10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌شی (26)
(1) : به‌هه‌شت :
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌هه‌شت ببینێ و نه‌چێته ناوی مژده‌ی خێر‌و خۆشی یه ، هه‌ر چی له دڵ دا بێت به‌دی دێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌وڵی دا بچێته ناو به‌هه‌شت و ڕێگه‌ی لێ گیرا، ئه‌و که‌سه ناتوانێ بچێته حه‌ج و جیهاد ، هه‌روه‌ها ناتوانێ له گوناهێك تۆبه بکات که هێشتا به‌رده‌وه‌مه له‌سه‌ری ، ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌ك له‌ده‌رگاکانی به‌هه‌شت له ڕووی داخرێت باوکی یان دایکی یه‌کێکیان ئه‌مرن ، ئه‌گه‌ر دوو ده‌رگای له ڕوودا داخرا باوك و دایکی هه‌ردووکیان ئه‌مرن ، ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاکانی به‌هه‌شت له ڕووی داخرا مانای ئه‌وه‌یه که باوك و دایکی لێ ی ڕازی نین ، ئه‌گه‌رله‌چ ده‌رگایه‌که‌وه بیه‌وێت بچێته ناو به‌هه‌شت ئه‌وه باوك و دایکی ڕازین لێ ی ،
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بچێته ناو به‌هه‌شت له دونیا‌و ئاخیره‌دا به خۆشی و کامه‌رانی ئه‌ژێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێت ئه‌ی به‌ن بۆ به‌هه‌شت ئه‌وکه‌سه مردنی نزیك بۆته‌وه یان تۆبه ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ی بیبه‌ن بۆ به‌هه‌شت و خۆی نه‌چێت باری ئایینی باش نی یه ،یه‌كێك له‌خه‌ودا پێ ی بوترێ ئه‌چیته به‌هه‌شت میراتی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا خۆی له ناو به‌هه‌شت دا ببینێ خوا هیدایه‌تی ئه‌دات و زانستی زیاتری پێ ئه‌به‌خشێ ، ئه‌وکه‌سه‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌و پیکه‌نین بچێته به‌هه‌شت ئه‌و که‌سه باری ئایینی زۆر باشه‌و به‌رده‌وام عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌کات ، خواردنی میوه‌و به‌روبوومی به‌هه‌شت زانسته ، خواردنه‌وه‌ی ئاو وشیر و ئاره‌قی به‌هه‌شت دانایی و زانست و پاره‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له به‌هه‌شته‌وله جێ ی نووستنی خۆی پاڵ که‌وتوه ، ئه‌و که‌سه هاوسه‌ره‌که‌ی داوێن پاکه ، ئه‌گه‌ر نه‌زانێت چۆته به‌هه‌شت له دونیادا خێر‌و خۆشی بۆ دێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی ڕێ ی نه‌ده‌نێ میوه‌ی به‌هه‌شت بخوات ئه‌وه باری ئایینی باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی میوه‌ی به‌هه‌شت بۆ یه‌کێکی تر لێ بکاته‌وه ئه‌وه به زانست خزمه‌تی ئه‌و که‌سه ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت بخاته ناو ئاگر ئه‌و که‌سه ڕه‌زو باغ ئه‌فرۆشێت و پاره‌که‌ی ئه‌خوات ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی که‌وثه‌ر له خه‌ودا خۆشی و شادی و کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌کۆشکێکی به‌هه‌شت دا بێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی جوان دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، هه‌موو خه‌وێکی تایبه‌ت به به‌هه‌شت خێر و خۆشی و کامه‌رانی یه .
(2) : نه‌خۆشی :
له خه‌ودا نیفاق دوو رووی یه ، خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ (( فی قلوبهم مرض ، فزادهم الله مرضا )) سوڕه‌تی بقره ئایه‌تی ژماره 10 ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه ته‌ندروستی باشه به‌ڵام باری ئایینی باش نی یه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌خۆشه ، هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ندروستی باشه و باری ئایینی باش نی یه ، نه‌خۆش له خه‌ودا سواری به‌راز یان حوشتر یان گا بێت له‌وانه‌یه بمرێت ، مندالی نه‌خۆش له‌خه‌ودا چاك بێته‌وه ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و پاره‌یه‌کی زۆریشی ده‌ست ئه‌که‌وێت و به خۆشی و کامه‌رانی ئه‌ژێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له ته‌نگانه‌دا بێت له خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ یه‌کێکی نه ناسراو نه‌خۆشه خۆی نه‌خۆش ئه‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی له‌خه‌ودا تۆبه کردن و دوعا‌و له‌خوا پاڕانه‌وه‌و پاره خه‌رج کردنه ، نه‌خۆشیی عیشقه‌و عیشقیش نه‌خۆشی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ نه‌خۆشه ته‌ندروستی باشتر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دوو کوڕی نه‌خۆشن هه‌ردوو چاوی تێك ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ باوکی نه‌خۆشه سه‌رئێشه ئه‌ی گرێت چونکه سه‌ر له‌خه‌ودا باوکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه نه‌خۆشی غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ده‌سه‌ڵات دار نه‌خۆشه ، ئه‌وکه‌سه یان باری ئایینی باش نی یه یان له‌و ساڵه‌دا ئه‌مرێ ، جاری واش هه‌یه نه‌خۆشی جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرده ، نه‌خۆشی منداڵ غه‌م و خه‌فه‌ته بۆ باوك و دایك ، ئه‌و که‌سه‌ی حه‌ز ئه‌کات بمرێ له‌خه‌ودا نه‌خۆش که‌وێت ئه‌که‌وێته خێر‌و خۆشی .
