نمایش پست تنها
  #87  
قدیمی 10-23-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

حاجی قادری کۆیی


"نالی"له ناو قه سیده دا
بۆجوانی و راستی ئه گه را.
"مه حوی"له ناو سری خوداو.
به ڵام"حاجی"له سه ر ئه رزو
له ناو دڵی ئه م خه ڵکه دا
بۆی ئه گه را!
( شێرکۆبێکه س)

وه باشم زانی باسێک له شاعێرێک بکه م که نه یارانی کورد ئیستایش چاویان رووبه رووی په یکه رو کۆته ڵی تاشراویشی هه ڵنایێ ،ئه و شاعیره ی که مامۆستا "هیمن" شاعیری نه ته وه یی کورد کرنۆش بردن له به رابه ریا به فه خر و شانازی ئه زانێت:
سه ری ته عزیم له به ر تۆ دانه واندن فه خره بۆ "هێمن"

بژی (حاجی)که کێوی هیممه تت سه د هێنده ی ئه لوه نده
..
به ڵێ حاجی قادری کۆیی شاعێر، شاعیری زانا وناسک خه یاڵ و ئازادیخوازونیشتمان په روه ر و بیربڵاورووناک بیرو بلیمه تی شۆره سواری مه یدانی نه ته وایه تی کورد، ئه وشاعیره مه زنه ی که له لای کفربووه که ،که سێک کورد بێت و نووسین بزانێت کوردی نه نوسێت.
بۆ وێنه چاووت له و شێعره ی بێت که چۆن دوای نوسینی کتێبی شه رع و وه عظه که ی (کاک ئه حمه دی شێخ)که به زبانی فارسی ده ری کرد،چۆن ئه یداته به رپلارو تانه و به ته شه ره و پی ئه ڵێت:
وه ک مریشک که به ختی نه یهێنێ بێتو جوجکه ی مراوی هه ڵێنێ
هه ر بگاته که ناری جۆگه له یه ک نایه ته شوێنی،بمرێ،جوجه ڵێک
ئه م له وشکانی ئه و له ناو ئاوه تێ ده گا قوون درانی پێ ماوه
حاجی ئه و شاعیره ی که رێزی تایبه ت له هۆنراوه کانییا ئه بینی به رانبه ر به زانا و نوسه ر وبیت بێژانی کورد،هه روه ها به دڵ فۆلکلۆری پێشینیانی خۆی خۆش ویستووه و نرخێکی تایبه تی داوه به ئه ده بی فۆلکلۆرو پاراستنی.
"شه هسه واری به لاغه تی کوردان
یه ککه تازی فه ساحه تی(بابان)
مه سته فا ته خه للوسی کوردی
غه زه لی کرده به ربوتی کوردی
ناوی ساحێبقرانی خاسی ئه وه
چونکه له م عه رسه ئه سپی ئه و به ده وه
ئه و که نۆشی شه رابه کی تاڵی
(نالی)له و عه رسه دا بووه (تالی)
(نالی)ئوستاده که ی گه لێ چابوو
خزری ئابی حه یاتی مه عنا بوو
یان
(مه لکه قۆر)و(حیماری)و(کیسه شکه ل)
(قس من اسمائهم ولا تساءل)
شێعریان جوانه به س نی یه کوردن
گه رچی به د ناون وگه لێ ووردن
به فیدایان ده که م سه د وه ک (ئیبنویه مین)
چونکه ده ربه ستی غیره تی کوردین
یان
دوو عه لین شاعێرن وه ک حه سان
به رده شان و حه ریره مه سکه نیان"
زۆرجار هێرش ده باته سه ر ئه و کۆنه په رستانه ی به ناوو خوێنده وار که وا هونه رمه نده نه خوێندوار و بێت بیژه کانیان لا سووکه:
"ئێسته مه علوومی بوو هه موو میلله ت
ئه ی مه لای ده رس و موفتی ئوممه ت
ئیمه بێ غیره تین و بێ عارین
ئه وی نه ی خوێندوه له مه عارین"
حاجی ئه و شاعێره ی که ویستوویه تی شۆرشێکی قووڵی سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ئابووری وفه رهه نگی له ووڵاته که ی به رپاکا.داخوازی ئه وه بووه که نه ته وه که ی له ژێر ده ستی وهه ژاری و نه داری و کۆیله یه تی و نه زانی و نه خوێندواری رزگار بکات.
"هه ر کورده له به ینی کوللی میلله ت
بێ به هره له خوێندن و کیتابه ت
بێگانه به ته رجمه ی زوبانی
ئه سراری کتێبی خه ڵقی زانی
یان
میلله تی بێ کتێب و بێ نووسین
غه یری کوردان نییه له رووی زه مین
یان
تا رێک نه که ون قه بیلی ئه کراد
هه ر وا ده بنه خرابه ئاباد
ئه نواعی میلله ل له گه وره تا چووک
خه مڵیوه مه مالیکی وه کو بووک
یه ک به رگ و یه ک زوبان و یه ک ره نگ
بێ غه یبه ت و عه یب و و عارو بێ ده نگ
دنیا به تران ده خۆن و ده یده ن
هه ر چۆن مه رامیانه ده یکه ن
هه رکورد ن ئه گه رچی پاکی مه ردان
پاماڵی زه مانه مه حوی کردن"
حاجی ئه و شاعێره ی که "به پێی قۆناغی و سه رده می سه رهه ڵدانی هه ر خۆی له ناو سنوور و بازنه ی قوتابخانه ی شێعری یه که ی نالی و سالم و کوردی دا ده دۆزێته وه"به ڵام له دواییدا ئاڵ و گۆری به سه ر شێعره کانیا دێنێت و خۆی رێچکه یه کی نوێی له ناوه رۆکی شێعرا ده گرێته به ر.ئه و کاره ی حاجی بوو به ریێبازێکی تازه له دونیای شێعری کوردیدا.
