10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بەشی 28
: سەگ :
سەگ لە خەودا پیاوێکی خراپە کارە ، ئەگەر بوەرێ پیاوێکی خەراپ و بێ ئابڕوە ، ئەو کەسەی سەگ گازی لێ بگریت
دوژمنەکەی زیانی لێ ئەدات یان لەلایەن هاورێ یەکی یەوە کارەساتیکی بەسەر دێت و بەو هۆیەوە زەرەر و زیانی
زۆری لێ ئەکەوێت ، ئەوکەسەی سەگ جل و بەرگی بدڕێت پیاویکی خراپە کار هەلی ئەخەڵەتێنی ، ئەگەر گوێ ی
لە وەرینی سەگەکە نەبێت ئەوەیان دوژمنە ، سەگی مێینەش ئافرەتێکی خراپە کارە و توتکە سەگیش کورێکی
خۆشەویستەو ئەگەر سپی بێت ئەوە باشەو ئەگەر رەشیش بێت ئەوە ڕووی کەس وکاری رەش ئەکات ، هەروەها توتکە
سەگ منداڵێکی زۆڵەو پیاویکی ناپاك پەروەردەی ئەکات .
بینینی سەگی شوان لەخەودا باشەو سوودی هەیە سەگی ئاسایش دوژمنەو سەگی راو یان تانجی پلەو پایەی بەرزە
ئەو کەسەی لەخەودا بچێتە ڕاو و لە ڕاوەکەی دا سەگ بەکار بهێنێت هەموو ئامانج و نیازو مەبەستی بەدی دێت ،
لەخەودا سەگ کوشتن مانای زاڵ بوونە بەسەر دوژمن ، گەڕانەوەی تانجی لە ڕاو مانای نەمانی ترسەو بڵاوبوونەوەی
دەست بەتاڵی و بێ ئیش و کاری یە -
هەندێ جار سەگ بە مانای نەخۆشی گرانە تا دێت ، هەموو جۆرە سەگەکان بە مانای میللەتی سەر شۆڕ و مل کەچ دێت
بینینی سەگی ئاو لەخەودا باش نی یە چونکە هەرچ کارێکت بەدەستەوە بێت یان بە نیاز بیت بی کەیت پێت ناکرێت و
لێت تێك ئەچێت ، لەخەودا سەگ بوەڕێتە سەر یەکێك ئەو کەسە لە لایەن کەسێکی خەراپەوە قسەی سوك و ناشرینی
پێ ئەوترێ ، ئەوکەسەی لەخەودا گۆشتی سەگ بخوات زاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنەکەی و پارەی لێ وەرئەگرێت ، جاری
وا هەیە سەگ لەخەودا بە مانای پاسەوان دیت ، خواردنەوەی شیری سەگ ترسە ، هەروەها سەگ لەخەودا ئافرەتێکە
هەمیشە مێردەکەی خۆش ئەوێت و ئەی پارێزێت و منداڵی زۆریشی ئەبێت ، بینینی سەگی (اهل الکهف) مانای ترس و
زیندانی و هەڵاتنە .
: زیو
لەخەودا پارەی کۆکراوەیە یان ئافرەتیکی خزمەت کاری جوانە ، ئەو کەسەی لەخەودا زیوی زۆری دەست کەوێت ڕزقی
زیاد ئەکات و پارەی زۆری بۆ دێت ، ئەو کەسەی لەخەودا زیو بتاوێنێتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی ناخۆشیان ئەبێت و خەڵکیش
باسیان ئەکەن ، قاب و بەرداغی درووستکراو لە زیو ئەو کارە چاکەیە کە ڕێگەی بەرەو بەهەشتە .
: فلس
لەخەودا قسەو باسە ، ئەو کەسەی درهەمێك قووت دات وفلسێك دەربهێنێ ئەو کەسە زەندیقە ، ئەو کەسەی دینارێك
قووت بدات و فلسێك دەربهێنێ ئەو کەسە کفر ئەکات ، فلس لەخەودا کفر وفێڵ ماندوو بوون و خەم و خەفەت و قسەو باس و
رزق و رزگار بوونە لە گیرو گرفت .
: دەم
لەخەودا کلیلی کاروباری خاوەنەکەیەتی عەمباری چاکەو خەراپەو ڕێ ڕەوی ڕزقیەتی ، ئەوەی لەدەم دەرچێت بەمانای قسەی
خێر و قسەی شەڕ دێت ، ئەوەی لەخەودا دەمی داخرێت ئەو کەسە کافرو بێ ئیمانە ، هەرەوها دەم لەخەودا بە مانای
ژیان و مردن و قسەو نیشتەجێ بوون و زیندان و گەرماو ودەستارو هاوسەر وپەرستگاو ڕزق دێت ، نەخۆش لە خەودا ببینێ
دەمی گەورە بووە و چاك بۆتەوە ئەو کەسە لەژیاندا بەردەوام سەلامەت ئەبێت .
: بەرداغ
لەخەودا ئافرەتە یان خزمەت کارە ، بەرداغی گڵاس مانای ئاشکرا بوونی نهێنی یە ، بەرداغی پڕ ئاو ئافرەتی سگ پڕە
ئاوی ناو بەرداغەکە بڕژێت مندالەکەی لەبار ئەچێت ، بەرداغەکە بشکێت ئافرەتەکە ئەمرێت ، ئەو کەسەی بەرداغێکی
بەدەستەوە بێت و لەدەستی بکەوێت و بەرداغەکە بشکێت و ئاوەکەی بمێنێتەوە دایکەکە ئەمرێت و منداڵەکەش ئەمێنێتەوە
ئەگەر ئاوەکە بڕژێت و بەرداغەکە نەشکێت منداڵەکە ئەمرێت و دایکەکەش ئەمێنێ ، ئەو کەسەی لەخەودا بەرداغ بخوات
تووشی کارەسات ئەبێت ، ئەو کەسەی هاوسەرەکەی دوو گیان نەبێت یان هاوسەری نەبێت لەخەودا بەرداغەکەی بشکێت
ئەو کەسە ئەمرێت کە ئاوی ئەداتێ .
: قەساب
لەخەودا مەلائکەی ڕوح کێشانە ، ئەوکەسەی قەسابێك لە خەودا ببینێ و چەقۆکەی لێ وەرگرێت نەخۆس ئەکەوێت و
چاك ئەبێتەوە ، ئەو کەسەی لەخەودا باوکی خۆی سەربڕێت و خوێن نەبینێت ئەوە پتەوبوونی پەیوەندی نێوان کوڕەکەو
باوکیەتی ، دەسەڵات داری ووڵات خەڵکی سەربڕێت زوڵمیان لێ ئەکات ، بینینی ئەو قەسابانەی کە لە بازار گۆشت
ئەفروشن باش نی یە چونکە گیروگرفت و مردنی نەخۆش و ترس و زەرەر و زیانی دەوڵەمەندی بەدواوەیە ، هەروەها ووتراوە
قەساب خوین ڕێژ و خاوەن شمشێرە ، بینینی قەساب لەخەودا بۆ ئەو کەسانەی غەمبارن یان لەزیندان دان خێرو خوشی یە
ئەو کەسەی قەسابێك بکوژێت لە نەخۆشی رزگاری ئەبێت ، هەروەها قەساب لەخەودا مانای دابەشکردنی میراتە .
: دڵ
لەخەودا کاروباری ئازایەتی و چاو نەترسی و ڕەوشت و ڕەفتاری مروڤە ، ئەوکەسەی لە دڵی دا ترس هەبێت خوای گەورە
هیدایەتی ئەدات و روو لە ڕێگەی هەق ئەکات ، دڵ پادشای هەستەو وهەڵسوڕێنەری کاروباری دونیاو ئاخیرە و باری ئاشکراو
نهێنی ئادەمیزادە ، ئەو کەسەی لەخەودا دڵی لەسنگی بێتە دەرەوە لەبواری ئایین دا خۆی چاك ئەکات ، ئەو کەسەی
نەخۆش بێت و لەخەودا ببینێ دڵی پارچە پارچە بوە چاك ئەبێتەوە ، پیاو دڵ لەخەودا ببینێ ئەوە هاوسەرەکەیەتی چونکە
ئافرەت هەڵسوڕێنەری کاروباری پیاوە ، هەروەها دڵ ئایین و زیرەکی ئادەمیزادە ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ دڵی چاوی
هەیە ئەوکەسە زیرەك و لێهاتوو قسەزانە و ئایینیشی لەبارێکی چاك دایە ، ئەو کەسەی لەخەودا دڵی لە جێ ی خۆی
نەمێنێ تووشی ترس ئەبیت و باری ئایینیشی تێك ئەچێت ، ئەو کەسەی دڵی ڕەش بێت گوناهبارە ، ئەوکەسەی دڵی لێ
بدات دوژمنایەتی کەس ناکات یان سەفەر ئەکات یان زەماوەند ئەکات .
: ڕەشکە
سوود و یارمەتی یە لە پیاوێکی غەریب و بەتوانا .
:شان
لەخەودا ئافرەتە ، یان هێزو توانایە ، شان لەخەودا هەر چ زیادو نوقسانیەکی هەبێت ئەوە لە هاوسەرو هێزو توانای ئەو
کەسەدا ئەبێت ، ئەوکەسەی لەخەودا بیەوێت سەیری شانی خۆی بکات و نەتوانێ ئەو کەسە چاوی خێل ئەبێت
هەڵگرتنی باری قورس لەسەر شان تاوان و گوناهه .
: حەوت ئەستێرە
حەوت ئەستێرە ئەکەوێتە لای جەمسەری باکور و لە نزیکیان دا حەوت ئەستێرەی تریش ئەبیندرێ ، بینینی ئەم حەوت
ئەستێرەیە لەخەودا مانای بینینی پیاوێکی زاناو شکۆمەندە ، کەوتنی ئەو ئەستێرانە لەخەودا مانای مردنی زانایانی ئەو
شارەیە ، ئەو کەسەی لەخەودا ئەو ئەستێرانەی بدرێتێ کوڕێکیان ئەبێت یان زەماوەند ئەکات یان هاوڕێ یەتی لەگەڵ
یەکێك دا ئەکات .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|