12-13-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
41-کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42-گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43-کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
44-کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
45-ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46-نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47-له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48-به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
49-دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50-ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
51-تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
52-کای کۆن به‌با مه‌که
53-هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55-ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56-ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57-به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58-دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59-کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
60-سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61-مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
62-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63-له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64-له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
65-ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66- باری که‌ر دایم قورسه
67-بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68-دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69-هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70-که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71-ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72-ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
73-مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74-له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75-دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76-ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77-ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78-بیانووی تڕ نانی جۆیه
79-به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80-سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|