هه‌موو خواردنێکی زه‌رد له‌خه‌ودا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی بیخوات نه‌خۆشی یه ، ته‌نها ئه‌و خواردنه نه‌بێت که به گۆشتی باڵنده دروست ده‌کرێت ، خواردنی سپی له خواردنی ترش باشتره ، خواردنی شایی مژده‌یه و خواردنی پرسه‌ش غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و خواردنه‌ی کات و شوێنی تایبه‌تی نه‌بێت ڕزقه ، به ڵام ئه‌گه‌ر شوێن و کاتی هه‌بێت وه‌ك باینجان و کووله‌گه ڕزقێکی ده‌ست نیشان کراوه ، خواردنی زانا زانست و به‌ره‌که‌ته ، خواردنی پۆلیسیش حه‌رامه ، خواردنی هه‌ژار تۆبه‌یه ، ئه‌و خواردنه‌ی به گۆشت دروست کرابێت بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، خواردنی بێ گۆشتیش خوا په‌رستنه ، خواردنی تاڵ و ترش گۆڕینی هاوسه‌رو کار و پیشه‌یه ، خواردنی ترش ئه‌گه‌ر نه‌خورێت نه‌خۆشی یه ئه‌گه‌ر بخورێت و سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره بکرێت ڕزگار بوونه له غه‌م و خه‌فه‌ت ، ئه‌و که‌سه‌ی له ناو قابی زێڕ یان زیو خواردن
بخوات ئه‌گه‌ر قه‌رزاربێت قه‌رزه‌که‌ی زیاد ئه‌کات ، خواردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆشی یه ، ئه‌و خواردنه‌ی قوت ئه‌درێت و
له خه‌ودا بجوێت مانای که‌م ته‌رخه‌می و ته‌مه‌ڵی یه له کارکردن و قازانج دا ، ئه‌و خواردنه‌ی بجوێت و له خه‌ودا قوت
بدرێت مانای ئایین و نزیك بوونه‌وه‌ی کۆتایی ته‌مه‌نه ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی ڕاست خواردن بخوات ، ڕێگه‌ی سوونه‌و شه‌ریعه‌ت په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا به‌ده‌ستی چه‌پ خواردن بخوات ڕیز له دوژمن ئه‌گرێت و هاوڕێکانی
پشت گوێ ئه‌خات ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ده‌ستی خه‌ڵکی خواردن بخوات ، به یارمه‌تی خه‌ڵکی ڕزق و پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ
یان نه‌خۆش ئه‌که‌وێت وناتوانێ به ده‌ستی خۆی خواردن بخوات ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خواردنی خه‌راب بخوات ڕێزی
لێ ناگیرێ ، داوه‌ت کردن بۆ خواردن مانای هه‌سانه‌وه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی داوه‌ت بکرێت بۆ خواردنی ئێواره فێڵ له یه‌کێك
ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی خۆی بخوات پاره‌ی کۆکراوه‌ی خۆی ئه‌خوات ، ئه‌گه‌ر گۆشتی کاڵی یه‌کێکی تر بخوات ئه‌و که‌سه هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵتێنێ یان یه‌کێکی تر، ئه‌گه‌ر گۆشته‌که کوڵاو بێت یان بر‌ژاو پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات
له خه‌ودا ده‌ست کورتی وهه‌ژاری یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌به‌ر سێبه ردا بێت و له سه‌رما بچێته به‌ر هه‌تاو ، له هه‌ژاری یه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌به‌ر هه‌تاو بچێته سێبه‌رله غه‌م و خه‌فه‌ت رزگاری ئه‌بێت ،
له وه‌رزی هاوین دا خه‌و بینین به سه‌رما رزق و پاره‌یه ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رمای بێت و بای بۆ بێت زیاتر ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به ئاگر خۆی گه‌رم کاته‌وه کاروباری ده‌سه‌ڵات دار به‌ڕیوه ئه‌بات ، خۆ گه‌رم کردنه‌وه به
ئاگری خه‌ڵوز مانای خواردنی پاره‌ی هه‌تیوه ، خۆ گه‌رم کردنه‌وه به دوکه‌ڵ مانای گیر‌و گرفته ، سه‌رمای زۆرله‌زستان
هیچ مانای نی یه ، ئه‌گه‌ر له‌زستان دا نه‌بێت مانای سه‌فه‌ر نه کردنه
له خه‌ودا که‌سێکی غه‌مباره ، ئه‌و که‌سه‌ی بیبینێ تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی کاڵه‌ك بخوات له زیندان ده‌رده‌چێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ده‌ست بۆ ئاسمان به‌رز کاته‌وه‌و کاڵه‌گێك وه‌رگرێت ،داوای پاره‌و
ماڵ و موڵك ئه‌کات و خیرا ده‌ستی ده‌که‌وێ ، کاڵه‌ك له خه‌ودا باشه بۆ دڵداری و خۆشه‌ویستی ، هه‌روه‌ها کاڵه‌ك به مانای
بێ کاری و ده‌ست به‌تاڵیش دێت ، ئه‌گه‌ر کاڵه‌ك فڕێ بدرێته ماڵێك چه‌ند کاڵه‌ك بێت له‌و ماڵه ئه‌وه‌نده که‌سه ئه‌مرێ ،
کاڵه‌ك نه‌خۆشی یه ، کاڵه‌گی سه‌وزی پێ نه‌گه‌یشتوو کوڕه یان هاوسه‌ر ، کاڵه‌گی زه‌رد ئافره‌ته یان پیاوێکی باشه
له خه‌ودا ڕێگه‌ی ڕاست و ڕۆشنی ئایینه ، یان زانست و نوێژ و ڕۆژووه ، پرد له‌خه‌ودا ئه‌و کرده‌وانه‌یه که مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌بات وله ئازاری کاروباری دونیا ڕزگاری ئه‌کات ، به مانای پاسه‌وان و ده‌رگا وان و
دایك وکوڕو هاوسه‌ر وپاره‌ش دێت ، پردی دروست کراو له به‌رد که‌سێکی ده‌سه‌ڵات داره ، ئه‌گه‌ر پرده‌که زۆر بچوك بێت پاسه‌وان و ده‌رگاوانه ، ئه‌گه‌ر پردێکی دروست کراو له‌به‌رد له خه‌ودا بگۆڕدرێ و ببێته بردێکی دروست کراو له
قوڕ و خۆڵ ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه باری ژیانی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر به پێجه‌وانه‌وه پردێکی دروست کراو له قوڕ
له خه‌ودا ببێته پردێکی دروست کراو له به‌رد یان چیمه‌نتۆو ئاسن باری ژیانی زۆر باش ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
ببێته پرد پایه به‌رز وشکۆمه‌ند ئه‌بێت وخه‌ڵکی پێویستی پێ ئه‌بێت
له خه‌ودا کێشه‌ی زانسته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا کیسه‌که‌ی یان گۆچانه‌که‌ی مۆرانه‌ی لێدات ئه‌مرێ
بینینی زێڕ له‌خه‌ودا باش نی یه و ئه‌ڵێن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ندێ زێڕ به خۆوه بکات هه‌ندێ
که‌س خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ئه‌که‌ن و شایه‌سته‌ی ئه‌و خزمایه‌تی یه نین ، ئه‌و که‌سه‌ی پارچه‌یه‌ك زێڕ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌و زێڕه غه‌م و خه‌فه‌تی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر زێڕه‌که زۆر بێت ئه‌و که‌سه پایه به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ
ماڵه‌که‌ی له زێڕ دروست کراوه ئه‌و که‌سه ئه‌سوتێ ، زێڕ تواندنه‌وه شه‌ڕ وئاژاوه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ردوو ده‌ستی ببێته
زێڕ هه‌ردوو ده‌ستی ئیفلیج ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی چاوی زێڕ بێت کوێر ئه‌بێت ، جاری وا ش هه‌یه زێڕ به مانای خۆشی
و شادی و رزق و کرده‌وه‌ی چاك دێت ، زیو ببێته زێڕ زۆر باشه ، زێڕ و زیو نی یه‌ت پاکی یه
له خه‌ودا ڕه‌وشتی خه‌ڵکی ده‌رئه‌بڕێ ، سه‌فه‌ر مانای گۆڕینی باری ژیانه ، هه‌ژار له خه‌ودا سه‌فه‌ر بکات ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، گه‌ڕانه‌وه‌ش له سه‌فه‌ر تۆبه‌یه یان به‌دی هاتنی نیاز و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته خانوێکی نه‌ناسراو
سه‌فه‌ر ئه‌کات ، نه‌خۆش سه‌فه‌ر کات بۆ جێ یه‌کی دوور یان بچێته خانوێکی نه‌ناسراو ئه‌مرێ
بینین و کڕینی کفن له خه‌ودا مانای پاك و خاوێنی و ڕه‌فتار و هه‌ڵس و که‌وته ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت خوازبینی و زه‌ماوه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی کفن له‌به‌ر کات زینا ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی کفنه‌که‌ی سه‌رو قاچی دانه‌پۆشێت
فسادی هه‌یه له ئایین ، مردو هه‌رچه‌ند کفنه‌که‌ی که‌م بێت له تۆب کردن نزیکه
له خه‌ودا خۆشی و شادی وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ت و به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ،
به مانای ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی جوان و زیره‌که ، ئه‌گه‌ر به مانای کوڕیش بێت کوڕێکی زانا‌و لێ هاتو و هونه‌رمه‌نده ،
ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه و شه‌کری زۆر شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه
(10) : به دیل گرتنی ئاده میزاد ::
له خه‌ودا مانای خێر‌و خۆشی و رزقه ، یان میز ڕاگرتن و ئاشکرا بوونی نهێنی یه ،
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا به‌دیل بگیرێت ئه‌گه‌ر شتێکی وون کردبێت له‌وه چاکتری ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
به‌دیل بگیرێت و هیچی پێ نه‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت تووشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت