نمایش پست تنها
  #114  
قدیمی 04-07-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض قالەمەڕە


قالەمەڕە



"قادر عەبدوڵڵازادە" ناسراو بە "قالەمەڕە" ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی 1925 لە گوندی "کولیجە" سەربە "بۆکان" هاتۆته ژیانه‌وه. ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن "شێخ محەمەد شێخی بورھان" لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆشده‌ویست، لەبەرئەوەی مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە، نازناوی "قاڵەمەڕە"ی پێبه‌خشییه‌وه. له پەنجاکان و ساڵانی دواتردا لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی ئه‌فسوناوی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و ڕەسەنی پێشکەشکردووه و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێوێنەوە ھێناوه‌ته گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵێك ھاوکاری ھونەری ھونەرمەندی سترانبێژی بەتوانای کورد "حەسەن زیرەک"ی کردووه و لە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی داوه. "قاڵە مەڕە" باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی شه‌ش ساڵانیدا کۆچی دواییکردووه. ھەر وەك خۆی دەڵێت، تەواوی ژیانی بە نائارامی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. 1945 - 1946 پەیوەندی بە "کۆماری مەھابادە"وە کردووه و دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ نەمران "ھەژار" و "ھێمن موکریانی"دا ھەبووە. لە دوای لەسێدارەدرانی "قازی موحەممەد"ی سەرۆک کۆمار، ھانا بۆ ئەشکەوتی "گوڵاڵە" ده‌بات، دواتر پەنا دەباتە ماڵی "عەباس ئاغای سەرکەپکان" و "ئەحمەد ئاغای کۆیە". ساڵانی 1967 - 1968 بۆتە ھاوڕێی "مەلا ئاوارە"، "مەلا مەحموودی زەنگەنە" و "سولەیمانی موعینی". ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی 1985 ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە. ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی 1987 بە نهێنی لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە.
گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێکدایە، کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نەتەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن؛ بەڵکو تەنانەت وەک بلیمەتێك باسی قالەمەڕ دەکەن. بۆ نموونە مامۆستا "ئەنوەر قەرەداخی" ده‌رباره‌ی "قالەمەڕە" دەڵێت: "پەنجەکانی مامەقالە پەنجەیەکی کورتی ڕەسەن، پەنجەیەکە، کە کەم کەس ھەیە بەم شێوازە بتوانین دەستی بۆ درێژ بکەین و زۆر پێویستە ئێمە بەو پەڕی ڕێزەوە و بەو پەڕی گەورەییەوە بڕوانینە مامە قالە ئه‌زموونی ژیانی ئەو بکەینە نووسراوێك لە کتێبەکاندا بڵاوی بکەینەوە، تا نەوەکانی داھاتوومان دەیان ماستەرنامە و دکتۆرانامەی لە سەری بنووسن."
ھەروەھا مامۆستا "ع.ج. سەگرمە"ش لە سەر ھونەری قالەمه‌ڕ دەبێژێت: "قالەمەڕە شمشاڵژەنێکی بەتوانا و لێهاتووە، شارەزاییەکی زۆری لە مۆزیکی کوردیدا ھەیە و شارەزاییەکەی بۆ بێهتر لە نیو سەته‌ی ژەنینی ئەو ئامێرە ده‌گه‌ڕێته‌وه. دەتوانم بڵێم لووتکەی ژەنینی ئامێری شمشاڵ لە موزیکی کوردیدا، لە ژەنینەکەی قالەمەڕە دایە. ھەروەھا دەتوانم بە حەسەن زیرەکی بەناوبانگی بەراورد بکەم و بڵێم ئەگەر حەسەن زیرەك بەتواناترین و بەناوبانگترین سترانبێژی میللی مووزیکی کوردی سەتەی بیستەم بووبێت، ئەوا قالەمەڕەش بە دڵنیاییەوە چاکترین شمشاڵ ژەنی موزیکی کوردی سەتەی بیستەمە."
مامۆستا "حسێن یوسف زەمانی"، مۆسیقاری بەناوبانگ، دەیان جار لەسەر ھونەر و بلیمەتی قالەمەڕە دواوە.
ھونەرمەندی موزیك و بەیت و حەیران و لاوك و سترانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری کوردستان "قالەمەڕە" خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە، کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی زه‌نگینی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی ئه‌وینانه‌یه و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێك مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوە و لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون.
لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە مێهره‌گانه‌ مه‌زنه‌کان و پربایەخەکانی ھونەری موزیك لە ئێران ھونەرمەند "قادر عەبدوڵڵازادە" بە نازناوی "گنج متحرک" ناسراوە واتە "گەنجینەی گه‌ڕۆك" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی، کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە، کە پڕە لە موزیك و بەیت و حەیران و لاوك و ستران و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی زه‌نگین و رەنگین و جوانی کوردستان.
ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە سەر بانگهێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانسگه‌ جۆراوجۆره‌کانی وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و ئه‌فسوناوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی ڕازاندۆتەوە.
قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و ڕاژه‌ی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی مێهره‌گانه‌ گرینگەکانی بواری ھونەری موزیك لە وڵاتی ئێراندا به‌شداریکردووه، له‌وانه‌ش لەوانە مێهره‌گانی مۆزیکی فەجر لە تاران، مێهره‌گانی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و مێهره‌گانه‌کانی سنە، کرماشان ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستهێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو مێهره‌گانانه‌ی تابلۆی سوپاس و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان "قادرعەبدوڵڵازادە" ناسراو بە "قالە مەڕە"، شەوی پێنجشەممە 21ی ئایاری 2009 لە کاژمێر 22:15 بەکاتی ھەولێر، لە تەمەنی 84 ساڵییدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی "لاچین" 15 لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد. ڕۆژی دواتر، ھەینی ڕێکه‌وتی 2009.05.22، بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەك بە داوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید