نمایش پست تنها
  #135  
قدیمی 05-30-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ڕەسووڵ بێزار گەردی


ڕەسووڵ بێزار گەردی

(ڕەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان)، ناسراو بە (ڕەسوڵ بێزار گەردی)، لە گوندی (قەڵادگە)ی بەڕانەتی سەر بە شاری هەولێر لە دایك بووە. پاش مەرگی باوكی، لەگەڵا دایكیدا بۆ شارۆچكەی (دیبەگە) چووە و هەر لەوێوە وەك دەنگخۆش ناوبانگی بڵاو بووەتەوە.
لە ساڵی 1944دا، خاتوو (ئامینە محەممەد حەسەن)ی خواستووە و دوو كوڕ (كەیفی و سەفین) و دوو كچ (سەرگوڵ و شاهیدە)یان بووە. لە ساڵی 1947دا ڕووی لە ئێزگە و تەلەفزیۆنی بەغدا كردووە.ڕەسووڵا گەردی بەدەم هەستی نیشتمان پەروەرییەوە بووە و لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەییەكاندا، بەشداری كردووە، ماوەیەكیش كاری هونەریی لێ‌ قەدەغە كراوە. لەگەڵا هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش لە ساڵی 1974دا، ئێزگەی بەغدای جێ هێشتووە و پەیوەندی بە شۆڕشەوە كردووە.هونەرمەند لە گەلێك لایەنەوە كەڵكی بە هونەر و نووسینی كوردی گەیاندووە و نموونەیەكی دیاری هونەرمەندی فرەبەهرە بووە. لە ئێزگەی بەغدادا، زیاتر لە 600 بەرهەمی تۆماركراوی هەبووە. ئەوەندەی لە ژیاندا بووە، سێ‌ كتێب و دواتریش دوو كتێبی چاپ و بڵاو كراوەتەوە. بۆ ماوەی پتر لە 50 ساڵیش لەكاری هونەریدا بەردەوام بووە. یەكەم كەس بووە كە لە ئێزگە و تەلەفزیۆندا، بە ڕاستەوخۆ و لەگەڵ موزیكدا، حەیرانی پێشكەش كردووە، هەروەها بە میری حەیرانی كوردی و مامۆستای حەیرانبێژان ناسراوە.

م : انستیتوی که لپوری کوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید