03-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌خۆشى شه‌کره...
نه‌خۆشى شه‌کره...
د. به‌ختیار قادر حه‌مه خورشید
نه‌خۆشى شه‌کره:
نه‌خۆشییه‌کى درێژخایه‌نه و بریتییه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌کر له خوێندا، ئه‌م نه‌خۆشییه دوو جۆرى هه‌یه جۆرى یه‌که‌میان له‌خوار ته‌مه‌نى (40) ساڵییه‌وه واتا له منداڵ و گه‌نجدایه و (هۆرمۆنى ئینسۆلین) له له‌شیدا دروست نابێت، به‌ڵام جۆرى دووه‌میان له سه‌روى (40) ساڵییه‌وه‌یه، (هۆرمۆنى ئینسۆلین) له له‌شیدا هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌کى که‌مه یاخود کارناکات، ئه‌وانه‌ى توشى نه‌خۆشى شه‌کره ده‌بن له (95%)یان له جۆرى دووه‌مدایه.
نیشانه‌کانى نه‌خۆشى شه‌کره
یه‌که‌م/ بێتاقه‌تى هه‌موو له‌شى ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م/ زۆر خواردنه‌وه، ئاو‌و میز زۆر ده‌کات.
سێیه‌م/ خواردن زۆر ده‌خوات، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نیشانانه که‌سه‌که ڕێژه‌ى شه‌کر له خوێنی‌دا به‌رزبێته‌وه، ده‌شێت که‌سێکیش ئه‌م نیشانانه‌ى هه‌بێت و نه‌خۆشى شه‌کره‌ى نه‌بێت.
خۆپاراستن
بۆ ئه‌وه‌ى دووربیت له نه‌خۆشى شه‌کره پێویسته ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌وبکرێت:
یه‌که‌م: وه‌رزشێکى ڕێکوپێکى ڕۆژانه.
دووه‌م: خواردنی ته‌ندورستانه واتا نه زۆر چه‌ور‌و نه زۆر سوێر‌و نه‌زۆر شرین بێت،
سێیه‌م: خۆپاراستن له شڵه‌ژانى بارى ده‌رونى.
چواره‌م: خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وى.
چاره‌سه‌ر
هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌رى نییه، به‌ڵام ده‌بێت شه‌کره‌که کۆنترۆڵبکرێت، ده‌شتوانرێت به‌مانه له (50%) ڕێژه‌ى شه‌کره‌که که‌م بکرێته‌وه وه‌ک(به‌خۆپارستن له‌خواردنی چه‌ور و شرین، وه‌رزشێکى ڕێکوپێکى ڕۆژانه، دابه‌زاندنى کێشى له‌ش، نه‌خۆشه‌که ڕه‌چاوى بارى ده‌رونى خۆى بکات).
ئه‌گه‌ر که‌سێک شه‌کره‌ى بێت و پارێز نه‌کات و ده‌رمانى چاره‌سه‌ره‌کانى به‌کارنه‌هێنێت، ئه‌م (زیانانە)ی لێده‌که‌وێته‌وه:
یه‌که‌م/ ئاستى بینینى لاواز ده‌بێت.
دووه‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر دڵى ده‌بێت، توشى نه‌خۆشییه‌کانى دڵى ده‌کات.
سێیه‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر گورچیله‌ى ده‌بێت‌و لاوازى ده‌کات.
چواره‌م/ کاریگه‌رى له‌سه‌ر مولوله‌کانى خوێنى قاچه‌کانى ده‌بێت‌و دواتر له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه قاچى ده‌بڕرێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|