02-27-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کورته‌باسێک له سه‌ر ژیانی ماموستا مه‌ردووخی کوردستانی
کورته‌باسێک له سه‌ر ژیانی ماموستا مه‌ردووخی کوردستانی
هادی حوجه‌توساداتی
"با، رووناکییه‌کان نه‌کوژێنینه‌وه تا بتوانین لهرووناکیدا باشتر هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه"
رۆژی 27ی ره‌جه‌بی 1279ی (ه.ق) یا ساڵی 1256ی هه‌تاوی، رووناکاییه‌ک له‌کوردستان و له شاری سنه‌دا دره‌وشایه‌وه. شێخ محه‌مه‌د مهردووخیکوردستانی ناسراو به ئایه‌توڵڵا مه‌ردووخ، کوڕی عه‌بدولموئمین که ئه‌وکات پێشنوێژی هه‌ینی شاری سنه بوو، له دایک ده‌بێ.
ناوبراو سه‌ره‌تا له لای باوکی فێری خوێندن و زانستهکانی ئه‌وده‌م ده‌بێ،پاشان ده‌چێته لای مامی خۆی، شێخ عه‌بدوڕڕه‌حمان و درێژه‌ی به خوێندندهدات. دواتریش له لای شێخ محه‌مه‌دی لۆنی په‌ره‌ی به زانیاریه‌کانیدا. له ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌ییدا ده‌بێته ئیمامی جومعه‌ی شاری سنه وهاوکات هه‌وڵی ته‌واو کردنی زانیاریه‌کانی له هه‌موو بوارێک‌دا ده‌دات. هه‌ربۆیه‌ش له که‌م ته‌مه‌نیدا ده‌بێته هه‌ڵبژارده‌ی هه‌موو مامۆستایانیئهو سه‌رده‌مه.
مه‌ردووخ بێجگه له شاره‌زایی له زاراوه‌کانی زمانی کوردی، زمانه‌کانی،فارسی، عه‌ره‌بی، تورکی، فه‌ڕانسه و ئیگلیزی به باشی زانیوه. نوسراوه‌کانی به زمانی فارسی و به شێوه‌یه‌کی ره‌وان ده‌نووسی که‌هه‌موان لێی تێبگه‌ن. زیاتر له سه‌د کتێب و نامیلکه و هۆنراوه‌ی نووسیوه‌که زۆربه‌یان له چاپ دراون.
له کتێبه بهباوبانگهکانی ده‌توانین: تاریخ کردستان، فرهنگ مردوخ، جهانآفرینش، جان نما، هدف نما، صرف و نحو، آیین رستگاری، نسیم رستگاری، ندایاتحاد، رهنمای سعادت، چاره بدبختی، منطق پاسخ به پاسخ‌ها، عدل و تعقیب،جبر و مقابله، گفتارها...... و ده‌یان نوسراوه‌ی تر. به داخهوههۆنراوهکانی که به زمانی فارسی و کوردین، هێشتا له چاپ نه‌دراون.
لێره‌دا جێگایه‌تی به پارچه هۆنراوه‌یه‌کی که به زاراوه‌ی ههورامیله وڵامی یه‌کێک له دۆستانیدا هۆنیبوویه‌وه ئاماژه بکه‌ین.
