06-23-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گورگ
گورگ... له‌و گیانله‌به‌رانه‌ن كه له ڕه‌گه‌زی سه‌گن، گورگ به پێچه‌وانه‌ی سه‌گ گیاندارێكه كه هه‌رگیز ماڵی نابێت، به كۆمه‌ڵ پێكه‌وه ده‌ژین و پێیان ده‌وترێ گه‌له‌گورگ كه ژماره‌یان ده‌گاته ده تا بیست گورگ. گه‌له‌گورگ له‌وشوێنانه ده‌ژین كه دووره له مرۆڤه‌وه. گورگێكی نێرینه‌ی به‌توانا ده‌بێته پێشه‌نگیان. هه‌ر گه‌له‌گورگێك خاوه‌نی چه‌پاڵه‌شوێنێكه و ڕێگا نادات گه‌له‌گورگێكی تر بێته ناوچه‌كه‌یانه‌وه، هه‌ر كه گوێیان له لووره‌ی گه‌له‌گورگێكی تربێت هێرش ده‌به‌نه سه‌ریان و له‌و ناوچه‌یه ده‌ریان ده‌په‌ڕێنن .
گورگ گیاندارێكی شیرده‌ره و له مانگی مای و یونیدا بێچووی ده‌بێت، بێچووه گورگ له سه‌ره‌تادا كه له‌دایكده‌بێت كێشی چوارسه‌دگرامه، نه ده‌بینێت و نه هیچیش ده‌بیستێت. پاش دوو هه‌فته چاویان ده‌كه‌نه‌وه، پاش سێ هه‌فته ددانی شیرییان ده‌ردێت و تا سێ مانگیش هه‌ر له‌سه‌ر شیری دایكیان ده‌ژین. له ته‌مه‌نی پێنج مانگی‌دا ددانی شیرییان ده‌كه‌وێت و به‌ته‌واوی ده‌كه‌ونه گۆشتخواردن. ده‌ڵه‌گورگ له‌كاتی كه ده‌زێت به‌جارێك دوو تا هه‌شت بێچووی ده‌بێت. له حه‌شارگه‌یه‌ك یان له كونێكدا ده‌زێت و بێچووه‌كانی به‌خێوده‌كات. بێچووه‌گورگ كه ته‌مه‌نی ده‌گاته دوو ساڵ فێری زۆرشت ده‌بێت، له‌وانه ڕاوكردن و خۆ له مه‌ترسی دوورخستنه‌وه و زمانی گورگ و ژیان له گروپدا .
له‌به‌رئه‌وه‌ی گورگ گیاندارێكی گۆشتخۆره، ددانه‌كانی تیژ و به‌هێزن. گورگ به كۆمه‌ڵ هێرش ده‌به‌نه سه‌ر نێچیره‌كانیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌توانن ڕاوی ئه‌و ئاژه‌ڵانه بكه‌ن كه زۆر له خۆیان گه‌وره‌ترن. زۆرجاریش له دوو لاوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر نێچره‌كانیان. له‌كاتی ڕاوكردنی نێچیره‌كاندا به‌رامبه‌ر به با ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تر له‌ڕێگه‌ی هه‌واكه‌وه بۆنیان نه‌كه‌ن. گورگ ده‌لوورێنێت، شێوه‌ی ئه‌و لووره‌یه به كوردی پێیده‌وترێت (شنو)ه. زۆرجاریش له‌ڕێگه‌ی لووراندنه‌وه بانگی یه‌كترده‌كه‌ن، له به‌هارانیشدا كه كاتی په‌ڕینیشیان دێت لووره‌ی گورگ زیاتر ده‌بیسترێ. لووره‌ی گورگ له دورایی یه‌ك میل ده‌بیسترێت . خێرایی ڕاكردنی گورگ له‌كاتی ڕاوكردنی نێچێردا 60ـ70 كیلۆمه‌تره له كاژێرێكدا، گورگ ده‌توانێت هه‌فته‌یه‌ك به‌بێ خواردن بژی. گورگ زۆر گیاندار ڕاوده‌كات، مه‌ڕ، بزن، كه‌روێشك، بۆق، ئاسك و كه‌ڵه‌ئاسك.... گورگ دوانزه تا شانزه ساڵ ده‌ژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|