ممنونم دونه برای ترجمه
شازادە چکۆل بە نێو سارادا کەوتە گەڕان و بێجگە لە تاقەگوڵێک ھیچ شتی تری نەبینی:
گوڵێکی سێپەڕە. گوڵێکی تەواو سادە و ساکار.
شازادەچکۆل گوتی: سڵاو.
گوڵ گوتی: سڵاو.
شازادەچکۆل بە ئەدەبەوە لێی پرسی: ئەی مرۆڤەکان لە کوێن؟
گوڵ، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کاروانێکی بینی بوو بەو سارایەدا تێپەڕیبوو، گوتی:
- مرۆڤەکان؟ وابزانم شەش حەوتێکن. چەند ساڵێک بەر لە ئێستا بینیمن. بەڵام خوا دەزانێت ئێستا لە کوێن؟
چونکە بێڕیشەن، "با" بەملا و بەو لادا پرش و بڵاویان دەکاتەوە و بێڕیشەییش زیانێکی زۆری پێگەیاندوون.
شازادەچکۆل گوتی: خوات لەگەڵ
گوڵ گوتی: خوات لەگەڵ
...
شازادە چکۆل