06-06-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که‌ریم کابان له زمانی خۆی
که‌ریم کابان له زمانی خۆی
من ناوی ته‌واوم عه‌بدوولکه‌ریم جه‌لال مه‌حموود، ناوی هونه‌ریم که‌ریم کابان، له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی شێخان له ساڵی 1927 ھ . ق هاتوومه دونیا. ژیانی هونه‌ری من له پۆلی چواری سه‌ره‌تایی و له یانه‌ی وه‌رزش و سروود ده‌ستی پێ‌کرد.
بنه‌ماڵه‌ی ئێمه هه‌موویان ده‌نگیان خۆش‌بوو – باوکم تیپێکی تایبه‌تیان هه‌بوو که ده‌فژه‌ن بوون و له مه‌ولوودی خوایدا به‌شداریان ده‌کرد. یه‌که‌م گۆرانیم «له رێی دڵداریدا» شێعری ئه‌حمه‌دی شێخ غه‌نی و ئاوازی خۆم و له ئیزگه‌ی کوردی به‌غدا له ساڵی 1945 تۆمارم کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه مۆسیقایانه چالاکیم هه‌بووه. تیپی ئیزگه‌ی به‌غدا – تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی کۆن مه‌وله‌وی تازه– شۆڕش– تیپی پیره‌مێرد سه‌ر به تیپی سلێمانی و هه‌روه‌ها به شانازییه‌وه ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانیم.
به‌م جۆره هونه‌ر مانا ده‌کات، هونه‌ر به‌رهه‌می جوانی مێشک و ده‌ست و دڵه – مۆسیقا وه‌ک خواردن بۆ روحی ئینسانه‌کان پێویسته له باره‌ی فۆلکلۆردا ده‌ڵێت فۆلکلۆر و که‌له‌پوور و ره‌سه‌نایه‌تی کورده، له باب و باپیران بۆمان جێماوه، ئه‌و گۆرانییه کۆنه فۆلکلۆرانه نازانی ئاوازه‌که‌ی هی کێیه، هۆنراوه‌که‌ی هی کێیه، ئێمه‌ش وه‌ک میلله‌تان که‌له‌پووری خۆمان هه‌یه. هه‌ر ئاوازێکی تازه که ئه‌یڵێین ئه‌بێ رووحی فۆلکلۆری تێدابێت، ئێمه ئه‌وده‌م ده‌زانین که گۆرانی کوردیمان پێشکه‌ش کردووه، حه‌ز به ده‌نگی ماملێ و زیره‌ک و تایه‌ر تۆفیق ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ئیبڕاهیم خه‌یات و عوسمان عه‌لی هاوڕێ بووه. له‌باره‌ی چالاکی له مۆسیقای ئێران‌دا ده‌ڵێت : له کوردستانی ئێران خه‌ریکن به‌ڵام شتی تازه نییه. ئێمه پێویستیمان به داهێنان هه‌یه. گوێگر تینووی شتی تازه‌یه. له کوردستانی ئێران ئه‌و شته تازه به‌دی ناکرێ و هونه‌رمه‌ندان هه‌موویان گۆرانیه‌کان ئه‌ڵێینه‌وه. به‌ڵام نه‌وه‌ستاون و دائیمه‌ن خه‌ریکن و چالاکی زۆره، به‌ڵام ئه‌وه مانای وایه ئێوه له جێگای خۆتان راوه‌ستاون چۆن هه‌ر ئه‌و ئه‌یڵێته‌وه و ئه‌و ئه‌یڵێته‌وه و ئه‌وه‌ش پێشکه‌وتن نییه. به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجانه‌ی زۆر کاریگه‌ری مۆسیقای غه‌ریبان پێوه دیاره ئه‌ڵێت :
حه‌ز ناکه‌م گه‌نجی ئێمه په‌نابه‌ری بۆ مۆسیقایبێگانه، ئێمه هونه‌رمه‌ندانی کورد کارێک بکه‌ین که مۆسیقاکه‌مان بگاته پله‌ی مۆسیقای جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی که مۆسیقای ئێمه هه‌موو شتێکی هه‌بێت بۆ گه‌نج که بتوانێ و گه‌ێی لێبگرێ و که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی گۆرانی کوردی‌دا ده‌ڵێت : گۆرانی کوردی ده‌بێ مودک و ره‌سه‌نایه‌تی کوردی پێوه دیار بێت، وه‌ختێ گوێی لێ ئه‌گرێ بزانێ ئه‌و کوردییه، چۆن ئاواز و مۆسیقای کوردی تێکه‌ڵاوی مۆسیقای فارسی و عه‌ڕه‌بی و تورکی بووه.
که‌ریم کابان ده‌ڵێت : 20 ئاوازم داناوه و هه‌موو گۆرانیه‌کانم لا ئازیزن و به‌ڵام – یاران وه‌سیه‌تم – خۆشه‌ویستتره که شێعری وه‌لی دێوانه‌یه و له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی له ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک به ره‌ش و سپی تۆمارم کرد.
به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نجانه‌ی خولیای مۆسیقان ده‌ڵێت : دڵسۆزانه ئیش بکه‌ن. په‌یوه‌ندی بکه‌ن تیپێکی مۆسیقا که پێیان بگه‌یه‌نێ. لاوه‌کان ده‌بێ به دوای مودکی مۆسیقای کوردی‌دا بگه‌ڕێن. چۆن ئێمه مودکی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه.
یاران وه‌سیه‌تم ئههو بێ لاتان .
هه‌رچه‌ند که‌وتوومه دووره وڵاتان .
که‌ریم کابان رووح سووک و قسه خۆشه و شیرینه و زۆر به دڵێکی ئاواڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کۆ ده‌بێته‌وه، زۆر به ئاسایی به شه‌قامه‌کانی ناو شاردا تێده‌ۆه‌ڕێت و کاتێ باسی ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ کرد، هێندێک له هونه‌رمه‌ندان خۆ ده‌پارێزن له دیداری خه‌ڵک، وتی : هونه‌رمه‌ند موڵکی میلله‌ته.
له‌و کاته‌دا که ها له ماڵه‌که‌یان هاتینه‌ده‌ر به‌ره‌و ناو شاری سلێمانی بڕۆین له کۆڵانی ماڵه‌که‌یان پیاوێک وتی : توخوا ئاگاتان لێی بێ هه‌ر ئه‌وه‌مان ماوه.
دوو ژنی هێناوه، له ژنی یه‌که‌م کچێکی هه‌یه و له ژنی دووهه‌م سێ کوڕ و دوو کچی هه‌یه. زۆر حه‌ز له یاری «کوشتی که‌ج» ده‌کات، هه‌ر کات حه‌زبکه‌ی ده‌توانی سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی بکه‌ی، له ماڵێکی ساده له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی شێخان و کرێچی شاره‌وانی سلێمانییه.
ژیانی زۆر سه‌خت نه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کورتیه‌کان شوێنی گۆرانی و هونه‌ری کوردی که‌وتووه، هه‌ر به‌و به‌رهه‌مه که‌مانه‌ش له دڵی هه‌مووی ئێمه‌دایه.
که‌ریم کابان ئاوازی جوانی زۆره و شێعری گۆرانیه‌کانی هه‌ڵبژارده‌یه یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که له‌باره‌ی گۆرانی وتنی که‌ریم کاباندا سه‌رنج راکێشه ئه‌وه‌یه که جیا له ئه‌وه‌ی زۆر به هه‌ست گۆرانی ئه‌ڵێت له‌سه‌ر شانۆ وه‌ک ئه‌کته‌رێکی باش گۆرانیه‌که به وێنه ئه‌کێشێت.
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو کاتی به‌یانی .
ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی .
بۆ سه‌وزایی ده‌ڕۆیشتم بۆ ئاسمان .
بۆ شاخی به‌رز، خانووی تازه، دونیای جوان .
که‌ریم کابان گۆرانی بێژێکی فۆلکلۆر نییه و به شێوه‌ی خۆی گۆرانی ئه‌ڵێت و ئاوازه‌کانی تازه‌ن و جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه کوردیانه که تا ئێستا گوێمان لێبوون. له خۆیدا گۆرانیه‌کانی که‌ریم کابان ناوه‌رۆکی جیاوازتریان هه‌یه و شێعری زۆر ناسکی تێدایه و ده‌توانین بڵێین که‌ریم کابان زۆر رۆمانتیکه و بۆیه ئه‌وانه‌ی ئاشقن زۆر گوێ له که‌ریم کابان ده‌گرن. له گۆرانی که‌ریم کاباندا خه‌یاڵ رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێ، بۆ وێنه کاتێ گوێ له گۆرانی «جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو کاتی به‌یانی»، ده‌بینی که ئه‌و هه‌موو تابلۆ و وشه‌ی جوانی تێدایه که وه‌ک داستانێک له‌به‌ر چاوان دێ و ده‌ڕوا.
قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌و .
خۆت نه‌ده‌یته به‌ر شه‌پۆلی دڵ بریندارانی شه‌و .
ئه‌و گۆرانیه یه‌کێک له ئاوازه جوانه‌کانه به ده‌نگی که‌ریم کابان گوێمان لێبووه و ره‌نگه هه‌ر یه‌کمان خاترهیهکمان لێ هه‌بێت. ئێمه ده‌بینین که‌ریم کابان ئاوازی زۆر جوانی هه‌یه و که‌متر که‌سێک ئه‌یڵێنه‌وه و ئه‌وه‌ش هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که وتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌کانی ئاسان نییه و ده‌بێ کاری له‌سه‌ر بکه‌ی وه‌ک فۆلکلۆر نییه که له گوێمان دابێت، یه‌کێک له جوانترین و به‌ناوبانگترین ئاوازه‌کانی که‌ریم کابان ئه‌وه‌یه.
یاران وه‌سیه‌تم ئه‌مه لاتان .
هه‌رچه‌ند که‌وتوومه دووره وڵاتان .
شێعر و ئاواز له‌و گۆرانیهڕا پڕ به باڵای یه‌کترن و گۆرانیه‌کی تایبه‌ته به‌و عاشقانه‌ی که خه‌می دووری و لێک دابڕان دڵیانی ته‌نیوه و ره‌نگه به گوێگرتن له‌و گۆرانیه بڵێسه‌ی ده‌روونی ئاشقان دابمرکێت و هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌و گۆرانیه لای که‌ریم کابان زۆر خۆشه‌ویسته.
که‌ریم کابان له‌و گۆرانیبێژه ده‌گمه‌نانه‌یه که حه‌ز به دووباره کردنه‌وه ناکات و ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر دیواری خه‌ڵک خانوو ساز بکه‌ی. ره‌نگه له کۆڕێکی مه‌جلیسی زۆر گۆرانی فۆلکلۆر بڵێت و بۆ ئه‌وه‌ی داوای گۆرانی لێ بکه‌ی زۆر ئاساییه.
له گریانی مناڵیما پێکه‌نینم به خه‌م ئه‌هات .
ئیتر ئێستا خه‌م ده‌ریایه و بۆ که‌نارم شه‌پۆل ئه‌دات .
له سه‌د جارا ته‌نیا جارێ زه‌رده خه‌نه بێته میوان .
وه‌ک سێبه‌ری لای ئێواره‌ی خۆرنشینی دار ئه‌رخه‌وان .
ته‌مه‌ن یه‌کێکه له گۆرانیه جوانه‌کانی که‌ریم کابان که ئاواز و مۆسیقای زانا مه‌حموود هه‌ژان و شێعری ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د.
ئه‌ی هاوڕێیان چاوم نوقمی نیگارێکی پڕ به‌هاره .
تاوه‌م وه‌ری به‌ڵام هێشتا خۆشه‌ویستم هه‌ر بێداره .
ئێستاش گه‌ڵای عومری گه‌نجیم وه‌کوو پاییز هه‌ڵوه‌ریوه .
کێ وه‌کوو من ته‌م و غوبار په‌نجه‌ره‌که‌ی داپۆشیوه .
