نمایش پست تنها
  #29  
قدیمی 07-07-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


عادڵه خان....

عادڵه خان کچی عه بدو لقادر به گی ساحه بقرانه باوکی له پاش له ناو چوونی فه رمان ره وایی بابانه کان چووه ته شاری سنه له وێ جێگیر بووه، عادڵه خان له سالی (1328)ی کۆچی له سنه له دایک بووه و ژیاوه،له ناو جه رگه ی ئه رده ڵانیه کاندا، گۆش کراوه وچاوی کراوه ته وه و فێرخوێندن و عیلم بووه،له ساڵی (1315)ی کۆچی شووی به "عوسمان " پاشای کوری محه مه د پاشای جاف کردووه وچونه ته هه ڵه بجه.
عوسمان پاشا دوای کۆچ و مردنی( محه مه د پاشای جاف )،به رێوه بردن و سه رکردایه تی عه شیره ته کی ده گرێته ئه ستۆ،ده بێته قایم مه قامی "هه ڵه بجه".
عادڵه خان ئه بێته هاوکارو یارمه تی ده ری ها وسه ره که ی ،له به ر ئه وه ی له کار و بارا سه رکه و توو بوو ،هه روها له بواری کۆمه مه ڵایه تی دا به شێوه یه کی فراوان ده ورێکی باڵای ده نواند،له ناوهۆز و عه شیره تا،ناو بانگ و شۆره تی ده نگی دایه وه و پایه یه یه کی گه وره ی بۆخۆی به ده ست هێنا .
عادڵه خان زۆر حه زی ده کرد له گه ڵ ئێرانیه کان نزیک بێته وه ،که یفی به تێکه ڵی عوسمانیه کان نه ده هات . ته واوی خزمه ت کاره کانی ئێرانی بوون و ئیجازه ی به که س نه ئه دا که به تورکی قسه بکات ، به لێهاتوویی و بلیمه تی خۆی ده ستی به سه ر زۆر له کاره کانی مێرده که یدا گرتبوو.کارو باری ناوچه ی شاره زوور و جڵه وگرتنی عه شیره تی جاف له ده ستی خۆی دابوو. هیچ کاروبارێکی میر به بێ راوێژی عادڵه خان نه ده کراو گیروگرفته ناخۆییه کان ئه هێنرا به رده ستی و به دادپه روه رانه چاره ی بۆ داده نا.
عادڵه خان له بواری ئاوه دان کردنه وه وه ده ستێکی با ڵای هه بووه ،وه ک له شاری" هه ڵه بجه"بازارێک و "3"ماڵی گه وره و مزگه وتێکێی بینا کردووه .
نوسه ری روس (مێنۆرسکی )له کتێبه کی خۆیدابه ناوی "کورد" ئاماژه به چاوو پێ که وتن له گه ڵ عادڵه خان ئه کاوو زۆر به باشه ناوی ئه با ت و ئه ڵێ : له "هه ڵه بجه"له گه ڵ ژنێکا رووبه رو بووم که له وو پێش حاکمی ئه و ناوچه یه بووه .هه روه ها ماوه یه ک(میجه رسۆن)له دیوه خانی عوسمان پاشا دا ژیاوه ،دوایی له کتێبێکدا به شێوه یکی چاک باسی عادڵه خان ئه کاو ئه لێت:کاتێ توورکه کان ده ستیان به سه رسلێمانی داگرت عادڵه خان وازی له حوکم رانی هێنا.
حوکومه تی ئینگلیز له کاتی داگیر کردنا بۆ رێزنان له و خاتوونه خه ڵاتی رێزگرتن (الوسام)یان پێ به خشی
ناو براووله ساڵی "1344"ی کۆچی ماڵئاوای له ژیان ئه کاو ته رمه که ی له گۆرستانی (ابوعبیده)ته سلیم به خاک ئه که ن .

سه رچاوکانی ئه م نوسراوه :

1)دایره المعا رف کوردی مامۆستا بۆره که یی
2)کورد - مێنۆرسکی
3)ئاویه ر به ژماره ی بیست ودووه م-رێزان بیاره یی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید