03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ كاری مێشهه‌نگوین، شیرنتر له هه‌نگوینه.
ـ ئه‌ی بۆ كۆپینی ژیانێكی دووباره، تابڕی گه‌مه به مه‌رگ بكه‌م.
ـ وتهكان، ئه‌ونده كوتراون، كوتڕاون.
ـ هه‌موو رۆژێ، وێنه‌ی شكاوی دڵ، له چوارچێوه‌ی نوێی نامرادییهكی تر ده‌گرم.
ـ هه‌موو شه‌وێ، تا شه‌وگار شه‌ق ده‌بێ، ده‌چم بۆ شه‌ونشینی شه‌و.
ـ به بڵێسه‌ی شه‌مم، شه‌وم ئاگر دا.
ـ هاواره‌كان، له قوربانگه‌ی بێده‌نگی،دا، چ بێبه‌زه‌یی ده‌كوژرێنه‌وه.
ـ له «شه‌قامه‌كان»، «شه‌ق»، «قام» ئه‌خوێنی.
ـ به‌رده‌كان، ده‌ردن و وته‌ی نه‌كوتراون.
ـ به‌ر له نیۆتۆنیش روون بوو، كه له داربوونهوهی سێوێكی سوور، جه‌زبه‌ی سێحراوی هه‌وێنی عیشقه.
ـ كه‌س نییه به شانه‌ی شكاوی شێعرێ، بسكی ئاڵۆزی هه‌تاو دابێنێ؟
ـ كاتێ عه‌تری پێكه‌نینی ئه‌وین بۆژوو بێ، هه‌ناسه‌كان مژ ناده‌ن.
ـ فانووسهكانی ره‌شی شه‌و، خوانی سیسارك و قه‌ل چراخانی ئه‌كه‌ن.
ـ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به درۆ سه‌رخۆشن، خۆمشكێنی به‌سه، خه‌م مه‌فرۆشن.
ـ لهلاكی شووشه‌یی خۆتان، به چاویلكه‌ی بێچاویتان، كوێرانه لێممهڕوانن.
ـ فانووسهكان، به ئه‌ستێره‌یه‌كی كه ببو به چاوساغی شه‌و، پێده‌كه‌نین.
ـ چاوه‌كان، له چاوه‌ڕوانی چاوتدا، چاو به مهڵۆق وێستاون.
ـ بڵێی رووباره‌كان به زریا نه‌ڵێن، كه ته‌نانه‌ت هیچ رێبوارێكی توونیش گوێ مه‌مكی كانیاوێكی كیمیایی نامژێ؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|