حاجی ئه و شاعێره ی که به گیان و دڵ ،خاک و میلله ته که ی خوش ویستووه.شاره زای مێژوو وجوغرافیای ووڵاته که ی بووه و هه ستی به هه ژاری و ده ربه ده ری ژێرچه پوکی کورد کردووه.
حاجی خۆی له گۆمه ڵگا دوور نه خستووه ته وه و باشی ناسیوون .وه ک پزیشکیکی باش ده رمانی بۆدۆزێوه ته وه.
حاجی ئه و شاعێره ی که باش ئاگاداری ئه وه بووه که به ناوی ئیسلام عوسمانییه کان که هاو په یمانی ئاڵمانن،چۆن مه لا و شێخ گه وره کانی کورد فریوو ئه ده ن.عوسمانییه کان به ناوی دینه وه شه ری گه وره ی جیهانی دووهه میان ناوو نابوو "خه زا"له دژی کافر وغه یره موسڵمانه کان.حاجی باشی ئه یزانی کورد چ کڵاوێکی ده چێته سه ر.
"ئه م سه گانه ی که له لای ئێمه وه زیرو که لان
بێنه لای تۆبه خودا ناکه یه گاوان و شوان
ئه مه که ر میزه ده ڵێن واریسی شه رعی نه به وین
هه موو عه بدی سه نه من باسی مه که گه وره که یان
یان
تا له ژێربه ندی رۆمیان نه گرن
زه حمه ته قهدری به یتی من بگرن
یان
روومی وه کو گرێی موون که س پشتییان پێ نه به ستی
که وتوونه داوی خۆیان په ژمورده مان و حه یران"
حاجی ئه و شاعێره ی که ئازایانه و نه ترسانه بێ سڵکردن دژی دابی کۆنه په ره ستی رائه وه ستێت وپه لار هه ڵکاته شێخ و خه لیفه درۆزنه کان و سۆفی و مه لا ی ده سبره کان و..ئه و شاعێره ی که له و سه رده مه دا که ژن نیوه ی کۆمه ڵگا وه ک کۆیله و یه خسیر چاوو لێئه کرا،به هاواریانه وه ئه چێت و ئه ڵێت:
" ئو ده با چاکه لێم نه بن ده رهه م
له م قسه وله م حیکایه ته ی ده یکه م
پێی ده ڵێن حیله بازو که ززابه
"شێخ نه بی"خاریجه له م بابه
خانه قاو شێخ و ته کیه کان یه کسه ر
پێم بڵێن:نه فعیان چییه ئاخر
غه یری ته علیمی ته نبه ڵی کردن
جه معی ئه ملاک و خه زنه کۆکردن
بۆچی فه رمویه تی نه بی ئه میین
اطلب العلم ولو بالصین
نێر و مێ له م حه دیسه فه رقی چییه؟
تۆوه ره فه ننێ فێر به چیته له وه
گاوره،هیندووه،وه یاخۆجووه"
کم شێعری حاجی هه یه که هه ستی نه توایه تی تیا نه بێت بروانه ئه و شێعری که له مه دحی خوایشا دایناوه
"مه علوومه بۆچی حاجی مه دحت ده کا به کوردی
تا که س نه ڵێ: به کوردی نه کراوه مه دحی باری!"
حاجی قادر کوری مه لا ئه حمه دی کوری مه لا ساڵحی کوری مه لا ئه حمه دی گه وره یه و:
"باوکم ئه حمه د بوو ناوی فیکرم دێ
خه ڵقی لادێ بوو،دایکی من فاتێ"
هه ر به پێ ی ئه م دێره شێعره سه ره وه ناوی دایکی حاجی ،فاتێ(فاتم)بووه.
له بار ه ی ساڵی له دایک بوون و مردنی حاجیه وچه ندین بۆچوون هه یه وه کو نامیلکه که ی "مه لا عه بدو رره حمان"دا هاتووه که وا حاجی له گوندی "گۆرقه ره ج"ی سه ر به شاری کۆیه له ساڵی1231ی کۆچی مانگی(1815-1816ز)و له گۆڤاری "هاوارژماره(4)ساڵی1932شام" ساڵی1232 کۆچی مانگی (1816-1817ز)وه هه ر وه ها مامۆستا عه لائه دینی سه ججادی ساڵی 1815زایینی و مامۆستا ره فیق حه لیمی ساڵی 1232و مامۆستا که ریم شاره زایش ئه لێت که حاجی ساڵی 1815ز له کۆیه له دایک بووه.
به ڵام" دووکتور که ماڵ فواد" رای وایه که حاجی ساڵی1232 کۆچی مانگی (1817ز)له نزیک کۆیسنجاق له دایک بووه. مامۆستا بۆره که یش له کتێبی "تاریخ کرد و کردستان" ساڵی 1240 کۆچی مانگی و له گوندی "گۆرقه ره ج "ی ده ورووبه ری کۆیسنجاق و له کتێبی "دایره المعارف کوردی"شا ئه ڵێت :که حاجی قادری کۆیسنجقی شاعیری سه ده ی سێزده ی کۆچی له ساڵی 1234 کۆچی مانگی له گوندی "گۆرقه ره ج "ی که له چه ند کیلۆمیتری سه ر به هه ولێره ،له دایک بووه!
ئه مما مه سعوود مه حممه د بۆچوونی وایه که حاجی له ساڵی 1240 کۆچی مانگی (1824-1825ز)له دایک بووه." به و مه زه نده یه ی که حاجی قادر له گه ڵ حاجی "مه لا عه بدوڵڵای جه لی زاده" داپێکه وه بۆگه شتی خوێندن چون بۆباڵه که تی،
به فیکرت دێ زه مانێ چوینه باڵه ک
به پێ خواستی نه که وشم بوو نه کاڵه ک
حاجی مه لا عه بدوڵڵاش له 1250ی کۆچی مانگی له دایک بووه و ئه م هه ردوو زانایه پێکه وه هاورێی خوێندن بوون،نابێت جیاوازێکی زۆریش له نێوان ته منیانا بوبێت. هه ر بۆیه رای ئه و که سانه ی که ده ڵێن حاجی له 1240دا له دایک تووه به هێزبر له رای ئه و که سانه ی تره.

هه ربه منداڵی هه تیوو بوو،که له باوکی ته نیا ناوی له بیرماوه باوکم ئه حمه د بوو ناوی فیکرم دێ )هه ر له حه وت ساڵانا دایکی (فاتمه خان)ناردویه ته به ر خوێندن له مزگه وتی موفتی کۆیه لای "مه لا ئه حمه دی ئومه ر گونبه تی"مه لاش خاڵۆزای حاجی بووه، پاش دووساڵ که دایکی ده مرێ خه رج و مه سره فی خوێندنی حاجی ده که وێته سه رشانی مه لا ئه حمه د.له هاوینی 1270له گه ڵ "حاجی مه لای عه بدوڵڵا"بو خوتندن روو له ناوچه ی باڵه که تی ده که ن.پاش ماوه یێک حاجی له هاورێکه ی دوور ئه که وێته وه و به ته نیایی روو ئه کاته رۆژهه ڵاتی کوردستان (کوردستانی ژ ێرده ستی ئێران)و ئه چێته شاره کانی "سه رده شت و سابڵاغ و شنۆ.هه ر له ومه ڵبه ندانه ی کوردستان
ئیجازه ی مه لایه تی وه ر ئه گرێت و له ساڵی 1279کوردستانی رۆژهه ڵات به جێ ئه هێڵێت و ئه گه رێته و کۆیه.
دوای ئه وه ی که ئه بینێت که خه ڵکی کۆی ته واوی بیروهۆشیان لای شێخه کانه وروویان له هه ندێ شیخ وه ک (شێخ نه بی ماویل)یه،وه به رانبه ر خه مخوارانی کوردی وه ک خۆی که م ته رخه من بریار ئه دات شاره که ی به جێبڵێت.هه ر بۆیه روو ئه کات ئه ستانبووڵ.
"له غوربه ت به شاهی له بییر ناکرێ
زه مانی جوانی و یادی ووڵات

