نمایش پست تنها
  #17  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به شی(16)

(1): گۆڕستان ::بینینی گۆڕستان له خه ودا مانای ئاسوده و هێمنی یه بۆ ئه و كه سه ی ئه ترسێ، گۆڕستان ترسه بۆ ئه و كه سه ی هێمن و دڵنیاو
ئاسووده یه ، گۆڕ تۆبه و گه ڕانه وه یه بۆ ڕێ ی ڕاست ، بینینی گۆڕی كافر یان بێ ئیمان غه م و خه فه ته ، هه روه ها گۆڕ له خه ودا به مانای
ڕۆژی قیامه ت وزیندانیش دێت ، به مانای مه یخانه ش دێت چونكه ئه وانه ی مه ی ئه خۆنه وه سه ر خۆش ئه بن و وه ك مردویان لێ دێت ،
نه خۆش له خه ودا بچێته ناو گۆڕ به و نه خۆشیه وه ئه مرێ ، ئه و كه سه ی ئایه تی قوڕئان بخوێنێ وله هه مان كات دا بچێته ناو گۆڕ له گه ڵ
خێرخوازان دا دۆستایه تی ئه كات ، ئه و كه سه ی له گۆڕستان میز بكات و پێ بكه نێ و له گه ڵ مردوه كان هاتوو چۆ بكات له گه ڵ هه ندێ
بێ ئیمان دۆستایه تی ئه كات ، گۆڕستان له خه ودا به مانای زاناو سه ركرده كانی سوپاو ئامۆژگاریوگریان و پاك و ته میزی دێت .

(2): گه ده ::له خه ودا ته مه ن و ڕزق و ژیانه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ گه ده كه ی باش و به هێزه ئه وه مانای ته مه ن درێژی و خێرو
خۆشی یه ، ئه گه ر به پێجه وانه ش بوو باش نی یه ، به تاڵ كردنی گه ده هه سانه وه و چاك بوونه وه ی نه خۆش و خێر و خۆشی یه .

(3): گسك ::له خه ودا به مانای خزمه ت كار دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ ماڵه كه ی گسك ئه دات ئه گه ر ده وڵه مه ند بێت زه ره رێكی
زۆر ئه كات و ده ست كورت و هه ژار ئه بێت ئه گه ر ئه و ماڵه نه خۆشی تیا بێت نه خۆشه كه ئه مرێ یان له و خانوه ئه گوازنه وه و ئه چنه
خانوێكی تر ، هه روه ها گسك دان به مانای بڵاوبوونه وه و له ناو چونی پاره و سه رمایه ش دێت ، ئه و كه سه ی شوێنێك گسك بدات و زبڵه كه ی
كۆبكاته وه پاره ی ده ست ده كه وێت ، به گشتی بینینی گسك له خه ودا مانای خێر و خۆشی و نه مانی غه م و خه فه ته .

(4):باران ::له خه ودا ئه گه ر زیانی نه بێت ڕزق و ڕه حمه ته ، باران ژیانی مروڤ و زه وی یه ، ئه گه ر باران ته نها له یه ك شوێن ببارێ
دانیشتوانی ئه و شوێنه غه مبار ئه بن ، له ئاسمان به رد یان خوێن ببارێت تاوان و كرده وه ی ناڕه وا ڕووئه دات ، ئه و كه سه ی خه و به باران
ببینێ ئه گه ر له سه ر سه فه ر بێت سه فه ره كه ی دوا ئه خرێت ، باران له خه ودا به مانای كاروانی حوشتر دێت ، كاروانی حوشتریش له خه ودا
به مانای باران دێت ، بارانی گشتی زیندوو بوونه وه ی كارێكی به سه ر چوه و خێرو به ره كه ته ، باران له خه ودا ئه گه ر بای له گه ڵ بێت و توند بێت و دار و دره ختهه ڵكه نێ و خانوو بڕوخێنێ ئه وه مانای شه ڕ و ئاژاوه و فیتنه یه ، بارانی به خوێن له زه ویه وه ده رچێت ژان وئازاره
باران بۆ جوتیار زۆر باشه ، بارانی هه نگوین یان ماستاو یان ڕۆن یان هه ر شله یه كی تر بۆ هه مو خه ڵكی باشه ، ئه و كه سه ی به ئاوی باران
خۆی بشوات یان جل بشوات ده وڵه مه ند ئه بێت یان تۆبه ئه كات ئه گه ر كافرو بێ ئیمانیش بێت ئه بێته موسڵمان ، خواردنه وه ی ئاوی باران
ئه گه ر پاك بێت خێرو خۆشی یه ئه گه رلێڵاویشبوو نه خۆشی یه .

