به‌شی شه‌شه‌م
چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌مان بۆتان هه‌ڵبژاردوه وشی ئه‌که‌ینه‌وه ئومێده‌وارین به دڵتان بێت :
(1): مشك :مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه یان دزه ، مشکی زۆر رزقه ئه‌وه‌ی له خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له ماڵیدایه رزقی فره‌وانترئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مشك له ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشك که‌س و کار‌و منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به تیر یان به به‌رد له مشکێك بدات ئافره‌تیکێ خراپه کار به نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له جێیه‌کی لار یان له ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه له ئافره‌تێکی خراپه‌کار.
(2): میوه :له خه‌ودا ژن هێنانه یان شوو کردنه ، وه‌ك خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ{{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }}سوره‌تی ی‌س// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه چونکه زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه ، میوه بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه فڕێ ئه‌درێته سه‌ری ئه‌و که‌سه به خێر خوازئه‌ناسرێ و به ناو بانگ ئه‌بێت .
(3):خه‌ڵوز :له خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پاره‌ی حه‌رامه ،یان رزقێکه له سولتانه‌وه‌یه ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه تاقی کراوه‌ته‌وه و زوڵمیشی لێ کراوه و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه ، خه‌ڵوز له زستان پاره‌یه ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه . (4): ته‌ڵه :پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه بۆ چۆله‌گه‌یه‌ك دانێته‌وه پیاوێکی گه‌وره هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ودا بینی ته‌ڵه دائه‌نێته‌وه که باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته حه‌ز ئه‌کات له مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که له ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .
(5): چه‌ك :له خه‌ودا سه‌رکه‌وتنه ، یان لاچونی نه‌خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه به گوێره‌ی چۆنیه‌تی جۆری چه‌که‌که ئه‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه ئه‌و خه‌ڵکه حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که هه‌موویان پیرو به ته‌مه‌ن بوون ئه‌وانه دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانه دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نه‌خۆش چاك بونه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه .
(6): شه‌کر :شه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به دی هاتنی هیواو ئامانجه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانه‌دانه ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه زیره‌ك و دانا‌و زانیاره‌و به‌شداری له به‌هره‌و هونه‌ری خه‌ڵکی دیکه ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه ، شه‌کر له خه‌ودا پاره‌یه ، شه‌کری زۆر ئاژاوه‌یه ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه .
(7): ماسی :ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌زانی ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، نه‌هه‌نگ وه‌زیری پاشایه چونکه ده‌ریا پاشایه و ماسیش سه‌ربازی پاشایه ، گرتنی ماسی یه‌کی گه‌وره خێر‌و به‌ره‌که‌ته ، ئه‌و ماسی یه‌ی تۆکڵه‌که‌ی نه‌رمه بۆ ئه‌وکه‌سانه باشه که ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نیازی ژن هێنانیان هه‌یه ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریا باش نی یه چونکه نیاز‌و مه‌به‌ست به دی نایه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نه‌خۆش و بۆ ماسی گر باش نی یه ، ماسی گرتن له ناو ئاوی مه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ته ، ماسی خواردن به کاڵی زۆر باشه ،ماسی سوێر واتا به خێ گیروگرفته ، ووتراوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیه‌کان بگاته چوارئه‌وه ئافره‌ته ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، ماسی سوره‌وه کراو به‌دی هاتنی داواکاری یه ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر کردنه له‌پێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی له ماسی گر یان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانه ، له وانه‌شه بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نه‌خۆشی بێت .
(8): به‌رز بوونه‌وه :هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه ئاسمان تا گه‌یشته ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه ئه‌ستێره له‌وانه‌یه ببێته والی یان سه‌رۆك یان له‌ژیان و مردن دا پله‌و پایه‌ێکی به‌رزی بدرێتێ که شایه‌سته‌یه‌تی ، چونه سه‌ر شاخ غه‌م و په‌ژاره‌یه یان سه‌فه‌ره ، سه‌رکه‌وتن باشه‌و دابه‌زینیش باش نی یه ،
(9): گۆشت :پارچه گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یه له وانه‌شه کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه گۆشت رزقێکی خێرایه یان خۆشی و کامه‌رانی یه ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یه ،گۆشتی کوتراو لێدراو به چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه ، یان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یه گۆشتی کاڵ ئازار‌و ژان و نه‌خۆشی یه کڕینی گۆشت له قه‌ساب کاره‌ساته ، گۆشتی ناسك وتازه مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌میزاد بخوات ئه‌وه باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نه‌خۆشی یه ، گۆشتی مار پاره‌یه له دوژمنه‌وه دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یه له کار به‌ده‌سته‌وه دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حه‌رامه ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوه ، گۆشتی حوشتر پاره‌یه له پیاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به تواناوه دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له کاربه‌ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریه ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه پارچه‌کرابێت مانای چاوپێکه‌وتنه به که‌سێکی نه‌ناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که پارچه پارچه نه‌کرابێ کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یه ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشه به‌ڵام ته‌نها بینینی باش نی یه ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمه‌ند و پایه به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی بر‌ژاو رزگاربوونه له مه‌ترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یه له ئافره‌تێکه‌وه دێت ،گۆشت هێمن بوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توڕه‌ن ، چاك بونه‌وه‌ی یه بۆ نه‌خۆش و لاچون و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ته ، گۆشتی باڵنده باشه له‌وانه‌یه به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ{{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }}سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێرا‌و حه‌ڵاڵه ، گۆشتی ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نه‌ناسراو و ئاژاوه‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئه‌وه قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه .
(10): تاریکی : له‌خه‌ودا ڕێ وون کردن و سه‌رسووڕمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك کافر بێت و له خه‌ودا ببینێ چوه ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه ئه‌بێ به موسڵمان ، یان تۆبه ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمه ، کێ بچێته تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زو‌ڵمی لێ ئه‌کرێ له‌وانه‌یه تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-03-2011 در ساعت 10:26 AM
|