نمایش پست تنها
  #73  
قدیمی 04-08-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

لێف کۆنه‌ ئاڵۆشی فره‌تره‌
مه‌به‌ست له‌م مه‌ته‌ڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سانێک که‌ به‌ته‌مه‌نتر ئه‌بن،ته‌ماع و شه‌هوه‌ت و هه‌وا و هه‌وه‌سیان زیاتر ئه‌بێت.

ئه‌سپی په‌لی له‌ هه‌ساره‌ ئه‌کوتێ
که‌سێک که‌ ئیدعاێ زۆر له‌ سه‌ر بێت یا ئاوات و ئاره‌زووی گه‌وره‌ی هه‌بێت،ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ی بۆ به‌ کار ئه‌به‌ن.

که‌س به‌ زۆر بیبه‌ن بۆ مازوو چنین،به‌ داران دا ناڕوانێ
مه‌به‌ست له‌م مه‌ته‌ڵه‌ دیاره‌ و ڕه‌نگه‌ پێویست به‌ شرۆڤه‌ کردن نه‌بێت.که‌سێک به‌ نابه‌دڵی و زۆر کارێکی پێ ئه‌نجام بده‌ن،کاره‌که‌ به‌ باشی ئه‌نجام نادات یا هه‌ر ئه‌نجامی نادات.

له‌ خوا(ئاسمان) به‌و لا، بته‌وییه‌
ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ له‌ کاتێک دا به‌کار ئه‌برێ که‌ ئاخر و کۆتایی کار یا شتێک بێت و له‌وه‌ زیاتر ئیمکان و بوار نه‌بێت.بۆ نموونه‌ که‌سێک که‌ گیرۆده‌ی گرفتێکه‌ و ئیتر هێز و تاقه‌تی نه‌ماوه‌،ده‌س له‌و دۆخه‌ یا کاره‌ دائه‌شۆرێت و ئه‌ڵێت: به‌ توون،له‌ ئاسمان به‌ولا بته‌وییه‌.
له‌ فارسی دا ئه‌ڵێن: بانتر له‌ ڕه‌شی، ڕه‌نگێ تر نییه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید