09-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕووبهڕوودهبی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
شوێنبۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
نانێڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
وامهشهوره شوان هه‌تا بخه‌وێ
مه‌ڕه‌كه‌ی زیاتر لێ دورر ئه‌وه‌وێ
ئه‌وڕۆژه هه‌ر دێ سه‌ركه‌وی له كه‌ل
به‌و مه‌رجه به‌جێ نه‌مێنی له گه‌ل
سهرباریخهڵكه ته‌نبه‌ڵی بێخێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر زگی تێر
مریشكبۆخۆی وه‌سه‌ر نه‌كا خۆڵ
ناكری به سه‌ریا به هیچ شان و قۆڵ
ژووشكبه فه‌خری خۆی ده‌ڵی ڕۆڵه
بێچووی كێ به‌قه‌ت تۆ نه‌رم و نۆڵه
چكۆلهترینكردهوهی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
بۆ ئیشی بچوك،قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئهگهرقسهی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
به‌وكه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
ئاوریبن كایه، بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی له گرتن نایه
ئهگهربكهویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!
وهختێكئهزانی مانای حه‌وسه‌ڵه
به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له!
میواننایهوێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!
بۆئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره
كهسێنهگبهتی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
ئاوبتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
داروشك ده‌بێ به ئاواتی باز
جارێك له‌سه‌ری بخوێنێ ئاواز
بیستوومه پارو له زار بكه‌وێ
بۆ كۆش چاكتره، نه‌ك ئێره‌و ئه‌وێ
بچۆره جێیه‌ك هیچ كه‌س نهتناسێ
خۆت هه‌ڵبكێشه پڕ به كراسێ
له قه‌دیمه‌وه ئه‌م قسه قاوه:
” كوێر هه‌تا ده‌مرێ، به‌ته‌مای چاوه”
ئهمهشفهرمودهی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|