موضوع: دایه گیان ...
نمایش پست تنها
  #5  
قدیمی 12-17-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دایک

ئەمشەو لەبارگای هەوێنی گوڵ و شەونم

بەرلەوەی كە پڕ بە چاوێكی تاسەوه بتبینم و

بلوێری ئەشقی من و تۆ

وەكوو بارێزكەی بەهارێكی بێ خەفەت

بماندوێنێ

زەریا زەریا

فرمێسكی سوور

لە تەنگەبەری شەقامی خۆشویستنا

ڕێی پێگرتم!

لەو ساتەوه كە ئاخرین نیگاكانت

هۆنراوەیەكی ناوەختی بۆم دەگێڕا

بووم بە ژیلەمۆی دڵێكی ئاگرگرتوو و

بە ئاخرین هەناسەكەشت نامۆ بووم

خۆشەویستم!

لە كام ڕێگایەكەوه ڕۆیشتی؟

كە شەقامەكانی ئاسمان

بۆنی هەنگاوەكانی تۆی لە چاو دەتكێ !

لە كام پەسیوێكی ون دا حەشار درای

كە بۆ خۆیابوونت دەبێ

هانا بەم بۆ خەونە درۆزنەكانی شەوی هەینی !

بڕوادەكەی ؟

ئێستا تەنیا لە نێو ئەلبۆمی خەیاڵی

بێ دایكیما ئەتدۆزمەوه!؟

لە ئێستاوه

هەتا هەزار خاكەلێوەی جوداییمان

تەنیا من و

سنووری سێبەرێكی تاڵ

تەنیا تۆ و

جانتای مەرگێكیش لە ناكاو

تەنیا من و تەنیاییەك !

دووای ڕۆیشتنت هیچ نیگایەك

ماسۆی تەنیایی چاوانم ڕاناموسێ

هیچ بەندیوانێكی ماڕز

دەركەی پیلۆی گرتووخانەی نیگاكانت

ناكاتەوه،

ئەی من لە كام زەریایەك

تینوویەتی حەزەكانم بڕەوێنم ؟!

خۆشەویستم!

دوێنێ شەو بوو لە سەرتاوی

ئاورێشمی بسكی ئاڵت ئارامم گرت،

كژە بارانی بەهاریمان نەفرین كرد

هەڵبرنگا !

نەفەس_ نەفەس هۆنەی ژان و

دڵۆپ دڵۆپ خەونی مردوومان برده سەر

هەستی فڕین،

لاواندنەوەی ئەشق وئەوین...

نیگایەكی زۆر دڵتەنگ و ڕاموسانێ ....

كازیوه بوو كە ڕۆیشتی

هاوار_ هاوار بۆت ئەگەڕێم

بۆ تەنیا جارێكی كورتیش جێم مەهێڵه

بێ تۆ هەڵپسیراوی دڵێكم پڕ لە ئازار

تەنیا سێبەرێكی ڕەش پۆش

لە درزی دەركەی خەیاڵم

بڕواكانی ئەدركێنێ !

هیچ دەزانی بیروهۆشم قەد نەماوه ؟؟

هێندە ئەوین و سەد هیوام

لە نێو تاقی چاوەكانت بە جێ ماوه!

قەد ناتوانم بێم و بیبەم

چونكو ڕێگاكەت زۆر دوورە .........

ڕێگا دوورەو هێندە دوورتر

بە قەد تاسەی چاوەكانم

هەتا غەریبی چاوانت

نا .........ناتوانم بیگێڕمەوه

هەوێنی ئەشقی من و تۆ و

دووایین بەتڵی نیگاكانت !.

گوڵباغ بەهرامی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید