نمایش پست تنها
  #19  
قدیمی 07-06-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

مه حوی..

له ناکه س کارییا،خاکم به سه ر،رۆیی به با عومرم
خودا،سا بمژیێنی تا له به ر قاپی که سێ ده مرم

"* مه حوی پیاوێکی باڵا به رز و که ڵه گه ت،سوور و سپی و چاو گه وره و ریشێکی درێژی پێوه بوو،به نه رمی و له سه ر خۆ قسه ی کردووه.مێزه ره ی سپی کوردانه ی له سه ر ناوه و که واو سه ڵ ته و جوبه ی له به ر کردووه."

مه لا موحه ممه د، شا گردی مه یخانه ی مه ی فرۆشانی مه عریفه ت له سۆزدا،شێخی سه ر به ر ماڵی دڵ رووناکان به چاوی پرفرمێسکی خوێنینه وه،سه رچاوه ی عیلم و عیرفان و قاتیعی بو رهان شاعێری عاشق ومه جنوونی رێگای ته ریقه ت و بولبولی شه یدای نزاوگازه ی خواناسی و سه رمه ستی باده ی عیرفان ، ناسراوبه "مه حوی"کوری مه لا عوسمان **باڵخیه له نه وه ی پیر وزانای ناوداری کورد(شێخ ره ش)ه.مه لا عوسمانی باپیری له گه ڵ دروست کردنی سولێمانی هاتوه ته شاری تازه وه باڵخی به جێهێشتووه.

له باره ی دایکبوونی مه حوی یه وه چه ند بۆچوونه هه یه:
1-موحه ممه د ئه مین زه گی به گ مێژوونووسی بلیمه تی کورد ئه ڵێت:مه حوی له ساڵی "1252ی-ک.م"(1836-1837ی-ز)له دایک بووه.
2-مامۆستا عه لا ئه دینی سه جادی باوری وایه که مه حوی له ساڵی "1246ی-ک.م"(1830ی-ز)داله دایک بووه.
3- مامۆستا سه دیقی سه فی زاده بۆره که یی له م بار ه وه ئه ڵێت:که مه حوی له ساڵی "1245ی-ک.م"له دایک بووه، مامۆستا ئه م بۆچوونه ی له مێژووی ئه ده بی کوردی مامۆستا عه لا ئه دینی سه جادی ودیوانی شاعێر کۆکردنه وه ی مه لا عه بدو لکه ریمی موده رریس وه رگردووه!
4- مامۆستا کاکه ی فه لاحیش له م باره وه ئه ڵێت :که "1247ی-ک.م"(1831-1832ی_ز)له دایک بووه.
له ته مه نی حه وت ساڵانا نراوته به ر خوێندن ماوه یه ک لای باوکی مه لا عوسمان که خه لیفه ی "شێخ عوسمانی سێراجه دینی"ته وێڵه بووه،خوێندیه تی. بۆ وه رگرتنی خوێندن چوه ته سنه و سابڵاخیش و لای مه لا"عه بدوڵڵاپیرباب"خوێندویه تی ،پاشان گه راوه ته و ه بوسولێمانی و لای مه لا ناوداره کانی ئه و ناوچه یه خوێندویه تی .ئه مجار بووه به شاگرد و فه قێی زانای به ناوبانگی کورد"موفتی زه هاوی "له به غدا(***گوایه پێش له هاتنی بۆبه غدا سه ردا نێکی بۆشنۆش کردووه!)،هه ر لای ئه و گه وره پیاوه ئیجازه ی مه لایه تی وه رگرتووه.
****پاش ئیجازه وه ررگرتنی له (1859ی-ز)دا بووه به مه لای مزگه وتی ئیمامی ئه عزه م له به غدا،له (1862ی-ز)به غدای به جێ هێشتووه و گه راوه ته وه بۆسولێمانی بووه به ئه ندامی دادگاه.دوای کۆچی باوکی له (1868ی-ز)ده ستی له ئیشی میری کێشاوه ته وه بووه ته وه به مه لا ده ستی کردووه به ده رس وتنه وه به فه قێیان.
مه حوی له (1883ی-ز)به پێی قسه ی مامۆستا سه جادی چووه بۆسه فه ری حه ج له وێوه چوه بۆئه سته مبووڵ به واسیته ی کورده ناوداره کان چاوی به سوڵتان"عه بدو لحه مید"ی عوسمانی ئه که وه. سوڵتانیش رێزێکی زۆری لێ گرتووه و فه رمانی داوه خانه قایه کیان له سولێمانی بۆکردووه ته وه،که به خانه قای "مه حوی" ناوی ده رکردووه.مه عاشێکیشی له لایان سوڵتان وه بۆبراوه ته وه. مه حوی پارچه شێعرێکی بۆده ربرینی خۆشحاڵی خۆی به بۆنه ی سه رکه وتنی سوڵتان به سه ر گه لی یووناندا وتووه(شخسێکی ساحێب ئه حواڵ پرسی :که ئه ی فلاتوون!___یونانیانی قه ومت بۆچی به ده ردی سه گ چوون؟)که خۆزگا مه حوی ئه و هونراوه ی نه ئه هونیه وه.
مه حوی رێگای باوکی ئه گرێته به ر و ئه بێت به خه لیفه ی "شێخ به هادین"کوری شێخ عوسمانی سێراجه دینی ته وێڵه.مه حوی هه میشه به کورد بوونی خۆی و به نه ته وه که ی شانازی کردووه(کوردی زوبانی ئه سڵمه،گه ر ته رکی که م به کول___بۆفارسی،به کوللی ئه من ده بمه بێ وه فا) ،مه حوی قه ت غافڵ دونیای دورو به ری نه بووه زانست و ئا گاداریه کی باشی له جوی سیاسی ناوچه بووه ده نگ و باسی جیهانی بیستوه وه (هوجوومی"هیندو"ی خه ت سه ر "فه ره نگستان"ی رو خساری_____به حه شرێ بوو،وه کوو ئه و حه شره "میقادۆ"به"چار"یکرد)به رابه ر به روداوه کان هه ڵوێستی نیشان داوه.

مه حوی زور جاران به گژی ناحه ز و نه یارانی ته ریقه ت و ئیسلاما هاتووه، ئه و ناحه ز و ونه یارانه ی که بوون به زه روو بۆمژینی خوێنی کۆمه ڵگامه حوی ئازایانه پلاری پیا داون:

ریشێکی پان و تووکی بنا گوێ،درێژو لوول
سۆفی له دینی لا ده به دیمه ن له جو ده کا
که شێخ واعیزو سۆفی به جه ننه ت به ن گه دو گیپاڵ
ده بێ ئه مساڵ ئێمه بۆجه هه ننه م به ن،سرو سیپاڵ
وه.................
ئیمه نابێت به گژچوونی "مه حوی "له گه ڵ توره بوونی"شیخ ره زا"و"فایه ق بیکه س"و" قانع" و.. وه ک یه ک دانیین چونکا مه حوی خۆی خه لێفه و زاهد و سۆفی بووه ،ئه مما وا دیاره مه حوی نه ویستووه دیوانه که ی له م جۆره هونراوانه خاڵی بێت ،یان ده یه وێت بڵێت که هه موو مه لا و سۆفی و زاهد و خه لیفه کان به چاوێک چاوو لێ مه که ن!
ُ"***** به ڵام به داخه وه،ئه م بێزار ییه ی مه حوی له و کۆمه ڵه ئایین به په رده ی تاوان و سته م کردووه،له گه ل ئه وشدا که گه لێ جار به نرخێکی ئه وه نده قورس که وتووه ته سه ری له وانه بووه بیگه یه نێته لێواری خوێن و مه رگ،هه ر چه ند به هه ندێ به ڵگه و نیشانه شدا ده رده که وێ که وا گه یشتوو یشه ته راده ی ئه وه مه حوی له ساخته چیه تی و ناراستی کۆمه ڵ بگا (غه یری ئه مه که سوێندی درۆی پێ بخۆن و به س___قوربانی ناوی،ناوی له ناوا نه ما خودا) وبه ڵکوو هه ندێ جاریش بیگه یه نێته ئاستی بێزار بوونێکی خه ست له جیهان و له خه ڵک (ته ڵه بی ره حم و مرووه ت له دڵی ئه هلی زه مان____ته ڵه بی ئاوی حه یاته له سه رابستانا) و ده ربرینی ناره زایی له باره ی چه وتی کۆمه ڵ (قاتی پیاو له سه ر ئه م ئه رزه؛ده بینی مه نسوور___به سه ری داره وه،"ذالنون"ه له بن زندانا)ودژایه تی کردنی چینی پاره دار(یا ماری سه ر خه زێنه!بترسه که گه ژدومێ____به و نووکه چزوه پر به ده مت کا له ژه هری مار)وبه هه ڵستی کردنی سته مکاران (زاڵمی دڵ ره قی روو گرزی موسوڵمان ئازار___هه ربه ئئیزایه که ره نگی بگه رێته روخسار)وجاروباریش په نجه ی بخاته سه ر بۆگه نی سیستێمی حوکمداری و(له به ر داری حه دامن بم،ئه تو مه ست___ده قازی حه ق بڵێ تۆ،"حه ق"چ به ردار)به چاوی سووک ته ماشای رژیمی کۆمه ڵایه تی پێ بکاو (ده رچوو له حه ددی غایه عورووجی ده جاجیله____یا ره ببی تۆ بکه ی که بکا عیسه یه ک نزوول)با نگه وازی حه ق په رستی و (هه تا حه ق تاسیره،هه ر حه قمه مه نزوور_____وه کو مه نسوور ئه گه ر بمکه ن به دارا)تێکۆشان و به رده وام بوونی له سه ر خه بات پێ به رزکاته وه و(به پیری مه رگه وه فرسه خ به فرسه خ رۆیون مه ردان____ئه وی باکی له مردن بێ دیاره بڵح و نامه رده)کاریکی وای لێ بکات بیهێنێته سه ر ئه و باوه ره که ئه بێ بنیاده م هاو به شی ده رد و مه ینه تی خه ڵک بێ و(نووری عومری سه ر ف ئه کا بۆکه شفی تاریکی له خه ڵق___وه ک چرا هه ر که س به َشۆخی مه جلیس ئارایی بکا)خزمه تیان بکا."

مه حوی له سه رتای شه شه ڵانی 1324ی-ک.م مالئاوای له ژیان کردوه و ته رمه که ی له یه کێ له ژووره کانی خانه قاکه ی خۆی ته سلیم به خاک کرا.

سه رچاوه کان:

دایره المعارف کردی مامۆستا بۆره که یی
دیوانی مه حوی "مه لاعه بد ولکه ریمی موده رریس وموحه ممه دی مه لا که ریم"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید