هه‌واڵێکی سه‌یر
په‌نجه‌ره کریستاڵیه‌کانی
ژووری خه‌وتان توند کڵۆم دهن
په‌رده‌کانیش بالهپێستی وورچ و گابن
خه‌ونه‌کانیش به‌و به‌تانیانه داپۆشن
کهنیگاری پڵنگێکیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌و
نه‌که‌ن ده‌رکی دۆڵابه‌کانی نهێنی و
جلکی شه‌وتان به‌کراوه‌یی جێ بهێڵن
له‌هه‌ر سوچ و قوژبنێکی ماڵه‌که‌شدا
ته‌ڵه‌ی مشکتان بیر نه‌چێ و
قوفڵێکی گه‌وره‌ی گومانیش
له‌دوا ده‌رگای متمانه دهن
چاوهزارێک ، بۆ چاوی پیسی به‌دکار و
ناڵی بارگیرێکی شه‌لیش
بهگوێسهبانهکهی به‌ختا شۆڕکه‌نه‌وه
نه‌وه‌ک سواڵکه‌رێکی به‌رباد
ئیره‌ییتان پێ به‌رێت و یان بکه‌ونه
به‌ر نه‌فه‌سی قه‌ره‌جێکی بێ نیشتیمان
فه‌رشی دڕکیشتان بیر نه‌چێ
له‌به‌ر ده‌روازه‌که‌ی حه‌وشه
ده‌ڵێن گوایه
ده‌عبایه‌کی زۆر بێ شه‌رم په‌یدا بووه
به‌گشت که‌له‌به‌رێکدا ده‌چێ
ناوی (حیزبه)و .. کاتێ که دێ
خۆیتان لێده‌کا بهوهنهوشه.
ئاو
سفری ده‌سپێکی سه‌فه‌ری هه‌موومانه
بێ ڕه‌نگه وه‌ک حه‌قیقه‌ت و
بێ ده‌نگه وه‌ک
چرکه‌ساتی ژوانی نوتفێ به‌هێلکه
له‌نجه‌ی له‌له‌نجه‌ی په‌نهانی ڕۆژگار ده‌چێ
سیحری ، له‌سیحری زینده‌گی
تامی له‌گه‌ڵ تامی روحا خۆی ده‌گۆڕێ
شیرین وه‌کو کارێزه‌کانی موحیبه‌ت
سوێر وه‌ک شه‌ونمی جه‌بینی
گه‌ڵا وه‌ریوه‌کانی ڕه‌نج
تفت وه‌ک به‌هێی نه‌گه‌یو
له‌وه‌رزی گومڕایی فاما
بێ تام و بۆن
وه‌ک دڵۆپه‌ی گوێسه‌بانه‌کانی شه‌رم
کاتێ بهلاجانگی لووسی عورف‌و نه‌ریتا دێته‌خوار
ترش وه‌کو فرمێسکه‌کانی تیمساح و
ڕێژنه بارانی به‌خوڕی چاوی گورگ
هه‌ندێ جاریش زه‌ردو بۆگه‌ن
وه‌کو لیکی لاشهویلگهی خیانه‌ت و
ڕشانه‌وه‌ی چاوچنۆکی
تاڵیش وه‌کو قه‌ترانی ناخێکی بیمار
له‌به‌ر بێ میهری و بێ دادیی
دادخانهکهی ئه‌م زه‌مانه
بێ ڕه‌نگه وه‌ک حه‌قیقه‌ت و
سفری ده‌ستپێکی سه‌فه‌ری هه‌موومانه.
بـا
لهئهفسوونا
له‌باڵنده ئه‌فسانه‌ییه‌کانی دورگه‌ی
خه‌یاڵ ده‌چێت
یان مناڵێکی بزێوی
سرک و ده‌ستباز .. لهیاریا
لهمیهرهبانیا ده‌ڵێ
له‌ده‌ربه‌ندی دڵی دایکه‌وه هه‌ڵده‌کاو
لهغرورا ، له‌جنسی پیاو
له‌ڕق و توڕه بوونا .. گا
لهعیشقیشا تهتهرێکی بهئهمکی
نێوان گوڵ و ههڵاڵهیهو
لهمهکریشا ، بزه‌ی لێوی مۆنالیزا
هاوسه‌فه‌رێکی روح سوکه
له‌ئێواره‌ی گهرمهسێرا
وه‌لێ جێی متمانه نیه‌و
ده‌شێ له‌دزه نیگایه‌کدا
مه‌زاجی بێ ئه‌مانی خۆی وه‌ربگێڕێ و
دژ بهکهشتیی نیاز بجمێ
هه‌ر ئه‌ویش بوو عه‌یامێکی دوور‌و درێژ
کۆلاره‌کانی خه‌یاڵی فریو ئه‌داین
تاکو به‌رزترین مه‌داو
له‌پڕ خۆی لێ وون ده‌کردین و کپ ده‌بوو
له‌مه‌یاندا ، هه‌ر کتومت
له‌نووسه‌ره ده‌رباره‌کانی هه‌واری خۆمان ده‌چوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-17-2014 در ساعت 04:22 PM
|