09-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دووڕووههروایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
قهدیمیدهڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
ڕه‌نگه ده‌رنه‌چی له ئیمتیحانم
ئه‌گه‌ر عه‌یبی تۆ ته‌واو بزانم!
عهیبهكانیخۆت بێته به‌ر چاوی
ڕه‌وا نابینی به كه‌س به‌دناوی
مه‌شهووره ده‌ڵێن خزم به ددان
گۆشتیشت بخوا، ناشكێنێ ئێسقان
هه‌ر خوویهكمرۆ گرتی به شیری
بۆی ته‌رك نابێ زه‌مانی پیری
برا گیان هێشتائهسپ نه‌كڕاوه
ئاخوڕ هه‌ڵبه‌ستن، خه‌یاڵی خاوه
گۆشتخۆرن ههموودهعبای ئه‌م ناوه
كه‌چی هه‌ر ناوی گورگ به‌دناوه
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه!
ئاوبتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
پهسندتربووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
شواندهڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
وهكفهرمویانه پیاوانی حاڵی
قه‌ت بۆ گا نابێ گوێلـكی خۆماڵی
پهندێكیتریشههیه له‌م باره
ده‌ڵێن گای جووتی، به گوێلـكی دیاره
به تووند و تیژی كار نابێ مه‌یسه‌ر
مار به قسه‌ی خۆش له كون دێته ده‌ر
وتیانپشیلـه، گووت به ده‌رمانه!
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
هه‌ڵه وله‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
دۆستتتا نه‌بێ وه‌ك خۆت دڵ به كوڵ
بۆی هه‌ڵمه‌ڕێژه خێرا كیسه‌ی دڵ!
تائه‌و نه‌سووتێ بۆ تۆ هه‌ناوی
هه‌ڵمه‌قرچێنه جه‌رگت له‌تاوی
به كاكهكاكه هات به لامه‌وه
بوو به سوججه‌مار، دای به پامه‌وه
وایانفهرمووه قه‌دیمی دڵپاك
سوار هه‌تا نه‌گڵی، نابێ به سوارچاك
له به‌ردیان پرسی بۆچی وا ڕه‌قی؟
گوتی به‌ردم دی زۆر به دڵڕه‌قی
شایینهكراوه، ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ
به‌ن نه‌ڕێسراوه، جۆڵا شه‌قه‌ی دێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|