81-من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82-من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83-ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84-که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85-ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86-که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87-نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88-ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87-له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88-که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89-سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90-له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91-ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92-ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94-له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95-دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96-هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97-ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
98-سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99-قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100-قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
101-ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102-قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103-ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104-خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105-به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106-هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
107-بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وتکردیان به چه‌پڵه
108-چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109-ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110-مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
110-هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111-ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112-بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113-ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114-که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115-ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
116-مه‌ستی و ڕاستی
117-قسه یان له شێت یان له مناڵ
118-له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120-بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121-به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122-که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره