05-12-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شاعر
ئه‌و قسه‌یه‌مان چه‌ن جار له‌ده‌می بیستبوو(ئیتر ناتوانم درۆتان
له‌گه‌ل بکه‌م)). دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر شێعرێکیش ئه‌و ووته‌یه
دووپات ئه‌کرده‌وه،به‌لام ئێمه نه‌مانده‌زانی چ درۆیه‌کی کردووه.دوای
نیمه‌ڕۆیه‌ک له‌سه‌ر شه‌قام چاوم پێی که‌وت، ویستم بڕۆمه
پێشه‌وه‌وسڵاوی بکه‌م، به‌ڵام به په‌له بوو، هه‌ستێک له ده‌روونه‌وه
هانیدام شوێنی بکه‌وم، به چه‌ن هه‌نگاو له دواتره‌وه شوێنی که‌وتم
چه‌ن هه‌نگاوی مابوو له قاوه‌خانه‌یه‌ک نزیک بوه‌وه هه‌نگاوه‌کانی
ئارام بوونه‌وه و له‌سه‌ره‌خۆ چوه‌ناو قاوه‌خانه‌که، له‌سه‌ر کورسی
یه‌ک که ئه‌توت تایبه‌ت به ئه‌و دانراوه دانیشت ، ده‌ستی کرد به
گیرفانی راستی چۆخه‌که‌یدا پاکه‌ته سیگارو شه‌مچه و قه‌ڵه‌م و
ده‌فته‌ره‌شێعره که‌ی ده‌رهێنا سیگارێکی داگیرساند، ژێرسیگاره‌که‌ی
که‌مێک له خۆی نزیک کرده‌وه و چاوی بڕییه قۆڕی سه‌ر
سه‌ماوه‌ره‌که. کابرای قاوه‌چی چایه‌کی بۆ هێنا له به‌رده‌می داینا و له پاڵیه‌وه
دانیشت، ده‌ستیان کرد به ئاخاوتن، ده‌فته‌ره‌که‌ی کرده‌وه‌و ده‌ستی
کرد به نووسین ماوه‌ی دوو سیگارکێشانی پێ چوو هه‌ستا که بێته
ده‌ره‌وه له کابرای قاوه‌چی خواحافزی کرد، منیش چه‌ن هه‌نگاو له
دوورتره‌وه ڕاوه‌ستام.
ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م پاکه‌ته‌سیگارو شه‌مچه‌که‌ی خسته‌وه گیرفانی
چۆخه‌کی، هاته ده‌ره‌وه، زۆر که‌یفی ساز بوو سه‌ری به‌رز گرتبوو
هه‌نگاوه‌کانی زۆر به‌متمانه بوون وه‌ک، شاکارێکی تازه‌تری
خوڵقابێ!
له ساعه‌ته‌که‌ی سه‌رمه‌چه‌کی روانی منیش چاوێکم له
ساعه‌ته‌که‌ی ده‌ستم کرد ساعه‌تی چواری دوای نیمه‌ڕۆ بوو. به‌ره‌و
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی که‌وته‌ڕێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|