نمایش پست تنها
  #81  
قدیمی 06-23-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سواره‌


- سواره‌ کوڕی ئه‌حمه‌د ئاغای ئیلخانیزاده‌یه‌‌.- له‌ساڵی 1937 دا له‌گوندی تورجان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایکبووه‌.- له‌زانکۆی تاران کۆلیجی مافی خوێندووه‌.- سواره ‌له ‌ژیانیدا زۆر ناخۆشی و نه‌هامه‌تی دیوه ‌و خۆی ده‌ڵێت: په‌ژاره‌و مه‌ینه‌ت و ده‌رد و نه‌هاتی هه‌موو هاتن ، ئه‌جه‌ل هه‌ر تۆ نه‌هاتی!- له‌ساڵی 1975 دا له‌ته‌مه‌نی سی و هه‌شت ساڵیدا به‌ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل کۆچی دوایی ده‌کات و له‌ته‌مه‌نێکی زۆر کورتدا ماڵئاوایی له‌ژیان ده‌کات.

شار
گوڵم!
دڵم پڕه‌له‌ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به‌جامێ ئاوی کانیاوی دێیه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له‌ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له‌شار و هاڕه‌هاڕی ئه‌و
له‌ڕۆژی چڵکنی نه‌خۆش و تاو و یاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌شاره‌که‌ت
له‌شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بڕۆمه‌دێ که‌مانگه‌شه‌و بزێته‌ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له‌شاره‌که‌ت
که‌پڕ به‌دڵ دژی گزه‌م!؟
له‌شاره‌که‌ت که‌ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه‌
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه
ئه‌ڵێی له‌ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که ‌تیل و تان و ڕایه‌ڵه ‌، که‌له‌پچه‌یه‌
‌ئه‌وه‌ی که ‌په‌یکه‌ر میسالی داوه‌ڵه
ئه‌وه‌ی که‌داره‌تێله‌، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه
له‌شاره‌که‌ت که‌مه‌ندی دووکه‌ڵه‌
که ‌دێته‌ده‌ر له‌ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه‌تیشکی بێگوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته ‌به‌ند
له‌هه‌ر شه‌قام و کوچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه‌
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه‌ که ‌ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوییه‌
له‌شاره‌که‌ت زه‌لیله‌ شێر ،
باوی ڕێوییه‌
به‌هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که‌
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌شاره‌که‌ت
گوڵم هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته ‌جاڕه‌گوڵ
له‌شاری تۆ ، له‌بانی عه‌رشه ‌قۆنده‌ره‌ی دڕاو
شاره‌که‌ت
ئاسکه ‌جوانه‌که‌م!
ته‌سکه‌بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له‌شاری تۆ ، له‌شاری قاتلی هه‌ژار،
گۆێ ئه‌داته‌ ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ!
منێ که ‌گۆجی تاوی گه‌رمی به‌ر ده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به‌ داره‌ته‌رمی کوچه ‌ته‌نگه‌کانی شاره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه ‌له‌شم‌
بناری پڕ به‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له‌شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌شاره‌که‌ت گوڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید