ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێ شۆفاری به‌دفه‌ڕ
ئاو ده‌خواته‌وه گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ
وتیان به ڕێوی شاهیدتكێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌یئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
به‌و كه‌سه ده‌ڵێن عاقڵ و وشیار
دو جار له جێیه‌ك پێوه‌ی نه‌دا مار
ئاوری بن كایه، بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی له گرتن نایه
ئه‌گه‌ر بكه‌ویه به‌ر هه‌ڵمه‌تی شێر
قه‌ت په‌نا نه‌به‌ی بۆ ڕێوی بێخێر!
وه‌ختێك ئه‌زانی مانای حه‌وسه‌ڵه
به كه‌وچكه ئاوی نه‌كه‌ویه مه‌له!
میوان نایه‌وێ سفره‌ت ڕه‌نگین بێ!
نانت جۆیین بێ و خوڵقت گه‌نمین بێ!
بۆ ئه‌م نه‌زیلـه‌ش گوێ ڕابدێره
چێشتی پڕ كابان، بێخوێ یا سوێره