به‌رهه‌مه‌کانی به‌ندی عه‌لی
شەوێکی پاییز.
شار بەقژی پەخشانی شەو
خۆی داپۆشی
درەختەکان ڕووت و قووتن
ھەناسەیان ئەبێ بەتەم
گەڵا زەردە وەریوەکان
ڕەدووی ڕەشەبا ئەکەون
ھەور یەخەی خۆی دائەدڕێ و
بەخوڕ ئەگری .. ھاوسێکانم
لەکەنار دەریاچەی خەوا
ڕاوی ماسیەسوورەکانی خەون ئەکەن
ژوورەکەم ، کپ و خامۆشە
شەقام لەودیو پەنجەرەوە
ھەڵدەلەرزێ و
قژی شەو قەترانی خەمی لێ ئەچۆڕێ
پشیلەی ماڵە ھاوسێکەی بەرامبەرمان
ئەویش لەپشت پەنجەرەوە
تێم ئەڕوانێ و
بەبزەی سەر لێوی زەردی گڵۆپەکان
چاوەکانی بریسکەیان دێ
من لەدەفتەرەکەی روحا
شیعرێک بۆ غوربەت ئەنووسم
ئەویش پەڕەی تەنیایم ئەخوێنێتەوە
ئای .. خودایە
ئەگریجە ڕەشماریەکانی شەوی غوربەت
چەند درێژن.
ببوورن، ئه‌گه‌ر بێزارم کردن.
ئه‌م سپێده‌یه‌ش
که‌له‌هه‌مان
سپێده‌کانی تر ده‌چێ
به‌زرینگه‌ی زه‌نگی هه‌مان
کاتژمێری قوڕمیشکراو
له‌هه‌مان سه‌ری کاژمێراو
له‌سه‌ر هه‌مان
جێخه‌وی لوولی ده‌ق گرتوو
به‌هه‌مان په‌یکه‌ری گیانه‌وه
له‌خه‌و ڕاده‌چڵه‌کی و چاوت
هه‌ر به‌هه‌مان
دیکۆری دووباره‌وه بووی
هه‌مان درزی
په‌نجه‌ره‌ی نیوه داخراوی
سه‌ر هه‌مان تاقی تاقانه‌ی
دیواری بێزاری هه‌مان
ژووری نیوه تارو ڕوونی
هه‌مان ئه‌پارتمانه‌وه ، هه‌ڵدێ
پاشان هه‌مان جووته که‌وشی
نێوماڵ له‌پێ ده‌که‌یت و
هه‌ر به‌هه‌مان له‌نجه ده‌ڕۆی
له‌به‌رده‌م هه‌مان ئاوێنه‌ی
لێڵی هه‌مان توالێتا
هه‌ر به‌هه‌مان جۆری سابون
ده‌م و چاوی
خوماری پاش هه‌مان خه‌ونی
مۆته‌که‌یی شه‌و ده‌شۆری
به‌هه‌مان گوێزانی کولیش
ڕیشی چه‌رمووت ده‌تاشیت و
به‌هه‌مان فڵچه‌ی ددانیش
له‌سه‌ر هه‌مان کێشی په‌نجه
سه‌رو خواری ددان ده‌شوێ
له‌سه‌ر هه‌مان مێزو کورسی
هه‌مان جۆری چا ده‌نۆشی
هه‌ر هه‌مان به‌رچایی ده‌خۆی
ئه‌وجا که‌وڵی هه‌مان به‌رخی
نێو هه‌مان ڕان ده‌پۆشیت و
هه‌ر به‌هه‌مان توله‌ڕێدا
به‌هه‌مان پاسی سیخناخیش
به‌ره‌و هه‌مان ده‌باخانه‌ی
ڕه‌نگ کردنی دۆزه‌خی ژین
به‌بۆیاخی به‌هه‌شت ، ده‌ڕۆی
له‌وێ هه‌مان
ڕوخساره‌کان ده‌بینیت و
له‌گه‌ڵ هه‌مان ئامێری کوێر
ده‌که‌ویته زۆرانبازی
که‌ماندوو بووی هه‌مان تانجیی
هه‌مان ڕاوچی پێت ده‌وه‌ڕێ و
ده‌سته‌و یه‌خه‌یت
تا دواهه‌مین گه‌ڵای هه‌مان
چڵی توانات هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌وجا گه‌ردن ئازاد ده‌بی و
دیسان هه‌مان ڕوخساره‌کان
جێده‌هێڵی
هه‌ر به‌هه‌مان توله‌ڕێداو
به‌هه‌مان پاسی سیخناخیش
به‌ره‌و هه‌مان ئه‌پارتمان و
له‌سه‌ر هه‌مان مێزو کورسی و
به‌هه‌مان که‌چک و چه‌تاڵ
له‌هه‌مان قاپی بێ ده‌نگا
هه‌مان خوانی ئێوارانی
جاران ده‌خۆی
ئه‌وجا که‌مێ
سه‌یری هه‌مان پرۆگرامی
هه‌مان ته‌له‌فیزیۆن ئه‌که‌ی
به‌ر له‌ئه‌وه‌ی که‌مۆته‌که‌ی
هه‌مان خه‌ون سوارت ببێ
هه‌ربه‌هه‌مان فڵچه‌ی ددان
له‌سه‌ر هه‌مان کێشی په‌نجه
سه‌رو خواری ددان ده‌شۆی
پاشان له‌سه‌ر
هه‌مان جێخه‌وی ده‌ق گرتوو
به‌هه‌مان په‌یکه‌ری گیانه‌وه
هه‌مان گڵۆپ خامۆش ده‌که‌ی
تاکو سپێده‌یه‌کی که‌ی
که‌له‌هه‌مان
سپێده‌کانی تر ده‌چێ.
ته‌رازوو
پڕ به‌دڵ منیش تامه‌زرۆم
ته‌نهاو ته‌نها
چیرۆکه په‌مه‌ییه‌کانی عیشقتان
بۆ بگێڕمه‌وه‌و
له‌گه‌ڵ هه‌ڵاڵه‌کانا سه‌فه‌رکه‌م
له‌م گوڵه‌وه بۆ ئه‌و گوڵ و
له‌په‌پووله مه‌سته‌کانیشه‌وه فێری
هونه‌ری سه‌ما ببم
ئه‌ی چی له‌باسی ژنه خه‌ڵوزیه‌کانی
نێو ته‌نووره سارده‌وه‌بووه‌کانی شه‌ره‌ف و
باڕه‌شه نه‌فره‌تیه‌کانی نه‌ریت و
غه‌دره سه‌رمه‌دیه‌که‌ی چرا بکه‌م
پڕ به‌دڵ منیش تامه‌زرۆم
هه‌موو شه‌وێ تاسپێده
ته‌نهاو ته‌نها
شیعر بۆ چاوی که‌ژاڵ و
لێوی ئاڵ و په‌نجه نه‌رم و نۆڵه‌کانی
حه‌بیبه‌که‌م بنووسم و
له‌که‌ناری ڕووباره شه‌رابێکی به‌هه‌شتا
به‌ڕووی خۆشبه‌ختیا ، ده‌م ده‌م
پێکی جاویدانی هه‌ڵده‌م
ئه‌ی چی له‌دۆزه‌خه ئاپۆڕه‌که‌ی زینده‌گی و
دڕکه تینووه‌کانی بازاڕ به‌خوێنی جه‌سته‌م و
حه‌زه بێ کۆتاییه‌کانی
خونچه خنجیلانه‌که‌م که‌م
که‌ده‌ڵێی سێبه‌ری خۆمن
هه‌ر ده‌ڕۆم و .. پێیان ناگه‌م
پڕ به‌دڵ منیش تامه‌زرۆم
ته‌نهاو ته‌نها
نزیک له‌که‌ناره‌کانی دڵنیایی
له‌گه‌ڵ نه‌وره‌سه‌کانا بفڕ‌م و
مژده‌ی گه‌یشتن به‌ووشکایی بده‌م
به‌و که‌شتیه‌وانانه‌ی
گێژاوه‌کانی زه‌ریا گێژی کردون
ئه‌وجا له‌په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌کدا نغرۆ بم و
تێر تێر ببم له‌ڕه‌نگه‌کان
ئه‌ی چی له‌هێزی جه‌زب که‌م ، به‌ئه‌رزه‌وه
که‌ده‌ڵێی قولاپی ده‌ستی ڕاوچیه‌که‌و
تامردنیش له‌لێوم نابێته‌وه
پڕ به‌دڵ منیش تامه‌زرۆم
ته‌نهاو ته‌نها
کامێره دیگیتاڵه‌که‌ی چاوم
وێنه‌ی سیما جوانه‌کان و
نیگاره دڵفڕێنه‌کان و
سه‌یران و ئاهه‌نگه‌کان و
گوڵه‌ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی به‌هار بگرێ
ئه‌ی چی له‌دێوه‌زمه‌کانی سیاسه‌ت و
خه‌راباته‌کانی نه‌فس و
زێرابه‌کانی گه‌نده‌ڵی و
که‌لاوه خاپووره‌کانی نیشتمان و
داره ڕوتوقوته‌کان پاییزی ئازادی بکه‌م.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )