ئه‌نفالی یه‌ک.
باسی ناڵه‌ی چیا ناکه‌م
که‌گابه‌ردێکی سه‌رکه‌شی
به‌ره‌و هه‌ڵدێر سه‌رهه‌ڵئه‌گرێ و
یاخی ئه‌بێ له‌باوه‌شی.
باسی هاژه‌ی ڕووبار ناکه‌م
وه‌رزی کۆچ و باری ماسی
کاتێ ئه‌یدا به‌که‌نارا
شه‌پۆل شه‌پۆل،سه‌ری کاسی.
باسی هه‌نیسکی باناکه‌م
که‌هه‌ڵاڵه‌ی هاوڕێی سه‌فه‌ر
دوای ته‌مه‌نێ عیشق و ژوان
ڕێی دابڕان ئه‌گرێته‌به‌ر.
باسی گرمه‌ی هه‌ور ناکه‌م
ساته‌وه‌ختی پڕبوونی ناخ
که‌به‌ڕێژنه بارانی روح
ئه‌شواته‌وه ڕوخساری شاخ.
باسی قرچه‌ی به‌فر ناکه‌م
که‌نه‌رمه گورزێکی هه‌تاو
به‌یه‌ک غه‌مزه‌ی چاوی کاڵی
کێوی جه‌رگی ئه‌کا به‌ئاو.
باسی له‌رزی گه‌ڵا ناکه‌م
زه‌رده وه‌رزی لێک‌دابڕان
له‌عه‌زره‌ت بێ میهری چڵ و
دڵ ڕه‌قیی باڕه‌شی خه‌زان.
باسی غه‌دری غه‌دران ئه‌که‌م
له‌ده‌فته‌ری کۆنی ده‌هرا
ئه‌و ده‌قانه‌ی نووسرانه‌وه
له‌دوا چرکه‌کانی به‌درا.
باسی شمشێره‌که‌ی عه‌لی و
خه‌نجه‌ره‌که‌ی ئه‌بوسوفیان
له‌نێویانا،چۆن زه‌مانێ
بوو به‌مه‌رگه‌ساتی ئینسان.
باسی پێڵوی داخ به‌پشکۆی
چاوه‌ڕوانی کۆچی گه‌رمیان
باسی لێوی سڕ به‌ته‌رزه‌ی
بێ سۆراخی ڕه‌وی کوێستان
باسی کۆستی هه‌میشه شین
ئومێدێکێ ئه‌ژنۆ شکاو
حوزنێکی شۆڕ وه‌ک شۆڕه‌بی
برینێکی به‌ئاخ بر‌ژاو.
باسی دڕکی بیانان و
سه‌گی ڕه‌شی کۆرپه‌له خۆر
کچانی بێ سه‌روشوێن و
چه‌قۆی نامه‌رد ، زامی ناسۆر.
باسی ئه‌نفال ئه‌که‌م ئه‌نفال
ئه‌ی جیهانی مه‌ستی بێ هۆش
نه‌فره‌ت له‌تۆفانی چه‌رخ و
له‌بێ ده‌نگی و بێ باکی تۆش.
ئه‌نفالی دوو.
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم ، ئۆقیانووسێکی سوێر
له‌ئه‌سرینی ماسیه سووره
یاخیه‌کانی .. حه‌وزی والی
شۆڕه‌بیه‌کی پیری که‌نه‌فت
چاوه‌ڕوانیی تارماییه‌کان
پیره‌مه‌گروونێک له‌حه‌سره‌ت
شێره به‌فرینه‌یه‌ک بڕواش
به‌کتێبه پیرۆزه‌کان
بیابانێک له‌نه‌فره‌تی
هه‌میشه داخ له‌ئاسمان و
پڕ به‌مشتێک خۆڵه‌مێشی
ڕه‌حمه‌تی خواش
پوشه‌خورمایه‌ک گله‌ییش
له‌مانگه‌شه‌و
که‌نه‌یوێرا شایه‌تی بات
کۆڵه‌پشتی حوشترێکیش
سه‌برو ئومێد به‌هاتنه‌وه‌ی
هه‌ڵاڵه دزراوه‌کان و
بن ده‌وه‌نێکی دڕکاوی
له‌متمانه به‌هاوسێکانی نیشتمان
هه‌ساره‌یه‌ک سه‌رزه‌نشتیش
له‌سه‌رکرده‌کانی گه‌ل و
ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له‌تف باران
له‌سیاسه‌ت
دۆزه‌خێکیش له‌یادگاری
هه‌میشه سه‌وز.