ئه‌و گۆرانیه داستانی ژیانی مرۆڤه له مناڵی تا پیری دێنێته به‌ر چاومان، به‌ڵی ئازیزان ئه‌و پیری و ماڵ ئاواییه له سه‌رووی هه‌موومانه و خۆشی ئه‌و گۆرانیه‌ی له دڵی خه‌ڵکدا ده‌مێنێته‌وه. گۆرانی هاورازێکه له هه‌موو رووه‌کانی ژیاندا له‌گه‌ڵمانه و له ته‌واوی بار و دۆخه‌کانی ژین جێ‌مان ناهێڵێت و بێ ئه‌وه‌ی که بانگی بکه‌ی له ده‌رگای دڵه‌کانمان وه‌ژوور ده‌که‌وێ و ده‌مان لاوێنێته‌وه.
یه‌کێک له جوانترین بیره‌وه‌ریه‌کانم له‌گه‌ڵ که‌ریم کابان له فستیڤاڵی کوردی له شاری سنه له (1381 – 2003) له‌گه‌ڵ گرووپی مۆسیقای سلێمانی له کاتێ ده‌هاته سه‌ر شانۆ پێشوازییه‌کی میژوویی لێده‌کرا و خه‌ڵک داوای «جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو»یان ده‌کرد و به باشترین ئه‌دا پێشکه‌شی ده‌کردین، هه‌ر له‌و پرۆگرامه مه‌قامێکی ئه‌خوێند که شێعری شارباژێڕییه.
له زۆر که‌س وایه من ئیتر که وا مه‌یلی په‌ری ناکه‌م .
درۆیه تاکوو من مابم له ئه‌و خۆم بێ به‌ری ناکه‌م .
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ دڵی هونه‌رمه‌ند هه‌موو کات بیر له جوانی و له ژیان ده‌کاته‌وه و مۆسیقا و گۆرانی کوردی هه‌موو کات پڕ بێ له ده‌نگی نه‌رم و که‌سایه‌تی وه‌ک که‌ریم کابان و داوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌که‌ین.
هۆ گۆرانیبێژه مه‌زنه‌که‌ی شاری سلێمانی – هۆ کۆنه لاوه‌که‌ی مه‌یدانی شیخ مه‌حموود و سه‌را – ئێستا که جێگات له چایخانه‌ی شه‌عب خاڵییه و به گوڵیش پڕ نابێته‌وه، سه‌هۆڵه‌که وه‌ڕه‌زی پێڵاوه‌کانی تۆیه و سه‌رچنار سه‌ربه‌رزه به هاتنت و پۆله کچه‌کانی ئاسکات تامه‌زرۆی گۆرانیهکانتن و سه‌رده‌شت و سنه هیچ کات بیره‌وه‌ریه‌کانت له‌بیر ناکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێم : خۆشمان ده‌وێی وه‌ک گرده‌سوور و ئاویه‌ر، خۆشمان ده‌وێی پڕ به پیتی هونه‌ر، خۆشمان ده‌وێی به قه‌د باڵای ئه‌زمه‌ڕ، خۆشمان ده‌وێی وه‌ک خۆشه‌ویستی نالی، وه‌ک حه‌بیبه، وه‌ک شاره‌زوور.
ته‌نیا گۆڕه‌که‌م له رێی خێڵان بێ .
نزیک هه‌وارگه‌ی جاف و گۆران بێ .
کێلێکی به‌رزی به‌قه‌د باڵای شه‌م .
له رۆژ سه‌رم بێ بێ زیاد و بێ که‌م .
یاران وه‌سیه‌تم ئه‌مه بێ لاتان.
شۆڕش ئه‌بووبه‌کری
8 /9/1388
سه‌رده‌شت
ئـه‌ی تـه‌مـه‌نی پـڕ ئـهسـرینم، ئـهڕۆی ئاوڕ ناده‌یته‌وه .
دوور لـه هه‌موو ههنگاوێکتا له عومری من ئه‌سڕێته‌وه .
خۆزگه منیش وه‌ک په‌پووله گشت ته‌مه‌نم وه‌رزێک با .
دوور لـه خـه‌م و تـاری ژیـان تـه‌نـهـا گوڵم بناسیایه
م : یانه ی جوته کلاری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|