(5): گوڵ ::له خه ودا خێرو خۆشی یه ، ئه و كه سه ی چه پكێ گۆڵی له سه ر سه ر بێت زه ماوه ند ئه كات ئه و كه سه ی گوڵ ڵه ناوه ختی خۆی
ببینێ تووشی غه م و خه فه ت ئه بێ ، گوڵی هه مه جۆرو ڕه نگاو ڕه نگ باری ژیان ده رئه بڕێ ، گوڵ له خه ودا ئافره تێكی جوانه ، هه روه ها
گوڵ له خه ودا مانای خۆشی و شادی و یاری و پێكه نین و جل و به رگی جوانه .

(6): بوومه له رزه ::له خه ودا ترسه له یه كێكی ده سه ڵات دار یان كاربه ده ست ، یان ده سه ڵات دار ئه چێته ئه و ناوچه یه و زوڵم له خه ڵكی
ئه كات هه روه ها ووتراوه بوومه له رزه نه خۆشی یه و له ناوچه كه دا بڵاو ئه بێته وه ، ئه گه ر یه كێك له خه ودا ببینێ زه وی ئه جولێته وه
كارو باری ژیانی تێك ئه چێت ، له خه ودا بوومه له رزه له ناوچه یه ك بدات له وانه یه كوله ڕوی تێكات یان سه رماو سۆڵ وبه فر بیگرێته وه
یان به رهه می كشت و كاڵی كه م كاته وه یان هه واڵی ناخۆشیان پێ ئه گات ، له كاتی ڕوودانی بوومه له رزه دیواری خانوو بڕوخێت یه كێك
ئه مرێ ، له وانه یه ئه و كه سه ی خه وه كه ی بینیوه بمرێ ، هه روه ها بوومه له رزه به مانای سه فه ر كردن له ڕێگه ی ده ریاوه و سه ماو
ئاهه نگ گێڕان و زیادكردنی به رهه می میوه و ئاژاوه ی به رده وام دێت .

(7): سه رخۆش بوون ::له خه ودا غه م و خه فه ته ، ئه و كه سه ی شه ڕاب بخواته وه و سه رخۆش بێت ناتوانێ زاڵ بێت به سه ر خۆی و
به نیعمه تی خواش ڕازی نی یه ، ئه و كه سه ی مه ی بخواته وه و سه رخۆش بێت پاره ی حه رامی ده ست ده كه وێ، سه رخۆش بوون بێ
مه ی خواردنه وه ترسه ، سه رخۆش بوون بۆ پیاو و ژن باش نی یه چونكه نه زانی و بێ ئه قڵی ده رده بڕێ ، ئه و كه سانه ی ترسیان له دڵه
له خه ودا سه رخۆش بن مانای خێرو خۆشی یه .

(8): كیسه ڵ ::له خه ودا ئافره تێكه هه میشه خۆی ئه ڕازێنێته وه و خۆی جوان ئه كات و بۆن و عه تر لێ ئه دات و خۆی نیشانی پیاوان ئه دات ،
هه روه ها ووتراوه كیسه ڵ پیاوێكی زانایه و شاره زایی ته واوی ده رباره ی نهێنیه كانی ده ریا هه یه ، له خه ودا بایه خ به كیسه ڵ بدرێت ئه وه
له و ناوچه یه بایه خ به زانایان ئه درێت ، كیسه ڵ له زبڵخانه ببیندرێ مانای ئه وه یه زانایه ك له ناو خه ڵكیكی نه زان دا وون بووه ، خواردنی
گۆشتی كیسه ڵ پاره و زانست و خۆشی یه ، كیسه ڵ به مانای فێڵ و سیخۆری و خۆشاردنه وه وشه ڕ و به كار هێنانی چه ك دێت .

(9): كونجی ::له خه ودا ڕزقێكی حه ڵاڵه ، ڕۆنی كونجی پاره و شكۆمه ندی و هێزه ، ئه و كه سه ی كونجی بچێنێت ده سه ڵات و بازرگانی یه تی
چاك وقازانجی زۆر و خۆشی و شادی به ده ست دێنێ ، هه ندێ جاریش كونجی له خه ودا ئه بێته نه خۆشی .

(10): ڕه ش پۆش ::له خه ودا بۆ ئه و كه سانه ی جل و به رگی ڕه ش له به ر ناكه ن غه م و خه فه ته بۆ ئه و كه سانه ی به رده وام له به ری
ئه كه ن پاره و ئاسوده ییه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ئافره تێكی ڕه ش پێست و كورته باڵا بخوازێت ئه وه مانای ئه وه یه ڕه ش پێستی یه كه ی
پاره ی زۆره و كورته باڵاكه شی ته مه ن كورتی یه ، له خه ودا ناو له پ یان ده ست سپی بێت مانای سه ركه وتنه به سه ر دوژمنان .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید