08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه‌ڵای دمدم
قه‌ڵای دمدم له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی زۆر به‌رز دروستکراوه. لای باکووڕو باشوری قه‌ڵاکه دوو دۆڵی زۆر قوڵ هه‌یه که‌که‌س ناتوانی پێیاندا سه‌رکه‌وێ. لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پشتی داوه به چیاکه‌وه، شووره‌یه‌کی به‌رز و تۆکمه‌ی بۆ دروستکراوه‌و هه‌ندێ بورجی به‌رزی بۆ
قه‌ڵای دمدم له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکی زۆر به‌رز دروستکراوه. لای باکووڕو باشوری قه‌ڵاکه دوو دۆڵی زۆر قوڵ هه‌یه که‌که‌س ناتوانی پێیاندا سه‌رکه‌وێ. لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پشتی داوه به چیاکه‌وه، شووره‌یه‌کی به‌رز و تۆکمه‌ی بۆ دروستکراوه‌و هه‌ندێ بورجی به‌رزی بۆ دروستکراوه، هه‌روا له‌م لایه‌وه ده‌رگایه‌کی هه‌یه. لای ڕۆژئاواشی شووره‌یه‌کی قایمی هه‌یه. ده‌رگایه‌کیشی به‌ره‌و باشوور ده‌کرێته‌وه.
له‌ناو قه‌ڵاکه ئه‌ستێرکێکی گه‌وره دروستکراوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئاو که‌له ڕێگه‌ی باران و به‌فره‌وه هه‌موو زستانێ پڕده‌بێت و به درێژایی ساڵه‌که که‌ڵکیان له ئاوه‌که‌ی وه‌رده‌گرت.
له‌لای باکووڕه‌وه و لای دۆڵه‌که‌وه کانییه‌ک هه‌بووه به‌ڵام ئاوه‌که‌ی زۆر که‌م بووه، جۆگه‌یه‌کیان له سه‌رچاوه‌ی کانییه‌که‌وه کیشاوه بۆ ناو قه‌ڵاکه.
له‌سه‌رده‌می شا عه‌باسی سه‌فه‌ویدا هێرش کرایه سه‌ر ئه‌م قه‌ڵایه، له‌شکرێکی گه‌وره‌و به چه‌کی قورسه‌وه گه‌مارۆی ئه‌م قه‌ڵایه‌یان دا، ماوه‌ی چوار زستان و پێنج هاوین له‌شکری خۆراگری ئه‌میرخانی برا دۆست به‌رگری له قه‌ڵاو ده‌سته‌ڵاتی خۆی کرد. به‌ڵام پاشان به هۆی کوردێکی خۆفرۆشه‌وه که نهێنیه‌کانی قه‌ڵای بۆ دوژمن ئاشکرا کرد، دوژمنان سه‌رچاوه‌ی کانییه‌که ده‌دۆزنه‌وه‌و خمی تێده‌که‌ن و لایه‌کی قه‌ڵاکه ده‌روخێنن و ده‌چنه ناو قه‌ڵاکه‌و دانیشتوانی قه‌ڵاکه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌که‌ن و زۆربه‌یان ده‌کوژن. تاڵانی قه‌ڵاکه‌ش ده‌که‌ن و زۆربه‌ی شوێنه‌کانیشی ده‌ڕوخێنن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|