نمایش پست تنها
  #7  
قدیمی 09-18-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئاو پێویستییەكی گرینگە بۆ گورچیلە



زانایان ڕایانگەیاندووە كەوا بۆ ئەوەی گورچیلە بە ڕێكوپێكی كار بكات، دەبێت ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە 1 لیتر ئاو بخورێتەوە. ئاو یەكێكە لە پێداویستییە گرینگەكانی ژیان و بۆ تەندروستی لەشمان بە تایبەتی بۆ گورچیلەكانمان زۆر پێویستە.

مرۆڤ تا تەمەنی دەچێتە سەرەوە، ئاوی لەشی كەمتر دەبێتەوە، هۆی سەرەكیی پیربوونیش ئەمەیە. كاتێك ئاو لە لەشدا كەم دەبێتەوە، لەش بەرە بەرە ڕێ لە فڕێدانی ئاوی لەش دەگرێت.
بۆ ئەوەی خوێن بتوانێت بە ناو لەشدا هاتوچۆ بكات، لەش میز ڕادەگرێت و پاڵەپەستۆی ( له خته ی ) خوێن بەرز دەبێتەوە، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا منداڵان تووشی سكچوون دەبن، چونكە هەوا گەرمە و تووشی ناتەواوی گورچیلە دەبن.



كاتێك لەش %1ی ئاوەكەی لەدەست دەدات، مرۆڤ هەست بە تینووییەتی دەكات، كاتێك ئەم ڕێژەیە دەگاتە %10، هۆشی لە دەست دەدات، تەنانەت لەوانەیە ژیانی لە دەست بدات.

هەر بۆیە ئەو كاتانەی كە پلەی گەرمیی هەوا دەگاتە سەرووی 28 پلە، نابێت ماوەیەكی زۆر لە دەرەوە ڕاوەستن.
بۆ ئەوەی تووشی كێشەی گورچیلە نەبن، دەبێت ڕۆژانە لە لیترێك ئاو كەمتر نەخۆنەوە، ئەمە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، لەوانەیە ئەم ڕێژەیە بگاتە 2.5 لیتریش. ئەو كەسانەش كە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، دەبێت زیاتر لە كەسانی ئاسایی ئاو بخۆنەوە و لە سوێری خۆیان دوور ڕاگرن و لەو خواردنانەی كە پرۆتینی زۆریان تێدایە خۆ بپارێزن .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید