07-17-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باڵنده‌کان.
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
پرسی مۆڵه‌ت له‌که‌س ناکه‌ن
وه‌رزی سه‌فه‌ر
له‌شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ن
ئه‌فڕن
نه‌پێویستیان به‌ڤیزه‌یه‌و
نه‌پاسپۆرت و
نه‌چاوساغی ڕێ و نه‌ته‌ته‌ر
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
گوێ ناده‌ن به‌ده‌شتی مینی
ناوچه حه‌رامکراوه‌کان
ترسیان نیه
له خاڵه‌کانی پشکنین
باکیان نیه
له‌ته‌لبه‌ندی
سه‌ر سنووره داخراوه‌کان
نه‌پاسه‌وان
کۆڵه‌پشتیان ئه‌پشکنێ و
نه‌زه‌ڕڕه‌یه‌ک سڵیان هه‌یه
له شه‌پۆله شێته‌کان و
گێژاوه‌کان
نه‌زیندانه تاره‌کانیش
دوا هه‌واری سه‌فه‌ریانه
به‌ره‌و شه‌به‌نگ
نه‌کۆڕه‌ویان شه‌وانه‌یه‌و
نه‌ئه‌بنه خۆراکی نه‌هه‌نگ
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
نه‌ڕۆژنامه زه‌رده‌کانی
ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌خوێندنه‌وه
نه‌گوێ بۆ ئێزگه ساخته‌کانیش
شل ئه‌که‌ن
نه‌گۆرانیه سواوه‌کان ده‌ڵێنه‌وه
نه‌به‌سووتوی
روحه سوتاوه‌کانی عیشق
چاوی حه‌یا ، به کل ده‌که‌ن
له‌هه‌ر شوێنی
ماندوێتی یه‌خه‌ی گرتن
په‌ریی خه‌ویان ئاماده‌یه
بۆ سه‌روه‌نه‌وه‌ز
باڵنده‌کان به‌خته‌وه‌رن
ساڵی یه‌ک وه‌رزی سه‌فه‌ر و
ڕه‌ویان هه‌یه
نه‌ک کۆڕه‌وی .. هه‌میشه سه‌وز.
عیشق و من و ئه‌و .
ئه‌و ده‌ڵێ هه‌لوه‌سه‌ی نه‌فسه‌و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان و خێو
من ده‌ڵێم کۆنسێرتی روحه .. سۆزی عیشقی نێر‌و مێ
ئه‌و ده‌ڵێ تێزابی کوفره‌و ژه‌هری دوپشکی بزێو
من ده‌ڵێم تۆفانی هه‌سته .. شه‌ونمی لێوی به‌سوێ
ئه‌و ده‌ڵێ سێوی ناکامه .. سومبلی مه‌کری حه‌وا
من ده‌ڵێم ئه‌وپه‌ڕی تامه .. چێژی میوه‌ی باخی یار
ئه‌و ده‌ڵێ عه‌ینی نه‌فره‌ت بوو .. ئاده‌مێکی ته‌فره‌دا
من ده‌ڵێم ڕه‌شماری زوڵفه .. حاریسی ماهی ڕوخسار
ئه‌و ده‌ڵێ تیری تاوانه‌و شه‌راره‌ی جورمی ئه‌نقه‌ست
سه‌وزو ووشکت ده‌سوتێنێ .. چون بڵێسه‌ی جه‌هه‌نه‌م
من ده‌ڵێم شاباشی خۆره ، نیگای جووتێ چاوی مه‌ست
ده‌عوه‌نامه‌ی پڕ نییازی .. خاتو زینێکه بۆ مه‌م
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌م به‌زمه ڕاوی روحی بێگه‌رده‌و ، ده‌روون
نوقمی گۆمی زه‌وق ئه‌کات و ته‌متومانی ته‌فره‌دان
من ده‌ڵێم ئه‌م هێزی جه‌زبه .. حیکمه‌تی بوونه‌و نه‌بوون
کۆشی گه‌رم و نه‌رمی عیشقه .. نیشتیمانی عاشیقان
ئه‌و ده‌ڵێ وانه‌ی گوناهه‌و مه‌کته‌بی عه‌یب و حه‌رام
باسی عیشق و هه‌ر هه‌وارێ بۆنی عیشقی لێوه بێ
من ده‌ڵێم بوستانی ژینه‌و پڕ گوڵ و میوه‌ی به‌تام
سه‌روه‌ره ئه‌و که‌سه‌ی لێوی .. چرۆی ماچی پێوه بێ.
به‌ره‌و ئازادی.
به‌ری ده‌لاقه‌که‌ی ئاسمان بگرن به‌داڵ
تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی گومان
هه‌ڵخه‌ن بۆ خه‌و
بۆ ئاره‌زوو ، خولیا ، خه‌یاڵ
هه‌وره گرژ‌و مۆنه‌کانیش
له‌کازیوه‌ی به‌یانه‌وه تازه‌رده‌په‌ڕ
به‌رده‌نه گیانی خۆره‌تاو
ناخی شاخی به‌رزی ووره‌ش
بکرێ به‌ئاو
له‌جێی باران .. ته‌ور ببارێ
له‌جێی به‌فریش
ئاسن و گڕی جه‌ور ببارێ
چاوه شینه‌کانی ئاسۆش
پڕکه‌ن له‌دڕکی ڕه‌شه‌با
گه‌وره‌ترین قوفڵیش بده‌ن
له‌گشت گۆشه‌کانی نیگا
ده‌یان ده‌سکی
ده‌ستاڕی خه‌ڕه‌کی مێژووی سواو باده‌ن
سه‌دان په‌رده‌ی وه‌همیش له‌سه‌ر
په‌یکه‌ری پیرۆزیی لاده‌ن
له‌هه‌ر بستێکی گه‌ردوونا
هه‌زاران پاسه‌وان هه‌بن
من له‌یه‌ک شت بێگومانم
زه‌ڕنه‌قووته ته‌ڕه‌کانی نیشتمانم
هه‌ر فێری باڵه‌فڕکێ ده‌بن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|