فشه‌ي شاعیرانه...
ـ ئامرازی پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ دنیا گۆچانێكی سولێمانییه/ به دسكێكی مۆریانه‌ییوه/
ره‌نگه مۆریانه‌كه‌كانیش به‌ر له ژیانم/ له من‌دا هێلانه یان كردبێ.
ـ پاش‌مه‌رگی دوایین وشه/ دێمه‌ده‌نگ/ له‌وپه‌ڕی بێ‌ده‌نگیدا. ـ
ئه‌وه مه‌رگه كه پێكه‌وه گرێ‌مان ده‌دا/ ئیدامه‌دانی ژیان/ هه‌رلێكمان دوور ده‌كاته‌وه.
ـ له‌وبه‌ری چاویلكه‌ی چاومه‌وه/ بێ‌خه‌شی وشه‌كان/ پێ به پێی بێ‌ده‌نگی/ كتێبی سه‌وزی خوا ئه‌خوێنمه‌وه.
ـ مه‌رگ ئه‌ناسمه‌وه/ ته‌نانه‌ت له‌ژێرچارشێوی ژیان‌دا/ دوای ئه‌كه‌وم/ ئه‌كه‌ومه داوی/ من ئه‌یمرێنم/ نه‌مرم ئه‌كات ئه‌و.
ـ گرمووڵه‌ی ئه‌وێم ژیان/ گرمووڵه كردنی من/ مشتی خالیی ناشارێته‌وه.
ـ زینده‌گی گه‌وره‌ترین درۆیه/ قه‌ول بده‌ین/ سادقانه بژین.
ـ خوا گیان/ دۆعاكانم به گوناح نه‌نووسی/ ئێمه كێین له كاره‌كانی تۆ ده‌خاڵه‌ت بكه‌ین.
ـ مزگه‌وت/ چ جێیه‌كی باشه بۆ سه‌ره‌خۆشی/ بریا جێیه‌كیشی بوایه بۆ نوێركردن.
ـ ته‌نیا ماشێن حیساب/ قسه‌ی حیسابی ده‌كات.
ـ كاخ‌نیشینه‌كانیش كه مردن/ تازه ده‌چنه‌وه خانه‌ی هه‌وه‌ڵ.
ـ عیشق/ تۆ جل وبه‌رگێكی پڕ به‌به‌رم/ ئه‌قڵ لیباسێكی حازرییه.
ـ هونه‌رمه‌ند/ هاوچه‌رخی خۆی نییه/ هه‌ر بۆیه بۆ خۆنامۆیه
ـ هه‌ر خۆمان عاشقی شێعر بین؟/ ئه‌ی دڵبه‌ری ئه‌وی ناوێ؟
ـ چالاكێكانمان بۆ «معنویت»/ به‌زایه‌نه‌چووه/ ده‌ڕوانن زانست و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و.../ چ هه‌رزانن.
ـ له عه‌سری ئیڕتباتات‌دا/ تفه‌نگی دیالۆگمان/ پڕ ئه‌كه‌ین له ماچ و خۆشه‌ویستی/ ئه‌ی تفه‌نگچییه ژه‌نگاوێكان.
ـ ئه‌ی سامانداران!/ كه له‌سه‌ر ته‌ختیش خه‌وتان لێ‌ناكه‌وێ/ بڕوانن/ هه‌ژاران له‌سه‌ر عه‌رز/ ته‌خت لێی‌خه‌وتوون.
ـ ئه‌ی یار خۆشه‌ویستی/ به قه‌را هه‌موو گوڵه‌باغه‌كان/ لێت زیزم/ به گوڵێكی باخ ئاشتم كه‌وه.
ـ پێویسته/ هه‌ر له چاویلكه‌ی وشه‌كانه‌وه/ بڕوانینه ماناكان.
ـ بۆ كڕینی مه‌رگ/ ده‌بێ هه‌موو كه‌ل و په‌لی ژیان هه‌ڕاج كه‌ین.
ـ له شاری ئاگره‌وه هاتووم/ ده‌سته‌چیله زوقماوێكان گڕ بده‌م.
ـ ئه‌ی بیروبڕواكانم/ هه‌تاكه‌ی/ له‌گه‌ڵ خۆمتان بگێڕم یا بۆ خۆمتان بگێڕمه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-08-2010 در ساعت 11:31 AM
|