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم،هه‌زاره‌ها سندوق
پڕ له‌شمشاڵی لولاق و
کوخی چۆڵی که‌لله‌سه‌رو
له‌قه‌فه‌سی بێ په‌ڕه‌نده‌ش
له‌په‌راسوو
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌بۆنی روح .. بۆنی مێخه‌ک
بۆنی ڕیحانه‌ی باخه‌ڵان
بۆنی خاک و خۆڵی ته‌ڕی
دوای نه‌رمه وه‌شت و دومه‌ڵان
بۆنی شیری خاوی مه‌مکێ
بیست ساڵ له‌مه‌وه‌به‌ر له‌ده‌می
کۆرپه‌یه‌کیان ڕائه‌پسکان
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌مێوژی ووشک هه‌ڵاتووی چاوه‌کان و
له‌جیڕه جیڕی ددان و
تۆپه خوریی ڕه‌ش و زه‌ردو
خورمایی قژ
هه‌زاره‌ها سندوقی پڕ
له‌هاوارو له‌قریشکه‌و
له‌هه‌ناسه په‌نگه‌کان و
نیگاره‌بێ ڕه‌نگه‌کانی به‌ر له‌مردن.
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم،پیشانگایه‌ک له‌لم
جامانه‌و لم
کڵاو و لم
که‌وش و کاله‌و پێڵاو و لم
پشتوێن و لم .. شه‌رواڵ و لم
مه‌مکه‌شوشه‌ی مناڵ و لم
سوخمه‌و که‌واو ژێرکراس و
ده‌سماڵ و لم
سه‌ر‌پۆش ، ته‌زبیح
به‌رماڵ و لم
سمێڵ ، ڕدێن ، برۆ و پرچ و
برژانگی چاو که‌ژاڵ و لم
سه‌گه ڕه‌ش و
جرج و قه‌ل و داڵی ره‌ش و
پۆستاڵ و لم
زینده کابوسێکی خه‌ون و
ڕه‌وێکی بێ هه‌واڵ و لم
نیشتمانێک گۆڕی وون و
هه‌موو شتێکی تاڵ و لم
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم ،چمکێ له‌به‌خشینی
عه‌رشی وه‌ههاب
لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌به‌رنامه‌ی
ڕاو و ڕووت و له‌ئیغیتساب
ئه‌ڵێم مشتێک له‌خه‌رمانی
میراتیه‌که‌ی عاس و خه‌تتاب
ئه‌ڵێم دیاری ده‌ستی ئه‌هلی
وه‌هم و تلیاک و ئیغتیراب.
ئه‌ڵێن .. ئه‌نفال
ئه‌ڵێم ، ده‌قێک له‌کلتووری
ڕق و کینه‌و غه‌در و سه‌راب.
هه‌ندێ له‌یادگاره‌کانی پێش ٢٠٠٠.
حه‌سره‌ت.
جاران ، عیشقێکی مناڵیی
به‌شیعری ئاشنا کردم
قه‌ڵه‌م بوو به‌ڕه‌فیقێکی خۆنه‌ویستم
خه‌یاڵیش ، گۆڕه‌پانێ بوو
بۆ ڕمبازێنی ئه‌سپه باڵداره‌کانی
سبه‌ینێی ڕاز
وه‌لێ ئه‌مڕۆ که‌ته‌نیایی
له‌نێو خۆیدا گیری کردووم
ده‌می تیژی چه‌قۆی ته‌مه‌ن
نوکی قه‌ڵه‌مم دائه‌دات
له‌دوڕیانی ڕێی سه‌فه‌را
بیر له‌پردێک ئه‌که‌مه‌وه
وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌کانی به‌سه‌ردا
گوزه‌ر بکات
به‌رله‌وه‌ی زایه‌ڵه‌ی ژیان
زه‌نگی دواسه‌فه‌ر لێبدات
ئای قه‌ڵه‌مه ئازیزه‌که‌م
تۆش له‌داخی ئاخی ڕۆژگار
ناخت وه‌کو ناخی من و
شه‌وی لێهات
مه‌رجه هه‌ردوو ، ببین به‌مۆم
ده‌نا په‌روانه‌ی خۆزگه‌مان
زه‌حمه‌ته له ئه‌شکه‌وته‌دا
سه‌ما بکات.
شێت.