سه‌عیدخانی کوردستانی که له ئیسلام وهڕگهڕابوو و چوبووه سه‌ر دینیمهسیح، کتێبێکی به زمانی کوردی له سه‌ر دینی مه‌سیح و له پێداههڵکوتنیئهو دینه‌دا له چاپدابوو و دانه‌یه‌کیشی به مه‌ردووخ پێشکه‌ش کردبوو. مه‌ردووخ به‌م پارچه شیعره وڵامی ده‌داته‌وه:
ئارام دڵه‌ی پڕ جه خارهکهمدهرمان ده‌روون پڕ ئازاره‌که‌م
نامه‌ی نزانیت وه لای من یاوابهو سام و نه رووی دوو دیده‌م ساوا
یاوا وه سه‌ردم کهشتهکهی تیرتمهڵههم دا نه زارم خهسهی زه‌نجیرت
یاسای دڵداریت به جێ ئاوهردهنبو وچک نهوازیت باوه‌جی که‌رده‌ن
ویره‌ی گوڵ شیرین سه‌که‌ر رێژهکهتواژهی گوڵ قه‌شه‌نگ عه‌بیر بێژهکهت
نه دڵێ، سه‌د دڵ فریفتهش مهبۆههزاری وه‌ک من فریفتهش مه‌بۆ
که‌له‌ی دڵه‌که‌ت جۆش ئاوه‌رده بیکزهی دووریه‌که‌ت قسه کرده بی
من خۆ که‌م زوخاو جهپگهردم وهردهنئهم جار ئه‌م کزه سامانساشکهردهن
دیوناتهو و دوده‌ی کووره‌ی دهرونمکهلناتو زامان دڵه‌ی پڕ هوونم
من جه دووری تۆ دڵم پڕ دهردهنویرهی و واژهم جه هه‌ر دوو ههردهن
هه‌ر سا دیم وه چه‌م نهوهال باڵاتکارهبام یاوا وه لال ئالات
دیسان دیمه‌وه گۆنا زهردهکهتبۆ سام دوڕدانه قه‌تران وهردهکهت
ئانه رۆژ جه‌ژن شادمانیمهنئانه نه‌و وه‌هار زندهگانیمهن
وه‌رنه ئیسه من هوون دڵ وهردهگیانم سه‌نگین بار، ته‌ن خهزانکهرده
جه‌رگم وه مه‌ودای زانا بین ریشبێ ده‌رد و ئازیز نزانیم بی چێش
من و یاد تۆ هه‌میشه شادمسارا و سه‌رزه‌وی نهمهیۆ یادم
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که رژیمی پاشایه‌تی هه‌وڵی ده‌دا تا نه‌ته‌وه‌ی کوردله ناو فارس‌دا بتوێنێته‌وه و زمان و مێژووی کورد وه‌کو پاشکۆی نهتهوهیسهردهست پیشانبدا، زۆر دڵسۆزی و لێزانی و نه‌ترسی پێویست بوو تا کهسێکبتوانێ له لایه‌که‌وه داکۆکی له نه‌ته‌وه‌که‌ی بکا و له لایه‌کیتریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه رازیراگرێ. به تایبه‌ت له شاری سنه‌دا که تا راده‌یه‌ک رژیم له‌وبابه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتووتر بوو. مه‌ردووخ ئه‌و بوێره بوو که به نووسینیکتێبی فه‌رهه‌نگی مه‌ردووخ و مێژووی کوردستان له هه‌ر دوو بواردا چالاکینواند و کتێبه‌کانیشی له چاپ دران. ره‌نگبێ بۆ ناسینی مه‌ردووخ له بوارینهتهوهییدا،هه‌ر ئه‌وه به‌س بێ.
له بواری جیهانبینی و بیر و بۆچوونی مه‌ردووخ له پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ وسروشتدا که بێگومان کارێکی پسپۆڕانه‌یه، پێویستی به لێکۆڵینهوهیتایبهت هه‌یه که هیوادارم له داهاتوودا لێزانان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن، مندهتوانم ته‌نیا به چه‌ند فاکت له کتێبێ "آیین رستگاری" ئیشاره بکه‌م وبۆ چوونی ئه‌و گه‌وره پیاوه له‌و بواره و چۆنایه‌تی دژایه‌تیه‌که‌ی دژیخوڕافات و پڕوپووچیی باوی سه‌رده‌م پیشان بده‌م:
لاپه‌ڕه‌ی 14: خوای پێکه‌وه نه‌لکاوه، جه‌سته‌ی نییه، له سه‌ر کورسیدانانیشێ و که‌سیش له په‌نا خۆی دانانێ، دێ‌و ناگرێ و بۆ ههڵسهنگاندنیکارهکانی شێتخانه‌ی دانه‌ناوه، نامه نانووسێ و مه‌دره‌سه‌ی نییه، گوێبۆ ئاوازی که‌س راناگرێ و چاوی به نوێژ و رۆژووی که‌سیشه‌وه نییه، دڵیله که‌ش نایه‌شێ و باوه‌پیاره‌ی که‌س نییه. ئه‌و شتانه‌ی که لایه‌نگران وپێشه‌وایان جاڕی ده‌ده‌ن. خوای من 'گیان" له هه‌مووی ئه‌وانه پاک وخاوێنتره.
ل 80: خوایه‌کی که پێغه‌مبه‌رانی له دار بده‌ن، له‌شیان به مشارببڕنهوه، ئازیزانی به هه‌موو چه‌شن ئازار بده‌ن ... مووی وهجوڵهنهکهوێ و ده‌نگی لێوه نه‌یه ... نه‌بوونی له بوونی باشتره.
ل 16: خوای خه‌ڵکی تر ئه‌گه‌ر بێ گیانه، بۆ خوایه‌تی نابێ و ئهگهریشگیان له‌به‌ره که‌واته هه‌ر ئه‌و "گیانه" بۆ به‌ڕێوه بردنی جیهانبهسه.
ل 87: بۆ له خه‌و کردن و نه‌زان راگرتنی خه‌ڵک، هیچ فێڵ و تهڵهکهیهکله ئه‌فسانه و درۆ کاریگه‌رتر نییه.
ل 28: هه‌ر شتێک بێجگه له خۆت که له ئاوێنه‌دا ببینی، ئهوهخولقێنهری تۆیه.
ل 92: خۆشی له به‌هه‌شتدایه و تاڵی له جههننهم. له ئارهزوویبهههشتتێکدا که باسی لێوه ده‌که‌ن، خۆتان مه‌خه‌نه جههننهمیراستییهوه.
ل 87: روون و ئاشکرایه که رێبه‌ران بۆ خۆشی و هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆیان وسواری که‌ر بوون، دووکانیان کردۆته‌وه ...... خه‌ڵکی بۆ له خهوههڵناستن و خۆیان له‌و چاره‌ڕه‌شیه رزگار ناکه‌ن.
مه‌ردووخ له میعماری، نه‌ججاڕی، نه‌قشی سه‌ر به‌رد، وێنه‌کێشان، سه‌عاتسازی، نیگارکێشی، گوڵکاری و درومان لێزانیه‌کی ته‌واوی هه‌بوو. سوارچاک وتیرهاوێژێکی بێ هاوتا بوو.
له "نه‌وه‌ڕه" و له‌وبه‌ر گونده‌وه، کێوێکی بڵیندی لێیه. له سه‌ر ئه‌وکێوه به میعماری و داڕشتنی خۆی ئه‌و قهڵایهیدروست کرده‌وه که له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌کاندا دروستیان کردبوو، پاشتر کردی به هاوینه‌هه‌وار وهاوینانه له‌وێ ده‌ژیا و ئێستاش کراوه به موزه.
مه‌ردووخ بۆ یه‌که‌م جار ماشێنی چاپی هێناوه‌ته سنه و گۆڤارێکی به ناوی "بانگی یه‌کێتی" (ندای اتحاد) له چاپداوه و له 2ی زیقه‌عده‌ی ساڵی 1329 (1950) به پێکهێنانی (انجمن صداقت) ده‌که‌وێته خه‌باتی سیاسی ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه. بۆ خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه بووه و له رۆژیپێکهاتنیدا وتاری بۆ خه‌ڵک خوێندۆته‌وه که له کتێبی (تاریخ کرد وکردستان)دا ل 24 به وردی باسی لێکراوه.
خه‌باتی سیاسی مه‌ردووخ باسێکی جیاوازه و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی پێویسته‌که هیوادارم له جێی خۆیدا باسی لێبکرێ. له ساڵی 1331دا و له کاتیکرانهوهی رادوێی سنه، مه‌ردووخ وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات و لهودانهتهوهی کورد به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی بانگهێشت ده‌کا و پارچههۆنراوهیهکیش له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به زمانێکی ساکار دهخوێنێتهوهکه له‌ودا بانگه‌واز ده‌کا، ته‌نیا رێگای رزگاری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک لهیهکگرتووییاندایه و هیچی تر. سه‌رجه‌م ده‌توانین بڵێین که مهردووخههڵکهوته و بلیمه‌تێکی بێ وێنه بوو. تێکه‌ڵاوێک له زانایی و حازرجوابی. هه‌ر بۆیه‌ش وته‌کانی تا ئێستاش له سه‌ر زمانان ماونه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، پێشبینیه‌کانی بێ وێنه بوون. له ساڵی 1343دا بههۆنراوهیهک پێشبینی خۆی بۆ خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م راگه‌یاندکه مه‌لاکان (خومه‌ینی) ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوخێنن و ده‌سه‌ڵات به دهستهوهدهگرن. 27 ساڵ پێش مه‌رگی خۆی له هۆنراوه‌یه‌کدا به ناوی "همای جان" ساڵی مهرگیخۆی پێشبینی کردبوو که له سه‌ر به‌ردی گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵکه‌ندراوه.
مه‌ردووخ له هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زۆر ساکار و خه‌ڵکی بوو، بۆیهشههموو خه‌ڵکی ناوچه و ته‌نانه‌ت هه‌موو کوردستان خۆشیان ده‌ویست و وهکوپهپووله ئابڵۆقه‌ی شه‌می وجودیان ده‌دا. ئه‌و گه‌وره پیاوه پاش 98 ساڵتهمهن له رۆژی 20ی شه‌هریوه‌ری ساڵی 1354 (ه.ش)دا، مه‌لی ژیانی بۆهه‌تاهه‌تایه هه‌ڵفڕی و ته‌رمی پیرۆزی له شاری سنه‌وه تا گوندینهوهڕه به شانی هۆگرانی گوێزرایه‌وه. له په‌ژاره‌ی مه‌رگیدا شاعیران ونووسه‌رانی کورد به زمانی کوردی و فارسی، شیعر و وتاریان پێشکه‌ش کرد که‌له نامیلکه‌یه‌کدا به ناوی باخچه‌ی کوردستان چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی 6 مانگ له هه‌مووی کوردستان، دانیشتن و رێزلێنان له‌و گه‌وره‌پیاوه درێژه‌ی کێشا. رۆحی شاد بێ.
له هه‌موو دۆستان تکا ده‌که‌م که هه‌ڵه‌کانم بۆ راست بکه‌نه‌وه یائه‌گه‌ر شتێکم له بیر کردووه، یارمه‌تیم بده‌ن تا باشتر بکرێ ئهوکهسایهتییه بناسێندرێ. ئه‌گه‌ریش ته‌مه‌ن ئیزنم بدات، به که‌ڵکوه‌رگرتن له نووسراوه‌کانی مه‌ردووخ تێده‌کۆشم بیروبۆچوونه‌کانی، زیاتربخهمه روو تا له داهاتوودا نه‌ته‌وه‌که‌مان بتوانێ که‌ڵکی پێویستیلێوهرگرێ، هه‌ر وه‌کو ده‌ڵێن: رابردوو چرای رووناکی داهاتووه.
جێی خۆیه‌تی له دۆستی خۆشه‌ویستم کاک دوکتور تاهیر حیکمه‌ت ناسراو به‌ئازاد سپاس بکه‌م که نووسراوه‌که‌می کرده کوردی و یارمه‌تی دام.
سه‌رچاوه : مال په ری راڤه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|