شاره زابووه ،فێری روبانی تورکیش بێت.
پاش گه رانه وه ی له تورکیا بووه به مامۆستای زمانی تورکی له "روشدی یه ی عه سکه ری"له سوله یمانی فدوای هه ڵگیرانی ئه وقوتابخانه یه بووه به مامۆستای قوتابخانه ی"ته شویقی"یه .
پاش ئه وه ی که به ده س ئینگلیزیه کان سوله یمانی داگیر کرا،بووه به باشکاتبی ته حریرات.پاشانیش کراوه به مامۆستا له قوتابخانه ی "نموونه ی سه عاده ت"دا.
له گه ڵ شار به جێ هێشتنی شێخ مه حموود پاش تێکچوونی فه رمانره وایی یه که ی،ئه ویش سوله یمانی به جێ ئه هێڵێت چه ند ساڵێک دوور له ئیشی ره سمی ئه بێت،له م ماوه یه دا سه ردانێکی ناوچه کانی کوردستانی رۆژ هه ڵات ئه کات.
دوایی گه رانه وه ی،بووه به مامۆستای سه رتایی وتا 1938که خانه نشین کراوه،له سوله یمانی ده وروبه ری مامۆستایه تی کردوه و له 10/11/1948دا له ژیان ما ڵئاوای ئه کات.
به رهه می له چاپدراوی مه لا عه بدوڵڵا زێوه ر ئه مانه ن:
ده سته گو ڵی لاوان(سروود)
خێوی مزگه وت
گه نجینه ی مه ردان ویاداشی رۆژانی ده ربه ده ری
دیوانی مه لا عه بدوڵڵا زێوه ر

عه ره ق ناخوه م که تووشی ده ردی سه ربم
گرفتاری هه زار ئێش و خه ته ربم
عه ره ق ناخوه م که عومرم کورت و که م بێ
به گه نجی بۆ گرفتاری زه ره ربم

سه رچاوه :
دایره المعارف کردی "مامۆستابۆره که یی"
گه نجینه ی مه ردان ویاداشی رۆژانی ده ربه ده ری"مه لا عه بدوڵڵا زێوه ر"

* دایره المعارف کردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید