03-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ترێ :
ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نه بێت نه‌خۆشی یه ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خواردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه .
کوێر بوون :
کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی.
ڵاڵ بوون :
له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .
وێران بوون یان ڕوخان یان
کاول بوون :
له خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه وێران بوو ئه‌و که‌سه حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژه‌یه ئه‌گه‌ر هیچی له گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه ، ڕوخانی خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .
مه‌ڕ :
مه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له خزمه‌کانی ئه‌مرێ.
که‌وتنه ناو ئاو :
ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نه‌گاته بن ئاو ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریا دونیایه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .
پرچ یان قژ :
له خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یه ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانه‌وه و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه ، توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور کردن به ڕۆن جوانی یه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشه ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ کردنه‌وه‌یه ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
هه‌سانه‌وه :
هه‌سانه‌وه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، هه‌سانه‌وه له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه گیروگرفتیش بێت .
به‌هار :
له‌خه‌ودا پاره‌یه ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته ، یان ئافره‌تێکه هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئهخاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامهرانیکی که‌م خایانه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ.
مافور یان فه‌رش:
له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه دابه‌زین یان که‌وتن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ له باشه‌وه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یان له پیشه‌یه‌که‌وه بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریان له مه‌زهه‌بێکه‌وه بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کی زه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.
پۆلیس :
له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مه‌ترسی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .
ئه‌ستێره :
له خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه له‌و جێ یه دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیاوی زانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شه‌ڕه‌ف مه‌نده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه . نه‌مانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه بۆ هه‌ژاریش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانه به پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره مردنی پاشایه یان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یانی زه‌ماوه‌نده .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|