07-07-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه حمه دی خانی ..
۱)ئه حمه دی کوری شێخ ئیلیاس له عه شیره تی خانیانی وڵاتی بایه زید بۆتان ،له ساڵی "1061ی کۆچی 1650زایینی و 1030هه تاوی "له بایه زید له داییک بووه.
ئه حمه دی خانی که له بنه ماڵه یه کی به رز بوه له دیوه خانی خۆیاندا گه وره بوه و ده رسی خوێندوه پاشان بۆفێربوونی سه رف نه حو و فه قێی کردن ده چێته مزگه وتی م"مرادی "یه ی شاری "بایه زید" دوای ماوه یه ک ئه چێته ئوره فه و بتلیس و تا میسر ده روات پاش وه رگرتنی ئیجازه ی زانستی ئه گه رێته وه بۆ"بایه زید".
ساڵی (1683ی زاییینی )فه رهه نگی کوردی عه ره بی"نه وبه هار"ی نوسیوه وله ساڵی (1694ی زاییینی )کتێبی چریکه ی مه م و زین که لایانی نیشتمان په روه ری وئه وینداری هه یه نوسیوه که 2661 به یت شیعره.
ئه حمه دی خانی له ساڵی "1086"ی هه تاوی له ته مه نی 56ساڵیدا له بایه زیدکوچی دوایی کردووه .
سه رچاوه:له یاداشته کانی محه مه دی نه سری
___________________________
2)ئه‌حمه‌دی خانی یه‌کێکه له شاعیر و ڕووناکبیره مه‌زنه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان،به‌رێز دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی به‌رگی دووه‌میدا به‌م شێوه‌یه باسی کردوه:
سه‌یدێ جه‌نگالا سه‌رێ زولفا شه‌ها شه‌هبازم ئه‌زمه‌ستێ جانا عیشوه یا شه‌هنازێ نازک نازم ئه‌زده‌ردمه‌نده‌ک من دڤێتن هه‌م نه‌فه‌س بت(خانی)یاکومه هه‌مده‌سته‌ک هه‌بیتن سازێ خوه‌ش ئاوازم ئه‌ز
شاعیر و ڕۆشنبیری گه‌وره‌ی کورد خانی ناوی ئه‌حمه‌د بووه، کوری ئه‌لیاس کوڕی ڕۆسته‌م نازناوی شیعری له هۆزی (خانیان) وه‌رگرتووه، به‌شێکی ئه‌م هۆزه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی بۆتان بوون،به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شاعیر باریان کردووه بۆ شاری بایه‌زید.
ئه‌حمه‌دی خانی له‌ساڵی(1650)له‌شاری بایه‌زید له دایک بووه، وه‌ک له‌سه‌رچاوه‌کانی ژیانی و کرده‌وه ئه‌ده‌بییه‌کانی شاعیر ده‌رده‌که‌وێ باب و باپیرانی له ڕووی داراییه‌وه ژیانیان ئاسان بووه و به به‌ختیاری ژیاون.
ئه‌حمه‌دی خانی هه‌موو ژیانی بۆ خوێنده‌واری و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و هۆشیاریی سیاسی خه‌رج کردووه له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا. ئه‌مه دوو لایه‌نی ڕووناکی بووه ،یه‌که‌میان به‌رهه‌مهێنانی داهێنانی ئه‌ده‌بی ، واته شیعری، دووه‌میان فێرکردن و پێگه‌ناندنی منداڵان و لاوی کورد له ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه.
شاعیر له مه‌ڵبه‌ندی له دایکبوونی، شاری بایه‌زید. له‌ساڵی (1707)م کۆچی دوایی کردووه و هه‌ر له‌وێش نێژراوه، ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوه‌وه‌ن ئه‌م مێژووه ڕاست ده‌زانن،جگه له‌مه به‌ڵگه‌یێکی تریشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، پشتگیری ئه‌م ڕایه ده‌کا ئه‌ویش ڕسته‌ی عه‌ره‌بی(طار خانی الی وبه) که بۆ مردنی شاعیر دانراوه به حسێبی ئه‌بجه‌د ده‌کاته ساڵی ( 1119هه)، ئه‌م ساڵه به‌رامبه‌ر به ساڵی (1707)ی مه‌سیحییه و ڕاستتر که‌وتۆته نێوان هه‌ردوو ساڵی (1707و1708)ی مه‌سیحییه‌وه.
له‌دوا په‌یڤه‌کانمدا به‌باشیده‌زانم به کۆپله شیعرێکی ئه‌حمه‌دی خانی کۆتا به‌م نووسینه‌م بهێنم و که ده‌بێژێ:
میرێ مه‌جلیس نه‌که‌نت موتریبێ گوویا چ بکت
غونچه‌ی خه‌ندان نه‌بتن بولبولێ شه‌یدا چ بکت
نه‌ینکا حوسنێ بتان لازمه ساحێب نه‌زه‌ره‌ک
که‌سێ بینا کو نه‌بت دلبه‌رێ زیبا ج بکت
تالیبێ عیلم و که‌مال نه‌بتن عالیمێ دانا چ بکت
ته‌بعێ ( خانی) سه‌ده‌فا، گه‌وهه‌رێ عیرفانه وه‌لێ
مه‌تن خوانه‌ک نه‌بتن ساحێبێ مه‌عنا چ بکت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|