نمایش پست تنها
  #112  
قدیمی 06-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض بۆچی منداڵ پەنجەی خۆی دەمژێت


بۆچی منداڵ پەنجەی خۆی دەمژێت



زۆر جار دایکان نیگەرانن کە دەبینن منداڵەکانیان پەنجەیان دەمژن، وای بۆ دەچن کە زیانی ھەیە بۆ سەر تەندروستی، بەڵام ئایا لە راستی دا ئەم خووە زیان بەمنداڵەکە دەگەیەنێت یان نا، یان بۆچی منداڵ پەنا دەباتە بەر مژینی پەنجەی.

پسپۆڕان پێیان وایە منداڵ کاتێک پەنجەی دەمژێت ئەگەر ھەیە ببێتە ھۆی برینداربوونی پوک، ھەروەھا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر گەشەی ددانەکان، ھەربۆیە داوا لە دایکان دەکەن کە رێگری بکەن لە منداڵەکانیان ئەو کارە نەکەن، رێنمایی ئەوەش دەکەن کە نینۆکی منداڵ بەبەردەوامی کورت بکرێتەوە، بۆ ئەوەی میکرۆبی نەچێتە ژێر.
پسپۆڕان رێنمایی دەکەن کە، جۆرە مادەیەکی تام ناخۆش بکرێت بەسەری پەنجەی منداڵەوە بۆ ئەوەی ھەستی ئەوەی لا دروست بێت کە ئەو کارەی دەیکات تامێکی ناخۆشی ھەیە، ھەروەھا داوا لە دایکان و باوکان دەکەن کە گرنگی بەمنداڵەکانیان بدەن و بەردەوام قسەیان لەگەڵ بکەن ھەرچەندە لە قسە تێناگەن، بەڵام پەرچە کرداریان ھەیە بەرامبەر ئەو دەنگە.
سەبارەت بەھۆکاری مژینی پەنجە، پسپۆڕان ئاماژە بۆ حاڵەتی دەروونی ئەو کۆرپەیە دەکەن دوای لە دایک بوونی، کە پەنا دەباتە بەر ئەو خووە وەک ئەوەی ھەست بەئارامی و جێگیری دەروون بکات.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید