04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كاكه‌ی فه‌لاح
كاكه‌ی فه‌لاح
كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی كورد حه‌مین كوڕی قادره. له‌ساڵی 1928دا له‌چوارتا (شارباژێڕ)ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه و له‌خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی و ناوه‌ندی له‌سلێمانی ته‌واو كردووه و چووه‌ته پاڵ پارتی كۆمنیستی و خه‌باتی چینایه‌تی كردووه و هۆنراوه‌ی نیشتمانی داناوه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری چه‌ند گیراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و هه‌ر به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی خۆی.
ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره به‌هۆنراوه‌ی ڕامیاری هاتۆته گۆڕه‌پانی وێژه‌ی كوردی و هه‌وڵی داوه به وشه‌ی سووك و ساده واتای قووڵ و جوان پێكه‌وه بنێ و بیخاته سه‌ر كێشی سووكی خۆماڵی و پشت له‌كێشی كۆن بكات و تا له‌گۆڕه‌پانی خه‌باتی ڕامیاری پتر ده‌چووه پێشه‌وه، هۆنراوه‌كانی پڕ خۆشتر ده‌بوون و چاكتر ده‌بوونه زمانحاڵی میلله‌ته‌كه‌ی له‌و كاته‌ی، كه له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی كانوونی دووه‌می 1948ی گه‌لانی ئێراق به‌ساڵ و نیوێك سزادرا و له‌ناسریه و ئه‌بوغرێب سزاكه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و له جه‌رگه‌ی تاریك له‌ناو زیندانه‌وه ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی ده‌نووسێ و له‌سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێ:
سه‌ربه‌ستی ئه‌ت په‌رستم
تۆی تاقه خۆشه‌ویستم!
تۆ و پردی سه‌ر زمانم
تۆی ئامانجی ژیانم!
تۆی ئایینم، تۆی بڕوام
تۆی ئاواتم، تۆی هیوام!!
دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانی و خه‌باتی نهێنی ده‌كات تاكو له ئه‌نجامدا ده‌كه‌وێته ده‌ست پیاوانی ڕژێمی شاهانه‌وه به 5 ساڵ به‌ندی 3 ساڵ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌درێ و دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌ی دێته‌وه سلێمانی و ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی تاڵه‌ی ژیانی به‌ندیخانه و هه‌وڵی بێ سوودی پیاوانی ڕژێمی بۆ له‌خشته‌بردنی و وازهێنانی له بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخوازی خۆی هۆنراوه‌یه‌ك داده‌نێ به‌ناوی "ڕێبوارێكم" و به‌م جۆره ده‌ستپێده‌كات:
ڕێبوارێكم به‌سه‌ر هه‌ورازی توتڕكا
هه‌ڵئه‌گه‌ڕێم
به‌ڕێی كاكێشانی دڕكا
هه‌نگاو ئه‌نێم
دوای ئه‌م سه‌ره‌تایه
به‌سه‌ركه‌وتووی درێژه به هۆنراوه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت:
چه‌ندان خاوه‌نی تانه شۆر
به‌رۆكیان ئه‌گرتم به‌زۆر
گۆڕ هه‌ڵکه‌نانی زه‌برو زه‌نگ
لێیان هێنامه ژارو ژه‌نگ
ئه‌خاوه‌ن گۆڕ، نه‌تاته شۆر
توانیان من بنێنه گۆڕ!
شاعیر خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی پته‌و بووه، هه‌رچه‌ند دوژمنانی ویستوویانه به زه‌برو زه‌نگ له‌ڕێگای لابده‌ن، كه چی بێ هووده بووه. جگه له تێكۆشانی شۆشڕشگێڕی و هۆنراوه و وێژه ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه كارێكی به‌نرخی له ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا كردووه به ده‌رچواندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "ژین"ی، كه كاتی خۆی پیره‌مێرد له ساڵی 1939وه تاكو كۆچی دوایی له 1950.06.19 ده‌ری ده‌چواند، دوای ئه‌وی ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك مامۆستا گۆران و ئه‌حمه‌د زرنگ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد. ئه‌م وێژه‌ناسه به‌توانایه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی له 10ی كانوونی یه‌كه‌می 1970 ده‌رچوانده‌وه.
كاكه‌ی فه‌لاح وێژه‌ناسێكی خامه ڕه‌نگینی به‌رهه‌م زۆربوو، له‌ماوه‌ی ژینی دا گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی به‌چاپ گه‌یاند له‌وانه:
1. دوو كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌ی منداڵان به‌ناوی "چرۆ" و "سروود" ساڵی 1966 و 1968
2. له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی "دیوانێكی هۆنراوه" له ساڵی 1967دا چاپكراوه.
3. ئۆدیبی پاشا - وه‌رگێڕانه له عه‌ره‌بیه‌وه - له ساڵی 1978 چاپكراوه.
4. دیوانی كاكه‌ی فه‌لاح - به‌غدا- ساڵی 1980 چاپكراوه‌و به پێشه‌كی دكتۆر "عیزه‌دین مسته‌فا"یه
5. كاروانی هۆنراوه‌ی نوێی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م له ساڵی 1979 و به‌رگی دووه‌م له 1980
6. چۆله‌كه‌ی پاساری - سلێمانی له ساڵی 1983دا چاپكراوه
له‌دوای كۆچی دوایی شاعیریش دیوانێكی نوێی كاكه‌ی فه‌لاح له‌ساڵی 2004 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه و له كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و ده‌كه‌وێته 420 لاپه‌ڕه و له‌به‌رگی دوایی ئه‌و دیوانه پته‌وه‌یدا ئه‌م پارچه هۆنراوه پڕ به‌واتایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه:
دنیا شه‌وه
خه‌م وه‌ك شاره زه‌رده‌واڵه
ورووژاوه
چاویش خه‌وی لێ زڕاوه
ئاخۆ ئه‌ستێره‌ی عومری كێ
داكشاوه!!
کاکه‌ی فه‌لاح له 1990.10.09دا له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و لاپه‌ڕه‌ی ژیانی پڕ به‌رهه‌می خه‌باتگێڕی به جه‌رگی كورد تا هه‌تایه پێچڕایه‌وه.
منبع:خوزگه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|