06-20-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مرۆڤ سێ رێگای هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌ی سیاسی.
یه‌که‌م ژیرانه بیرکردنه‌وه که ئه‌مه‌یان باشترینیانه.
دووهه‌م لاسایی کردنه‌وه که ئه‌مه‌یان ساکارترینیانه.
سێهه‌م تاقی کردنه‌وه که ئه‌مه‌یان تاڵترینیانه.
@
قسه‌گێڕه‌وه باسی خه‌ڵک ئه‌کات ، خۆهه‌ڵکێش باسی خۆی ، قسه‌زان باسی خۆتت بۆ ئه‌کات .
@
پیاو ژنێکی خۆش ئه‌وێت بتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بداته‌وه.
@
دڵداری دوو نیوه هه‌ریه‌که‌یان عه‌وداڵی نیوه‌که‌ی تره.
@
دڵداری به‌ئازار گۆش ئه‌کرێت.
@
قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز موعجیزه دروست ده‌که‌ن ئازاره‌کان هێور ده‌که‌نه‌وه ، خه‌ونه‌کان ده‌گۆڕن بۆ کرده‌وه و ئوومێده له دهستچوهکان زیندوو ده‌که‌نه‌وه.
@
نووسین یارمه‌تیمان ده‌دات ، که سه‌ر و سامان بده‌ینه تێڕوانینه‌کانمان ، بۆئه‌وه‌ی دوونیا به ڕونیه‌کی زیاتره‌وه ببینین.
@
بۆ باشتر ژیان ته‌نها ئه‌وه خۆمانین که ده‌زانین چی شێوه‌یه‌ک بۆ خۆمان هه‌ڵبژێرین.
@
ڕه‌نگه دایکان و باوکان له‌وه بترسن که ئێمه‌ش هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان دوباره بکه‌ینه‌وه.
@
باشترین ڕێگا بۆ ناسین و له‌ناوبردنی دوژمن ئه‌وه‌یه که خۆمان به دۆستی ئه‌و بنوێنین.
@
له‌هه‌ر چرکه ساتێکی ژیانت سوود وه‌ربگره ، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت دواتر خۆزگه و په‌شیمانیت هه‌بێت.
@
به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بێینه ئه‌م دنیاوه ، ژیان بوونی هه‌بوه . دوای ئه‌وه‌ش که ئێمه له‌م دونیایه ده‌ڕۆین ، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
@
گۆڕینی ئه‌و شته‌ی له ده‌ره‌وه‌یه دژوارتره له گۆڕینی ئه‌و شته‌ی له ناوه‌وه‌یه.
@
شادی مرۆڤ به‌و مانایه‌نیه که ده‌بێت ئه‌وانی تر ده‌بێت غه‌مبار بن.
@
ئه‌وانه‌ی خۆیان به دانا ده‌زانن ، له‌کاتی بڕیاردانا دوو دڵن و له‌کاتی گوێڕایهڵیشدا یاخین.
@
مرۆڤ ده‌بێته شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت.
@
له هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه ده‌بینین که ئێمه ئازار ده‌ده‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|