سه‌رم خسته نێو باوه‌شی
چرکه‌ساتێکی ده‌گمه‌نی ژیانه‌وه
وویستم ژوانێکی هێمن
له‌گه‌ڵ خودی خۆما بگرم
خه‌ون دزانی شه‌وه‌زه‌نگ
هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر سه‌رم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ چرا بووم
مانگه‌شه‌ویان شاربه‌ده‌ر کرد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا بووم
دادگایه‌کی به‌په‌له‌یان بۆ دانام و
دوو سێبه‌ریان کرد به‌شایه‌ت
پرسیاری دوا ئاره‌زووشیان
لێ نه‌کردم
به‌رۆکدانی شێتێتیان کرده به‌رم
چونکه وویستم
له‌سه‌رده‌می گوێڕایه‌ڵی و
نه‌سیحه‌تی باوکانه‌یا
بێ پرس و ڕا ، بیرکه‌مه‌وه
چونکه وویستم
بۆ هه‌زاران گرێکوێره
په‌نجه‌یه‌ک بم
بۆ سه‌رما برده‌ڵه‌کانیش
به‌پشکۆی ناخ
ئاگردانێک هه‌ڵکه‌مه‌وه.
ڕه‌نگه‌کان.
که‌مناڵ بووم ، وام ئه‌زانی
هه‌تاو هه‌ر یه‌ک ڕه‌نگی هه‌یه
له‌ڕه‌نگی گڵۆپه زه‌رده‌که‌ی
حه‌وشه‌که‌مان
وام ئه‌زانی ، ئێمه‌ش له‌سه‌ر
هێلکه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌ژین
ئه‌ویش به‌ده‌وری ئێمه‌یا
ئه‌خولێته‌وه‌و
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه،هێنده‌ی
تینی سه‌ر ته‌نووره‌که‌مان
تاکو ڕۆژێکی پاییزه
دوای ته‌مه‌نێک لێک‌دابڕان
باران ، به‌له‌مسێکی نیان
ماچی خۆڵی تامه‌زرۆی کرد
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌و له‌ئاوێزه‌ی
دڵۆپه بارانێکه‌وه
غه‌مزه‌یه‌کی چاوی هه‌تاو
په‌خشی ڕه‌نگه‌کانی خۆی کرد
له‌و ڕۆژه‌وه تێگه‌ییشتم
بۆچی ڕه‌نگی به‌هار سه‌وزو
پاییزیش زه‌رد
له‌و ڕۆژه‌وه تێگه‌ییشتم
ئه‌بێ ئاسۆ ، سووری گه‌ش بێ
ده‌نا ناگاته قوڵترین
ڕه‌گو ڕێشه‌ی ئازار‌و ده‌رد.
واده.
که‌چرکه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستاو
هه‌ناسه‌یه‌ک
به‌ر له‌بۆسۆی ئه‌م تاسه‌یه
دوا تیری که‌وانی ده‌ستی
فریشته روح کێشه‌که‌م بێ
جێی ئیره‌ییم نیه دوێنێ
من تینوی ئاوی کارێزی به‌هارێکم
تۆفانیش بێ
زه‌خمی بارانی زستانێ
کریستاڵی تینوێتی من ناشکێنی
به‌ڵێ ئه‌مه عه‌یامێکه
تابه‌سه‌رچێ
به‌فری حه‌سره‌ت به‌سه‌ر ته‌رزه‌ی
به‌دبه‌ختیا ئه‌بارێنێ
به‌ڵێ ئه‌مه جه‌نگه‌ڵێکه
چڕ‌و پڕتر له‌وی دوێنێ
منیش واده‌ی خۆشه‌ویستی
ناده‌م به‌غه‌یری .. سبه‌ینێ.
دیواری ڕابه‌ر بۆ موریده‌کانی ڕابه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی.
ئه‌م دیواره
به‌ئه‌ندازه‌ی به‌ژنی خه‌متان
به‌ژن به‌رزه‌و
به‌ئه‌ستووری ته‌متومانی
به‌ر په‌نجه‌ری بیناییتان .. ئه‌ستووره
ئه‌م ڕه‌وه ڕوو له‌سه‌رابه‌و
پێچه‌وانه‌ی میلی زه‌مه‌ن وه‌رده‌چه‌رخێ
ئاسۆ لێڵه‌و
گوڵستانی عیشقی ئێوه‌ش
بۆن و به‌رامی خۆشبه‌ختیی لێوه دووره
ئه‌م دیواره
له‌خه‌یاڵی ڕاوچیه‌کی به‌دمه‌سته‌وه
تۆڕی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌چنرێت
بۆ مه‌رامی وه‌رزی ڕاوی هه‌میشه‌سه‌وز
وه‌لێ حه‌یفێ ، به‌خۆتانی هه‌ڵچنیوه
ئێوه‌ی ماندوو
ئێوه‌ی په‌رێشان بۆ وه‌نه‌وز
ئێوه‌ش ته‌نیا
له‌مه‌عبه‌دی ئه‌و خوایه‌دا
خێڵه موریدێکی مه‌ستی بێ خه‌به‌رن
په‌نجه‌تان به‌ده‌فی زیکری خۆنه‌ویستی
جۆش کردووه
خۆڕاگرن ، به‌ئه‌مه‌کن ، کۆڵنه‌درن
وه‌لێ پاداشت و ده‌سکه‌وتی ئێوه چیه
له‌م بیابانی روحه‌دا
باڕه‌ش به‌ره‌و کوێتان ده‌با
ئاوڕێ له‌دواوه ده‌نه‌وه
کۆا سۆراخی هه‌نگاوی ڕێ
شوێن پێیه‌کی لێ دیار نیه
پێم بڵێن بۆ
له‌سه‌ر ئه‌م خه‌یاڵه زه‌رده پێداگرن
قومارچیه‌کی دۆڕاون
ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕاون
په‌یکه‌رێکی بێ گیانی ساردوسڕن !؟
نه‌خێر ، وانین
ئه‌گه‌ر خۆشتان بێ ئاگابن
نه‌خێر ، وانین
ئه‌گه‌ر خۆشتان پێداگرن
که‌هه‌ر وابن
ئه‌مڕۆ ده‌رگای سبه‌ینێتان لێ داده‌خه‌ن
تاهه‌ر له‌دوێنێدا بژین
ئه‌و خوا نیه‌و مه‌ی په‌رستن
ئێوه‌ش کۆیله‌ی هیچ خوایه نین
له‌ڕوخساری وورد ببنه‌وه
له‌ڕه‌فتاری وور ببنه‌وه
له‌ئاوێزه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ویژدانی ده‌ن
بزانن سه‌ر به‌کام وه‌رزی زینده‌گیه
ئه‌وینداره یان ئه‌وین کوژ
مۆمه بۆ ئه‌م شه‌وه‌تاره
یان ته‌م و مژ
باخه‌وانه .. یاخو گوڵڕن
مه‌رهه‌مه بۆ زامی به‌سوێ
یاخو سوژن
دیاره کولله‌ش
ماچی کوڵمی گه‌نم ناکا
مه‌رجیش نیه ، هه‌موو هه‌ورێ
وه‌شتی بوژانه‌وه دا‌کا
به‌یه‌ک مانا ، خۆپه‌رسته‌و
ده‌بێ هه‌ر به‌شوێن سێبه‌ری خۆ‌یا ڕاکا
کۆیله‌کانی خواوه‌ندی خه‌و
ڕاسپارده‌ی کازیوه مه‌سپێرن به‌شه‌و
خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر نیشتووی هه‌ڵده‌نه‌وه
پشکۆیه‌که‌و
چاوه‌ڕێیه بۆ پاش دره‌و
وه‌لێ ئێوه‌ش په‌پووله‌نین
عیشق به‌گڕ بسوتێنن
دیوار ، خۆتان چنیوتانه‌و
ده‌بێ خۆشتان .. بیڕمێنن.
ئه‌گه‌ر .
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خشتێک له‌ئاسمان ناڕمێ و
چرکه‌ساتێکی ئه‌م ده‌هره ساتمه ناکا
گه‌ردێک له‌گیانی گه‌ردوونیش
فه‌نا نابێ
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
سه‌فه‌ره سه‌وزه‌که‌ی به‌هار
دوا ناکه‌وێ و
هه‌وره خه‌سته‌کانی گوڵان هه‌ڵناپروێن
ئێواره ئاڵتونیه‌کانی جۆزه‌ردانیش
کاڵ نابنه‌وه
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
ئه‌ستێره بێ جلیوه نابێ و
مانگه‌شه‌و بێ عیشوه نابێ و
هه‌تاو نابێ به‌نارنجی زه‌ردی گوشراو
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
له‌کازیوه‌ی به‌یانێکی موحیبه‌تا
خۆ ده‌توانی
پوشی ده‌م باڕه‌شی کینه‌ی سرکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی .. دڕکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی
گه‌ڵای سه‌وزی لق و چڵ بی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-17-2014 در ساعت 05:45 PM
|