(3) : پێ په‌تی :
له‌خه‌ودا هیڵاکی و ماندوو بوونه ، ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌بینێ پێڵاوه‌که‌ی داکه‌ند و به پێ په‌تی بڕوات پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته یان ته‌ڵاقه یان مردنی هاوسه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به پێ په‌تی سه‌فه‌ر بکات پاره‌یه‌کی زۆر قه‌رز ئه‌کات و ناتوانێ بیداته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا تا‌که پێڵاوێکی له‌پێ بێت له هاوسه‌ره‌که‌ی یان له شه‌ریکه‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه .
(4) : پێست خوراندن :
خووراندنی پێست له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و پێداویستی به‌رده‌وامی منداڵانه ، ئه‌گه‌ر له کاتی خووراندن خوێنی لێ بێت ئه‌وه هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خۆی بخورێنێ که‌س و کاری به‌سه‌ر ئه‌کاته‌وه‌و توشی غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، پیست خورانێکی که‌م پاره‌یه و له‌پاش ماندوو بوون ده‌ست ئه‌که‌وێت .
(5) : سووربوونه‌وه :
سووربوونه‌وه‌ی ده‌م و چاو له‌خه‌ودا شکۆمه‌ندی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا دم و چاوی سووروو جوان بێت به‌ناوبانگ ئه‌بێت و به‌کارو کرده‌وه‌ی خێر خوازی ئه‌ناسرێت ، ده‌م و چاوی سوور‌و وسپی خۆشی و کامه‌رانی یه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ك خوێن سوور بێت ئه‌و که‌سه زینا ئه‌کات و ڕیسوا ئه‌بێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ده‌م و چاوی سوور‌و و جوان بێت چاك ئه‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها به مانای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه دێت که دوور که‌وتونه‌ته‌وه .
(6) : حه‌مباڵ :
بار هه‌ڵگرتن له‌خه‌ودا غه‌م و خه‌فه‌ته و باره‌که چه‌ند قورس بێت غه‌م و خه‌فه‌ته‌که ئه‌وه‌نده زۆره ، هه‌روه‌ها به مانای غه‌مباری و قه‌بوڵ کردنی زوڵم و ئازاری خه‌ڵکی و ته‌واو کردنی کاروباری ئه‌و خه‌ڵکه دێت .
(7) : حه‌پس بوون :
له خه‌ودا سه‌رشۆڕی و مل که‌چی و غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له‌زیندان دا حه‌پس کراوه کاروباری ئایینی چاك ئه‌بێت ، حه‌پس بوون به ته‌نیا له ژوورێك له ماڵێکی نه‌ناسراودا مردنه وئه‌و ماڵه‌ش گۆڕه‌که‌یه‌تی ، ئافره‌ت له خه‌ودا ببینێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات داری ووڵاته‌وه حه‌پس کراوه ئه‌و ئافره‌ته شوو به پیاوێکی پایه‌به‌رز ئه‌کات .
(8) : جوانی :
ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا جوان بێت و جل وبه‌رگی جوانی له‌به‌ر بێت و یان سواری ئه‌سپ بێت و یان هه‌ر چ شتێکی جوانی پێوه بێت مانای ئه‌وه‌یه حاڵی دوژمنه‌که‌ی باش نی یه ، هه‌روه‌ها به‌مانای ده‌ریاوان و فه‌رمانده‌ی سوپا و والی و مردنی نه‌خۆش دێت .
(9) : باج گر :
له‌خه‌ودا کاروباری ئایینی یه یان پۆلیسه یان نێردراوه یان هه‌ڵگری قسه‌ی خه‌ڵکی یه یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته .
(10) : سه‌ربان :
له‌خه‌ودا پیاوێکی پایه به‌رزه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ خه‌ریکه سه‌ربانه‌که‌یان ئه‌که‌وێته سه‌ری ئه‌و که‌سه له پیاوێکی ده‌سه‌ڵات دار ئه‌ترسێ ، ئه‌ستوون یان دیواری بن سه‌ربان بڕوخێت خاوه‌ن ماڵه‌که ئه‌مرێت ، له‌خه‌ودا سه‌ربان ئاوی لێ بتکێته‌وه له‌و ماڵه یه‌كێك نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان ئه‌مرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ربان بێت و نه‌توانێ بێته خواره‌وه زیندانی ئه‌کرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌ستێره‌کان هاتوونه‌ته ژووره‌وه‌و له بن سه‌ربانن ئه‌و سه‌ربانه ئه‌ڕوخێت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|