له(قوشخانه)وه تا ده می(ئیچ قه ڵا)
له(بایزاغه)وه تا مه حه له ی(قه ڵات)

هه موو خزمی خۆمن ده زانم ده ڵێن
له بێ حورمه تیمان بوو(حاجی)هه ڵات"

حاجی له ئه ستانبووڵ بییر باوری کوردایه تی و هه ستی نه ته وه یی و کۆمه ڵایه تی سه ری هه ڵداوه و زیاترین شێعره نه ته وه یه کانی هۆنیوه ته وه.چه ند هۆیه ک بۆ ئه م هه سته پیرۆزه ی خاجی ده خه نه روو،
1_ ئه ستانبووڵ پایته ختی عوسمانی یه ،نوخته ی روو به رووی به یه کگه یشتنی ووڵاته پێشکه وتوه کان و دواکه وتوه کانی ئه وسه رده مه بووه،پر له کسانێک بووه به بییری جیاوازه وه.
2_هه ر وه ها خوێندنه وه ی ئه وکتێب و دیباچایه نه که له یان رۆشنبییره کانی ئورپاوه په یتا په یتا ده هاتن و به ناو جه ماوه را بڵاو ده کرانه وه.

3_ئاشنابوونی "حاجی"له گه ڵ بنه ماڵه ی"به درخانییه کان" .
4_کۆبونه وه ی هه مووئازادی خوازه کانی تورکییه له م شاره به کورد وعه رب و تورک وئه رمه نه یه وه.
5_ئینسان له غوربه ت زیاتر مێشک و دڵی هه وایی خاک و بییری ووڵات ئه کات.
حاجی له ئه ستامبووڵ ،بێ ژن و ماڵ و منداڵ (هه رمنم ئێسته وارسی عیسا ----بێ کورو ماڵ و بێ ژن و مه ئوا)،به هه ژاری و نه داری و بێکه سی له ئاواره ی غوربه تدا (له ساڵی 1897ز)سه ری ناوه ته وه و ماڵئاوای له ژیان کردووه.که سیش نازانێت که گۆره که ی له کوێیه.(مامۆستا گیوی موکریانی رای وایه که حاجی قادر له گۆرستانی"قه ره ج ئه حمه د"ئه و شاره نێژراوه).
حاجی ئه و شاعێره ی که"زانیویه تی نه ته وه ی کورد،با پاشکه وتووش بێ ،با له کاروانی شارستانییش به جێ مابێ،ته وژمی مێژوو پاڵی هه ر پێوه ده نێ و به ره و پێشی ده با.جا ئه و ده می خه ڵک له قسه ی ده گا:
ئه م قسه ی ئێسته عه یبی لێ ده گرن
ئه و ده مه ش دێ زه مانێ بۆی ده مرن
ئه م به ئه و ئه و به ئه م ده ڵێ کاکه
سه یری قانوونی حاجی چه ن چاکه
هه ر چلۆنێ ئیشاره تی فه رموو
وه ک که رامه ت هه مووی وه ها ده رچوو"
-------------------------------------------

*فه رزادی که مانگه روعه لی حه یده ریان و فه رهاد وه کیلی و شیرین عه له م هۆلی و مێهدی ئیسلامیان

-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ
سه رچاوه کان:
دیوانی حاجی قادری کۆیی"سه ردار حمید میران-که ریم مسته فا شاره زا"
پێشه کی دیوانی مه لای جه زیری" مامۆستا هه ژار"
حاجی قادری شۆرشگێر"مامۆستا هێمن"
ناڵه ی جودایی" مامۆستا هێمن"
ماڵپه ری تایبه تی "مامۆستا شێرکۆبێکه س"
کرد وکردستان"سه دیقی بۆره که یی"
دایره المعارفی کردی" سه دیقی بۆره که یی"



م : گزيزه

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید