نمایش پست تنها
  #29  
قدیمی 03-16-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ھۆکارەکانی تووشبوون بە خەمۆکی


ھۆکارەکانی تووشبوون بە خەمۆکی

تەنیایی: بەڕای پزیشکان و شارەزایانی دەروونی ئەو کەسانەی کە لەپیریدا تەنیا دەمێنەوەو لەسۆزی ھاوسەرو منداڵان بێبەری دەبن زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن، لەئێستا دوو لەسەر سێ بەساڵاچووانی ئەڵمانیا تەنیان و تووشی خەمۆکی بوون، ئەوەی لێرەدا جێی مەترسییە بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان ٤٠% ئەو کەسانەی کە لەجیھاندا خۆیان دەکوژن تەمەنیان لەسەروی ٦٥ ساڵیداو زۆربەیان تەنیان و خەمۆکن .
نائومێدی: بێخەوی و زۆرجاریش خەوی زۆر، بێزاری، بێتاقەتی، گۆشەگیری، سەرئێشەو سنگ ئێشە، قەبزی، تێرنەخواردن، زۆرجاریش زۆرخواردن، لەدەستدانی مەیل و حەزو ھەست بەتایبەتی حەزی سێکسی، لەدەستدانی متمانەبەخۆ نەبوون، لەدەستدانی توانای بیرکردنەوەو بڕیاردان، گریان و فرمێسک رشتن، ھەست بەگوناە و تاوانکردن بەبێئەوەی ھیچ شتێکی کردبێت، بیرکردنەوەی لەخۆکوشتن و چەندین نیشانەیتر کە دەرخەری خەمۆکین بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ھۆکارەکانی خەمۆکی یەک و دووان نین ھەندێک لەھۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشییە جەستەییەکان و ھەندێکیان بۆ نارێکوپێکی ھۆرمۆنەکان و بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنان دەرمان و حەب و چارەسەرەکان. ھەڵبەتە ھۆکاری کۆمەڵایەتیش کاریگەریی خۆی ھەیەو ئەوەش چۆنێتی ژیان و بنەماڵەو بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بەکارھێنان ماددە کھولییەکان و توڕبوون و ھەرەسھێنان لەئیشوکارو ھاوسەریی و مردنی ئازیزان و کەسوکاری نزیک وەک باوک و دایک و براو خوشک و منداڵ، گۆڕینی شوێنی ژیان، لەشارێک بۆ شارێکی تر یان لەوڵاتێک بۆ وڵاتیتر ، نەزۆکی و خانەنشینی و .....ھتد.

چارەسەرکردنی خەمۆکی

* پرس وراوێژکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان لەبارەی نەخۆشییەکە.
* وەزرش کردن.
* خۆ بە دوورگرتن لەجگەرەو ماددە کھولییەکان.
* سەیرکردنی فیلمی کۆمێدی و پێکەنیناوی.
* سەفەرکردن و سەیران کردن.
* بەشداریکردن لەکارە ھەرەوەرزییەکان.
* بەشداریکردن لەچالاکییە خێرخوازییەکان.
* خوێندنەوەی کتێب و رۆژنامەو گۆڤارەکان.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید